هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

سوپای عێراق یارمەتی ئاوارەکان دەدات بگەڕێنەوە ماڵەکانیان لە ئەنبار

خالید تائی

ئەندامانی سوپای عێراق زانیارییه‌كانی ئەو ئاوارانە دەپشکنن کە دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی نیشتەجێبوونیان لە قەزای قائیم لە خۆرئاوای ئەنبار، لەم وێنەیەدا کە 23 تەمموز 2019 بڵاوکرایەوە. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

ئەندامانی سوپای عێراق زانیارییه‌كانی ئەو ئاوارانە دەپشکنن کە دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی نیشتەجێبوونیان لە قەزای قائیم لە خۆرئاوای ئەنبار، لەم وێنەیەدا کە 23 تەمموز 2019 بڵاوکرایەوە. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

سوپای عێراق 28 خێزانی ئاوارەی گەڕاندۆتەوە ماڵەکانیان لە قەزای قائیمی سەر سنوور، له‌ خۆرئاوای پارێزگای ئەنبار، دوای پشکنینی زانیارییەکانیان، بەرپرسێکی ناوچەکە هەینی (28 شوبات) بە دیارونای وت.

بەڕێوبەری شارۆچکەی کەرابیلە، رافع کەربولی وتی ئەمە دوایین گروپی ئاوارەکانە کە دەگەڕێنەوە لە کەمپەکانی ئاوارەکان و ناوەندەکانی داڵدەدانەوە لە پارێزگای ئەنبار و شارەکانی دیکەی وڵاتەوە.

لە سەرەتای 2019وە، سوپا لانیکەم 600 خێزانی ئاوارەی بە چەندین بەش گەڕاندۆتەوە.

کەربولی وتی: "پێشئەوەی رێیان پێبدرێت بگەڕێنەوە، ئەو خێزانانە پشکنینی ئەمنییان بۆ دەکرێت تا دڵنیایی بدرێت لەوەی هیچیەك لە ئەندامانی خێزانەکان لەسەر لیستی داواکراوان نین بە تۆمەتی تیرۆریزم."

سوپای عێراق پەیوەندی خۆی لەگەڵ دانیشتوانی قەزای قائیم بەهێزدەکات کە ئه‌منییه‌ته‌كه‌ی باشتربوونێكی بەرچاوی بەخۆوە بینیووە لە چەند مانگی رابردوودا. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

سوپای عێراق پەیوەندی خۆی لەگەڵ دانیشتوانی قەزای قائیم بەهێزدەکات کە ئه‌منییه‌ته‌كه‌ی باشتربوونێكی بەرچاوی بەخۆوە بینیووە لە چەند مانگی رابردوودا. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

ئاماژەیکرد بەوەی لەمڕووەوە هێزە ئەمنیەکان هەنگاوی تووندیان ناوە بەهۆی شوێنی قەزاکەوه‌ کە لەسەر سنووری سوریا و بیابانێکی بەرفراوانە.

وتی: "زیاد لەسه‌دا 80 له‌ دانیشتوانه‌ 150,000 كه‌سییه‌كه‌ی قەزاکە گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان."

دۆخەکە شیاوە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان

وتی ئیدارەی خۆجێی هانی گەڕانەوەی هەموو دانیشتوانه‌كه‌ دەدات، "بەڵام هەندێك لە هاوڵاتیان حەز بە گەڕانەوە ناکەن لەبەرئەوەی کاریان دۆزیوه‌ته‌وه‌ یان كاروكاسبیی خۆیان دامەزراندووه‌ لە شوێنی ئاوارەییان و نایانەوێت رزق و رۆزییان بکەوێتە مەترسیەوە، بەتایبەتی چونکە دەرفەتەکانی کار لە قەزاکە هێشتا سنووردارە".

وتیشی خێزانانی دیکە حەز بە گەڕانەوە ناکەن لەبەرئەوەی یەکێك لە کوڕەکانیان تێوەگلاوە لەگەڵ رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) و لە کاردانەوەی کۆمەڵگە دەترسن.

کەربولی وتی دۆخی قائیم سەقامگیرە بەهۆی ئەو هەنگاوە ئەمنیانەی نراون لەگەڵ جێگیرکردنی یەکە سەربازییەکان کە بەشێوەیەکی تووند ئه‌منییه‌ت دەپارێزن.

وتی: "لە پێنج مانگی رابردوودا هیچ رووداوێکی تیرۆریستی تۆمارنەکراوە."

وتیشی خزمەتگوزارییەکانی ئاو، کارەبا، شارەوانی و تەندروستی لەئێستادا بەردەستن لە تەواوی پارێزگاکە و کاری نوسینگەکانی دەوڵەت و خوێندنگەکان بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچن بەگوێرەی خشتەیەك.

کەربولی وتی: "ناوچەی پرۆژە کشتوکاڵیەکان لە باشوری قائیم تەنیا ناوچەیە لە قەزاکە کە هێشتا خزمەتگوزاری پێناگات و دانیشتوانە جوتیارەکانی نەگەڕاونەتەوە، چونکە هێشتا ناوچەیەکی داخراوە و تایبەتە بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500