شەڕ و پێکدادان لە پارێزگاکەی باشوری دەرعا پەرەیسەندووە لەنێوان هێزەکانی رژێمی سوریا و ئەو گەنجانەدا کە پێشتر ئەندامی گروپە چەکدارە ئۆپۆزسیۆنەکان بوون لە ناوچەکە، چالاکوانێکی ناوخۆ سێشەممە (3 ئازار) وتی.
چالاکوانێكی ناوخۆ، جومعە مەسالمە بە دیارونای وت هێزەکانی رژێم هەڵیانکوتایە سەر شاری سەنەمەین لە باکوری پارێزگاکە بۆ بەدووکەوتنی چەکداران و ئەنجامدانی بۆردومان و تۆپبارانی سەخت.
بەگوێرەی رێکخراوی روانگەی سوری بۆ مافهكانی مرۆڤ، دواهەمین گەڕی تووندوتیژییەکان بریتییە لەو بارگرژییە سەربازییە گەورەیە کە لە دەرعا دروستبووە لەوکاتەوەی هێزەکانی رژێم پارێزگاکەیان کۆنتڕۆڵکردەوە لە تەموزی 2018.
رێکخراوەکە رایگەیاند كه حەوت چەکداری ئۆپۆزسیۆن دووشەممە لە سەنەمەین کوژران لەمیانهی تۆپباران و شەڕ و پێکداداندا لەگەڵ هێزەکانی رژێم.
مەسالمە وتی رژێمیش چەندین قوربانی لێکەوتۆتەوە لە شەڕەکانی ئەمدواییەدا لە پارێزگاکە، بەمەش ژمارەی کوژراوان لە هەردوو لا دەبێته 20 کوژراو.
ناوبراو رژێمی تۆمەتبارکرد بە بەکارهێنانی هێزی لەڕادەبەدەر لهكاتی هێرشەکانیدا بۆسەر شارەکە و بەئامانجکردنی گهڕهكهكان بە بۆردومانی چڕ و ئاماژەی کرد بۆ ئەوەش کە سەرباری قوربانییەکان، ژمارەیەکی زۆر مەدەنیش برینداربوون.
بەگوێرەی رێکخراوەکە، هێزەکانی رژێم سێشەممە رێکەوتننامەیەکیان لەگەڵ چەکدارانی پێشووی ئۆپۆزسیۆندا لە سەنەمەین واژۆکرد، لەژێر چاودێریی روسیادا.
رێکخراوەکە رایگەیاند كه 26 چەکدار، کە مەرجەکانی رێکەوتننامەکەیان پهسهندنەکرد، دەنێردرێن بۆ باکوری خۆرئاوای سوریا، لەکاتێکدا ئەوانەی مانەوەیان هەڵبژاردووه، رێكهوتنێكی هێوركردنهوهی بارودۆخیان لهگهڵ دهكرێت.
ئاماژەی کرد بۆ ئەوەش كه سەنەمەین هیچ رێکەوتنێکی ئاشتهوایی و هێوركردنهوهی بارودۆخیان لهگهڵ چەکدارەکان نەبوو، چونکە هێزەکانی رژێم کۆنتڕۆڵی ناوچەکەیان دەکرد پێش دەستپێکردنی هیچ رێکەوتنێك.
خۆپیشاندانەکان و تیرۆرکردنەکان
مەسالمە وتی لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا، چەندین حاڵەتی تیرۆرکردن هەبوون کە سەربازانی رژێم و ئەندامانی یهكه ئەمنییەکانیان کردۆتە ئامانج لە پارێزگای دەرعا.
ناوبراو وتی چەکدارانی نەناسراو هێرشیانکردە سەر ژمارهیهك خاڵی پشکنینی رژێم و له چەندین بهشی دەرعا خۆپیشاندان كران لە دژی هێرشەکانی رژێم.
وتیشی دواهەمین تووندوتیژییەکان دوای شەپۆلێکی نوێی شوێنگۆڕکێ لەلایەن رژێمی سوریاوە هاتن و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە فلایەر لە زۆربەی شار و شارۆچکەکان دابەشکراون کە داوا لە سەربازانی رژێم و ئەندامانی یەکە ئەمنییەکان دەکات ههڵبێن.
وتی بارودۆخەکە نوێ نییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوامیدانە بەو بارگرژییهی بۆ چەند مانگێک دەبێت ناوچەکەی گرتۆتەوە بەهۆی ئەو رێوشوێنە ئەمنییانەی رژێم جێبەجێ کردوون.
وتی چەند هەڵمەتێکی دەستگیرکردنیشی بەخۆوە بینیووە کە چەندین گەنجی ناوچەکەی کۆکردۆتەوە و داوای لێکردوون ئەرکی خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ ئەنجامبدەن و گواستویاننەتەوە بۆ شەڕکردن لە ههرێمی ئیدلیب له باکوری خۆرئاوا، ئەو شوێنەی رژێم تێیدا زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.
وتیشی شارۆچکەکانی دەرعا لە کۆنتڕۆڵی دەرعا چوونەتە دەرەوە، لەنێویاندا سەنەمەین، تەفەس، عابدین، کەرەک شەرقی، نافیعە و سەیدا حانوت.