هه‌واڵه‌كانی عێراق
سیاسەت

موقتەدا سەدر رووبەڕووی توڕەیی جەماوەر بۆتەوە لە عێراق

فارس عومران

ئەندامانی 'کلێتە شینەکان'ی سەر بە موقتەدا سەدر دەچنە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا وەك دەردەکەوێت لەم وێنەیەدا كه‌ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووه‌وە 1 شوبات.

ئەندامانی 'کلێتە شینەکان'ی سەر بە موقتەدا سەدر دەچنە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا وەك دەردەکەوێت لەم وێنەیەدا كه‌ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووه‌وە 1 شوبات.

کەسایەتی ئایینی پۆپۆلیستی عێراقی، موقتەدا سەدر بۆتە جیگای سەرنجی توڕەیی جەماوەر دوای کردەوەکانی ئەم دواییانەی، وەك هەڵگەڕانەوە لە هەڵوێستەکەی بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری و هێرشبردنە سەر خۆپیشاندەران لەلایەن میلیشیاکانی لەژێر کۆنتڕۆڵیدان.

ده‌یان كوژران یان برینداربوون لە 5 شوبات، کاتێک "کلێتە شینەکان"ی موقتەدا سەدر رژانە سەر شەقامەکانی شاری پیرۆزی نەجەف بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران.

بەوتەی شایەتحاڵەکان، ئەوانه‌ چادره‌كانی خۆپیشاندەرانیان سوتاند و تەقەیان لێکردن و رومانەیان هەڵدایە ناویانەوە.

تووندوتیژی گەیشتە کەربەلا و بەغدا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان جۆشدران بەو ڤیدیۆیانه‌ی هێرشی سەدریییەکانیان نیشاندەدا بۆسەر خۆپیشاندەران بە تێڵا و به‌ بەکارهێنانی کەلوپەلی نوکتیژ.

خۆپیشاندەران دەڕژێنە سەر شەقامەکانی گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا، له‌ 9 تشرینی دووەم 2019. [دیارونا]

خۆپیشاندەران دەڕژێنە سەر شەقامەکانی گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا، له‌ 9 تشرینی دووەم 2019. [دیارونا]

خۆپیشاندەرێك لە بەغدا کە نەیویست ناوی ئاشكرابکرێت بە دیارونای وت ژمارەیەك خۆپیشاندەری بینیووە لە گۆڕەپانی تەحریر کە شەقیان تێهەڵدراوە و بە تێڵا لێیاندراوە له‌لایه‌ن هەوادارنی سەدرەوە.

وتی: "شەڕانگێزەکان سەر بە کلێتە شینەکان بوون و هەوڵیاندەدا گۆڕەپانی تەحریر داگیربکەن و خۆپیشاندەران دەربکەن و لەوەشدا سەرکەوتوو بوون."

لە بەرامبەردا، خۆپیشاندانی جەماوەری دەستیانپێکرد بۆ سه‌ركۆنه‌كردنی زەبری ئەوچەوساندنەوەیە، نوێنەرێکی کەسایەتی باڵای شیعە، عەلی سیستانی، له‌ 7 شوبات سه‌ركۆنه‌ی تووندوتیژییەکانی کرد دژ بە خۆپیشاندەران لە وتاری هەینیدا.

سیستانی وتی تووندوتیژی "جێگای داخە و ئازاربەخشە" و وتی هێزە ئەمنییەکان "شوێنگرەوەیان نییە" لە رۆڵیان بۆ پاراستنی عێراق له‌ "هه‌ڵدێران بەرەو قوڵاییه‌ تاریكه‌كانی پشێوی".

هێزی کاردانەوەکە دژ بە تووندوتیژیی سەدرییەکان وای لە سەدر کرد هەوادارەکانی لە گۆڕەپانی تەحریر بکشێنێتەوە و ئەمنییەت بداتە دەست هێزە عێراقییەکان.

هەڵگەڕانەوەی هەڵوێست

بەر لە رووداوەکان، سەدر ئاماژه‌یكرد بۆ ئەوەی پشتیوانیده‌كات له‌ خۆپیشاندەران و رایگەیاند كه‌ گروپی "بێچەك" پێكده‌هێنێت بۆ پاراستنیان لەژێر ناوی "کلێتە شینەکان"دا.

شرۆڤەکاری سیاسی عەبدولقادر نایل وتی: "دەمامکی سەدر کەوتە خوارەوە".

بە دیارونای وت: "هێرشەکان لەلایەن هەوادارەکانییەوە پشتڕاستیانکردەوە کە دلسۆز نییە و نایەوێت چاکسازی و سەرکردایەتی دۆزی خۆپێشاندەران بکات وەك بانگەشەی بۆ دەکرد."

وتی: "ئەوە تەنیا پەچەیەکە ویستەکانی خۆی لە پشتییەوە شاردۆتەوە بۆئەوەی دەستکەوتی زیاتری سیاسی بۆ بەرژوەندییە تەسکە حزبییەکانی بەدەستبهێنێت."

نایل وتی تووندوتیژییەکەی ئەمدواییانە "رووی راستی سەدری دەرخست وەك سەرکردەی میلیشیایەکی نایاسایی کە کوشتن و ستەم پیادەدەکات".

وتیشی پێدەچێت سەدر بیەوێت بۆشایی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران قاسم سولەیمانی پڕکاتەوە "تا کاریگەری خۆی پتەوبکات".

نایل وتی: "میلیشیاکان دەبێت بەرپرسیار رابگیرێن و بدرێنە دادگا."

ناڕەزایەتی گشتی

راوێژکاری ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ ستراتیژییه‌كان عێراق، غازی فەیسەڵ حسێن وتی: "خەڵك تووڕە و ناڕازین لە تووندوتیژی میلیشیاکانی سەدر."

بە دیارونای وت کردەوەکانی سەدرییەکان بریتیبوون لە "ناوزڕاندن و جنێودان بە شەرەفی خۆپیشاندەرە ژنەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا".

حسێن وتی: "کردنە ئامانجی خۆپیشاندەران په‌سه‌ندناکرێت و ئه‌وه‌ پیشێلکاری یاسا و دەستوورە کە ئازادی خۆپێشاندەران دەپارێزێت."

وتی بەگوێره‌ی یاسای عێراقی، خۆپێشاندەران رێگەپیدراون تووڕەیی خۆیان دژی رەوشی ئابورییان و ئەو هەڕەشانە دەرببڕن کە لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە ئێرانەوە رووبەڕوویان بوونەتەوە.

وتیشی: "سەدر، کە پشتیوانیی دەربڕی بۆ خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان، فراكسیۆنێكی سیاسی هه‌یه‌ به‌ناوی سائیرون و زۆرجار سه‌رنجدراوه‌ كه‌ رۆڵی هەیە لە دابەشکردنی بەرژەوەندییە ئابورییەکاندا لەگەڵ پارت و میلیشیاکانی دیکەدا."

وتی: "دەوترێت پەیوەندییەکی تووندوتۆڵ هەیە لەنێوان سەدر و حیزبوڵادا و پرسیاری زۆریش هەیە لەسەر رۆڵی بزووتنەوەی سەدر، کە وەك ئەوانی دیکە بەرپرسیارە لەو رەوشە کارەساتبارەی وڵاتەکە تێیکەوتووە."

حسێن ئاماژەی بۆ ئەوە کرد كه‌ "دەسەڵاتی ئایینی (مه‌رجه‌عیه‌ت) له‌ نەجەف چەندینجار رایگەیاندووە كه‌ پشتیوانی ده‌كه‌ن له‌ خۆپیشاندەران و هەوڵی میلیشیاکان بۆ سەرکەوتکردنیان بە تووندی رەتدەکەنەوە".

وتیشی: "رەخنە لە تووندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەران لە نەجەفەوە زۆربووە لەگەڵ داواکان لە هێزە ئەمنییەکان تا کارەکانیان جێبەجێبکەن و ئەنجامدەرانی کوشتنی خۆپیشاندەران ئاشكرابکەن و بیاندەنە دادگا."

سەدر 'ئامێرێكی دەستی ئێرانە'

شارەزایه‌كی بواری ئەمنی، حاتەم فەلاحی بە دیارونای وت رووداوە خوێناوییەکانی نەجەف و ئه‌و پێشێلکارییە مەترسیدارانه‌ی شوێنکەوتووانی سەدر ئەنجامیاندا "هەبوونی دەستی سەدریان لە ئەجێندای ئێراندا پشتڕاستکردەوە".

وتی سەدر "ئامێرێكی دەستی ئێرانە".

وتیشی: "رژێمی ئێران دەیەوێت سەدر سەرکردایەتی دۆسیە سیاسی و ئەمنییەکان بکات لەڕێی میلیشیاکانییەوە و بەرەو کۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەکان هەنگاوبنێت بە بەکارهێنانی هێزی زۆر."

فەلاحی وتی لە 13 کانونی دووەم سەرکردە باڵاکانی میلیشیا عێراقییەکانی سەر بە ئێران لە شاری قوم لە ئێران کۆبوونەوە و سەدریش ئامادەی بوو، ئەو کۆبوونەوەیەش "رواڵه‌ته‌كانی ئه‌و ئاراسته‌یه‌ی دیاریکرد".

وتی: "ئێرانییەکان دەیانەوێت میلیشیا عێراقییەکان کۆبکەنەوە و بیانکەنە ئامێری دەستی سەدر تا دەسەڵاتی خۆی پتەوبکات."

فەلاحی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ "ئەندامانی میلیشیاکانی کەتائیب حیزبوڵا و کەتائیب ئیمام عەلی و حەرەکەت نوجەبا، چوونە ناو کلێتە شینەکانه‌وه‌ لە دوایین سەرکوتکردنی خۆپیشاندەراندا".

بێباوەڕی خۆشی نیشاندا له‌ بڕیارێكی سه‌در له‌ 12 شوبات بۆ هەڵوەشاندنەوەی کلێتە شینەکان و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد كه‌ سەدر "چەندینجار بڕیاریداوه‌ میلیشیاکان سڕبکات و هەڵیانبوەشێنێتەوە تا دواتر رێکیانبخاتەوە لەژێر ناوی دیکەدا".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

من خودام به‌سه‌ و ئه‌و باشترین چاره‌سازی كاروباره‌كانه‌!

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌