هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزەکانی عێراق و خێڵەکان 3 شوێنی حەوانەوەی داعش لە ئەنبار تێکدەشکێنن

خالید تائی

سەربازانی عێراق لە میانه‌ی قۆناغی هەشتی ئیرادەی سەرکەوتندا، کە بریتیبوو لە گەڕان و پشکنینی بیابانەکانی خۆرئاوای دەریاچەی سەرسار، لە کۆتاییەکانی كانونی یەکەمی 2019. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

سەربازانی عێراق لە میانه‌ی قۆناغی هەشتی ئیرادەی سەرکەوتندا، کە بریتیبوو لە گەڕان و پشکنینی بیابانەکانی خۆرئاوای دەریاچەی سەرسار، لە کۆتاییەکانی كانونی یەکەمی 2019. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

هێزەکانی عێراق، بەپشتیوانیی چەکدارانی خێڵەکی، دووشەممە (17 شوبات) ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیی نوێیان راگەیاند بۆ پاککردنەوەی ناوچە بیابانیەکانی پارێزگای ئەنبار له‌ پاشماوەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).

فەرماندەی خێڵەکانی ئەنبار، شێخ قەتەری سەمەرمەد عوبێدی بە دیارونای وت: "هێزەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە و فیرقەی 7ی سوپا بە هاوبەشی لەگەڵ چەکدارانی خێڵەکی ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ پاکردنەوەی بیابانەکانی ئەنبار به‌رپاكرد."

وتی ئۆپەراسیۆنی گەڕان و پشکنینەکە ناوچەکانی دەوروبەری بەغدادی و حه‌دیسە بەرەو دەریاچەی سەرسار دەگرێتەوە، له‌ باکوری روباری فوڕات.

وتیشی ئۆپەراسیۆنەکە ئامانجێتی "بنکەکانی داعش دیاریبکات و تێکیانبشکێنێت و بوونیان لە بیابانه‌كه‌دا نه‌هێڵێت".

هێزەکانی عێراق ناسنامەی دانیشتوانی ناوچەکانی نزیک دەریاچەی سەرسار ده‌پشكنن. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

هێزەکانی عێراق ناسنامەی دانیشتوانی ناوچەکانی نزیک دەریاچەی سەرسار ده‌پشكنن. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

بەگوێرەی عوبێدی، تا ئێستا سێ شوێنی حەوانەوەی داعش ئاشکراکراون و وێرانکراون لە نزیک گوندی ئوم جەمال.

وتی چەند فڕۆکەیەکی سەربازی سێ جار بە جیا نیشتنەوە لە ناوچە دوورەدەستەکان بۆ ئەنجامدانی گەڕان و پشکنین.

وتیشی یەکە سەربازییەکان "ناسنامەی شوانەکان و ماسیگران و کۆچبەرانی بیابانیان پشکنی بۆ دڵنیابوون لەوەی هیچ تیرۆریستێک لەنێویاندا خۆی حەشارنەداوە."

زانیاری هەواڵگریی گرنگ لە دانیشتوانەوە

عوبێدی وتی: "دانیشتوانی ناوچەکە زۆر هاوکاری هێزە ئەمنییەکانن و پشتیوانیی تەواو پێشکەشدەکەن بۆ بە سەرکەوتوویی ئەنجامدانی ئەرکەکانیان."

وتیشی ئەم ئۆپەراسیۆنە "یەکێکه‌ لە زنجیرەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان، کە هەموویان بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە شوان و کۆچەرییەکان دەستیاندەکەوێت لەڕێی هەواڵگری و خزمەتگوزارییە ئەمنییەکانەوە ئه‌نجامده‌درێن."

وتی زانیارییەکان لەم چەند مانگەی دواییدا بوونه‌ته‌ هۆی "کوشتنی سێ سەرکردەی داعش کە هەوڵیانداوە بە ماتۆڕ لە بیابانەکه‌ی خۆرئاوای سەرسار ڕزگاریان ببێت."

وتی: "هەروەها بوونەتە هۆی کوشتنی والی داعش لە پارێزگای سەڵاحەدین لەکاتێکدا لە ناوچەی مەتجەعات بووە، باکوری شارۆچکەی راوە."

هه‌روه‌ها وتی: "زیاتر لە حەوت ئۆپەراسیۆنی سەرکەوتوو ئەنجامدراون لە دژی داعش لە دۆڵەکانی حوران، سامیل، قەزف، دەباع، بەپشتیوانیی زانیارییه‌ هەواڵگرییەکانی دانیشتوانی ناوچەکە."

عوبێدی وتی: "ناوچە بیابانییەکەی باکوری فوڕات چەندین هەڵمەتی بەردەوام لە دەستگیرکردنی پاشماوەکانی داعشی بەخۆوه‌بینیوە." ئاماژەی کرد بۆ ئەوەش كه‌ هەوڵە سەربازییەکان لەوێ "هەلی ئەوە نادەن بە تیرۆریستان تا جێگیربن و خۆیان رێکبخەنەوە".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500