هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزەکانی عێراق 39 چەکداری داعشیان کوشت لە چیاکانی شەرگات

خالید تائی

دوو ئەندامی هێزی نوخبەی عێراق لەکاتی ئۆپەراسیۆنێكی کردنە ئامانجی حەشارگەیەکی داعشدا لە باکوری وڵات لەم وێنەیەدا دەردەکەون کە 14 شوباتی 2020 بڵاوکرایەوە. [خاوەنی وێنە: دەزگای دژە تیرۆریزمی عێراق]

دوو ئەندامی هێزی نوخبەی عێراق لەکاتی ئۆپەراسیۆنێكی کردنە ئامانجی حەشارگەیەکی داعشدا لە باکوری وڵات لەم وێنەیەدا دەردەکەون کە 14 شوباتی 2020 بڵاوکرایەوە. [خاوەنی وێنە: دەزگای دژە تیرۆریزمی عێراق]

بەگوێره‌ی بەرپرسانی ناوخۆیی، دەزگای دژە تیرۆریزمی عێراق سێشەممە (25 شوبات) 39 چەکداری رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ی کوشت کە لە چیاکانی شەرگات لە پارێزگای سەڵاحەدین خۆیان حەشاردابوو.

بەڕێوبەری قەزای ئاشور لەشەرگات جیرجیس حیجاب وتی: "ئەندامانی هێزەکانی دەزگای دژە تیرۆریزم ئۆپەراسیۆنێکی لەناکاویان ئەنجامدا کاتژمێر 5 ی بەیانی سێشەممە لە زنجیرە چیاکانی نێوان شەرگات و قەزای بێجی."

وتی ئۆپەراسیۆنەکە "پاشماوەکانی داعشی کردە ئامانج کە لە ناوچەی زاویە، مەشەك، نەمل و گردەکانی مەکحول و خانوکە خۆیان حەشاردابوو، کەوتنە پێکدادانەوە لەگەڵ ئه‌و تیرۆریستانه‌ی لە چیاکە خۆیان قایم کردووه‌."

حیجاب وتی: "پێکدادانەکان چەند کاتژمێرێکیان خایاند و بوونە هۆی کوژرانی 39 تیرۆریست، له‌نێویاندا سەرکردەی باڵا كه‌ یەکێکیان موفتی شەریعە و یەکێکی تریان سەرکردەی سەربازی بوو."

هێزەکانی عێراق پەیوەندییان پتەودەکەن لەگەڵ دانیشتووانی شارۆچکەی شەرگات بۆ کاری هاوبەش بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش، وەك لەم وێنەیەدا دەردەکەوێت کە لە 30 کانونی دووەمی 2020 بڵاوکرایەوە.

هێزەکانی عێراق پەیوەندییان پتەودەکەن لەگەڵ دانیشتووانی شارۆچکەی شەرگات بۆ کاری هاوبەش بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش، وەك لەم وێنەیەدا دەردەکەوێت کە لە 30 کانونی دووەمی 2020 بڵاوکرایەوە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاند: "دوو حەشارگە لەناوبران لە هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا."

راشیگه‌یاند كه‌ حەشارگەکان "ژمارەیەکی زۆر چەك و تفاق و بەڵگەنامە و ئامێر و کۆمپیوتەریان تێدابوو کە زانیارییان لەسەر خەرجی دارایی داعش تێدا هەڵگیرابوو".

وتی چوار ئەندامی دەزگای دژە تیرۆریزم لە ئۆپەراسیۆنەکەدا برینداربوون.

حیجاب وتی: "هێرشەکە بەوریاییەوە پلانی بۆ کرابوو لە هەوڵێکی هەواڵگریی گەورەدا، دوای ئەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بەسەر ئەو ناوچانەدا فڕین بەبێ وەستان بۆ دوو هەفتە." وتیشی دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی پێشتر "ئاگاداربوون كه‌ ئۆپەراسیۆنێكی کوالیتی به‌رزی سەربازی ئه‌نجامده‌درێت".

گورزێكی تووند لە تیرۆریستان

حیجاب وتی: "پاشماوەکانی تیرۆریستان چیاکانیان جێهێشت دوای ئەوەی گورزێكی تووندیان لێدرا بەدەستی هێزە نوخبەکان و ئەو ناوچانەش سەرباری سەختییان چیدی ئەمین نیین بۆ تیرۆریستان."

وتیشی ئۆپەراسیۆنەکەی سێشەممە "کاریگەریی لەسەر دوژمن هەبوو، بە هەموو پێوەرێك سەرکەوتوو بوو. درێژەپێدەری ئۆپەراسیۆنە ئەمنی و هێرشە ئاسمانییەکان بوو کە بنکەکانی چەکدارە تیرۆریستەکانیان کردە ئامانج لەم چەند مانگەی دواییدا".

هه‌روه‌ها وتی: "لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنانەشدا، ناوچەی زوور کانوس، کە پێشتر بە مۆڵگەی سەرەکی چەکداری داعش دەناسرا، پاكرایەوە."

حیجاب وتی: "هەروەها، ژمارەی تیرۆریستەکان و چالاکییەکانیان لە چیاکان و گوندەکان کەمبوونەتەوە و جموجۆڵیان سنووردارکراوە، تەنیا بە شەو بۆ كه‌لوپه‌لی لۆجستی دەگەڕێن."

وتی: "سوپا و پۆلیس هێزی زۆریان ناردووە بۆ دەوروبەری چیاکان بۆ هاوئاهەنگیکردن لەگەڵ خێڵەکانی شەرگات و توانیویشیانە رێبگرن له‌ تیرۆریستەکان لە گەیشتنیان بە هێڵەکانی هاوکاریکردنیان لە بیابانه‌كه‌ی رۆژئاوای وڵات."

وتی: "کامێرا گەرمیبینه‌كان لەسەر رۆخی روباری دیجلە دانراون بۆ بەردەوام چاودێریکردنی چیاکانی دەوروبەر و پاراستنی گوندەکان و ناوەندی قەزای شەرگات."

حیجاب وتی: "چەکدارانی داعش کە لە زنجیرە چیاکان ماون دەورەیان دراوە و ناتوانن چالاکی گەورەی پێشێلکاری ئەمنی ئەنجامبدەن و ببنە مەترسی بۆسەر ژیانی دانیشتووانەکە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500