هه‌واڵه‌كانی عێراق
مافی مرۆڤ

ژنانی عێراق سەرکۆنەی داواکەی سەدر دەکەن بۆ قەدەغەکردنی تێکەڵبوونی ژن و پیاو لە خۆپیشاندانەکاندا

فارس عومران

ژنانی عێراق 13 شوبات لە گۆڕه‌پانی تەحریر لە بەغدا رێپێوان ده‌كه‌ن بۆ سەرکۆنەکردنی وتەکانی موقتەدا سەدر و ئه‌و هەڵمەتانه‌ی سەر ئینتەرنێت کە ژنانیان کردۆتە ئامانج بەهۆی به‌شداربوونی چالاکانه‌یان لە خۆپیشاندانەکاندا. [خاوەنی وێنە: په‌یجی ئەنبار حەدەس لە فەیسبووک]

ژنانی عێراق 13 شوبات لە گۆڕه‌پانی تەحریر لە بەغدا رێپێوان ده‌كه‌ن بۆ سەرکۆنەکردنی وتەکانی موقتەدا سەدر و ئه‌و هەڵمەتانه‌ی سەر ئینتەرنێت کە ژنانیان کردۆتە ئامانج بەهۆی به‌شداربوونی چالاکانه‌یان لە خۆپیشاندانەکاندا. [خاوەنی وێنە: په‌یجی ئەنبار حەدەس لە فەیسبووک]

سەدان ژنی عێراقی چوارشەممە (19 شوبات) لە شاری پیرۆزی نەجەف گردبوونەوە، پێداگرییان لەسەر مافی خۆیان کرد لە هەبوونی رۆڵێکی سەرەکی لە بزووتنەوە خۆپیشاندانییەکە، کە سەرتاسەری وڵاتی گرتۆتەوە.

یەکێک لەو ژنانەی گردببوونەوەكه‌، سەبا، 22، وتی: "هیچ دەنگێک ناتوانێت دەنگی ژنان کپبکات." ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ داواکەی هەفتەی رابردووی پیاوی ئایینیی ده‌سه‌ڵاتدار شیعە، موقتەدا سەدر، لە دژی خۆپیشاندانی تێکەڵاو.

ناوبراو بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "ئێمە دەستمانكرد بە خۆپیشاندان بۆ لەسەرکارلابردنی رژێمەکە. ئێستاش رێپێوانێكی ته‌نها ژنان ئەنجامدەدەین چونکە سوکایەتییان پێكردووین."

نەدا قاسم، مامۆستایەکی زانکۆ کە لە تەمەنی پەنجا ساڵیدایە، رووی دەمی لە سەدر کرد و رەخنەی لێگرت، کە لە سەرەتادا لەگەڵ خۆپیشاندەرانی سەر شەقام بوو، بەڵام دواتر لە دژیان وەستایەوە گوایە خۆپیشاندەران مادده‌ی هۆشبه‌ر و ئەلکهولیان بەکارهێناوە.

ژنانی عێراق 13 شوبات لە گۆڕه‌پانی تەحریری بەغدا رێپێوان ده‌كه‌ن لە دژی داواکانی موقتەدا سەدر بۆ رێگریکردن لە خۆپیشاندانی تێکەڵاو. [خاوەنی وێنە: لاپەڕەی بەغدا لە فەیسبووک]

ژنانی عێراق 13 شوبات لە گۆڕه‌پانی تەحریری بەغدا رێپێوان ده‌كه‌ن لە دژی داواکانی موقتەدا سەدر بۆ رێگریکردن لە خۆپیشاندانی تێکەڵاو. [خاوەنی وێنە: لاپەڕەی بەغدا لە فەیسبووک]

قاسم، کە لە هێرشەکاندا بۆسەر خۆپیشاندەرانی دژ بە حکومەت لەلایەن لایەنگرانی سەدرەوە بریندارکراوە، وتی: "ئێمە ئازادین. بە فەرمانی پیاوانی ئایینی ناچینە دەرەوە یان بە فه‌توایه‌ك بوەستین".

گردبوونەوەکەی چوارشەممە دوای گردبوونەوەیەکی تری پێنجشەممەی پێشوو هات، کە تێیدا سەدان ژنی عێراقی لە هەموو تەمەنەکان لەگەڵ خۆپیشاندەرانی دیکە رژانە ناوەندی بەغدا و دژی بڕیارەکەی سەدر وەستانەوە بۆ جیاکردنەوەی جێندەرەکان لە خۆپیشاندانەکاندا.

سەدر 8 شوبات لەسه‌ر تویته‌ر وتی خۆپیشاندەران دەبێت "رێساکانی شەریعە و یاسا کۆمەڵایەتییەکان رەچاوبکەن" و "لەگەڵ ئەندامانی ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر لەنێو خێوەتەکاندا تێکەڵ نەبن".

چەند ساتێکیش پێش رێپێوانه‌كه‌ی ژنان لە پێنجشەممەدا دەستپێبکات، سەدر جارێکی دیکە تویتێکی کرد لە دژی خۆپیشاندانەکان و وتی پڕبووە لە "رووتوقوتی، تێكه‌ڵاوبوون، سەرخۆشی، بێئەخلاقی، خراپەکاری... و بێباوەڕان".

به‌ جلوبه‌رگی مۆر و پەمەیی و سوره‌وه‌، ژنەکان پۆستەریان بەرزکردبووەوه‌ و بە دەنگی بڵند دروشمیان دەوتەوە بۆ پارێزگاریکردن لە رۆڵ و ئەرکەکانیان لە خۆپیشاندانەکاندا و سەرکۆنەکردنی ئەو هەڵمەتە نابەجێیانەی لەدژیان ئەنجامدەدرێن، بەتایبەتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.

'داینەمۆی خۆپیشاندانەکان'

ئەندامێکی پێشووی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق، چالاکوان بوشرا عوبێدی وتی: "خۆپیشاندەرانی ژن پەیامی رەتکردنەوەی ئەو سەرکوتکردن و سوکایەتیپێکردنەیان هەڵگرتبوو کە دووچاری دێن و دووپاتیانکردەوە کە شانبەشانی برا خۆپیشاندەرەکانیان دەوەستن و بەردەوامدەبن لە بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکاندا."

عوبێدی، کە بەشداریی لە خۆپیشاندانەکانی بەغدادا کرد، وتی: "ژنان رۆڵێکی بەرچاویان هەبووە لە خۆپیشاندانەکاندا لەڕێی سەرپەرشتیکردنی کۆبوونەوەکانی گەنجان و خۆبەخشیکردن وەک کارمەندی فریاگوزاری و دابینکردنی خواردن و كه‌لوپه‌له‌ لۆجیستییه‌كان بۆ شوێنه‌كانی خۆپیشاندان."

وتی: "بزووتنەوەی خۆپیشاندانی ژنان بزووتنەوەیەکی دەگمەنە، لەکاتێکدا هەوڵیداوە هەموو بەربەستەکانی دواکەوتوویی و نەزانی بشکێنێت. ژنان توانیویانە دەنگیان بەرزبکەنەوە و بوونی خۆیان بسەلمێنن و شەڕ بۆ یەکسانی و دادپەروەری بکەن."

عوبێدی بە دیارونای وت ئەم بزووتنەوەیە دووچاری "هەڵمەتی بەد و نیازخراپ بووەتەوە بەئامانجی دەرکردنی ژنان لە خۆپیشاندانەکان بە گوشارخستنە سەریان و رووشاندنی ئابڕوویان و هاندانی دەنگی ناڕازیی خەڵک لە دژیان".

بەگوێرەی عوبێدی، ژنان لە بەغدا و پارێزگاکانی تر بە پاسەوانیی خۆپیشاندەرە پیاوەکان رێپێوانیان كرد، کە پشتێنەیه‌كی پارێزگارییان لە دەوریان دروستکردبوو.

بەڕێوبەری جود، کە ڕێکخراوێکی مرۆییە لە موسڵ، چالاکوان لەیلا بەرزنجی وتی : "ژنان ئامادەییەکی بەهێزیان هەبوو لە تەواوی خۆپیشاندانەکاندا و ئازایەتییەکی زۆریان پیشانداوە لە بەرگریرکردن لە دۆزی وڵاتەکە و داواکردنی مافی گشتیدا."

ناوبراو بە دیارونای وت: "رێپێوانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ژنان ئەوە دەردەخات کە ژنان ناگەڕێنەوە سەر رێگەکانی رابردوو، بە هیچ شێوەیەکیش پێگە نیشتمانییەکانیان ناگۆڕدرێت لەژێر هەر گوشار و زۆرملێییه‌کدا."

"ئەوان وەک داینه‌مۆی سەرەکیی خۆپیشادانەکان دەمێننەوە."

به‌رزنجی وتی: "ژنانی عێراق دووچاری هەڵمەتی سوکایەتیپێکردن بوونەتەوە بە ئامانجی پەراوێزخستنی رۆڵیان، كه‌ دواهەمینیان ئەو هەڵمەته‌ بوو بۆ بەدناوکردنی کانیدە ژنەکان لە دوایین هەڵبژاردنەکانی پەرلەماندا."

بەڵام ژنان "لەڕێی خۆپیشاندانەکانەوە بڕوابەخۆبوونیان و توانایان بەدەستهێناوە تا بەشداربن لە بونیادنانی داهاتوویەکی نوێدا بۆ وڵاتەکەیان".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

2 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

بژین ژنانی عێراق!

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

ئه‌م راپۆرته‌ راست نییه‌ و دوژمنكارانه‌یه‌. ئه‌و رێپێوانانه‌ی كه‌ پێنجشه‌ممه‌ رێكخران، كه‌م بوون، به‌ڵام خۆپیشاندانه‌كانی هه‌ینی پشتگیریی سه‌ید موقته‌دا سه‌دریان كرد و پیشانیان دا چۆن ژنانی عێراق پابه‌ندی حیجابن. هه‌رچی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی چوارشه‌ممه‌یه‌، بۆ یادكردنه‌وه‌ی شه‌هیدبوونی سه‌ید محه‌مه‌د سادق سه‌در بوون.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌