رژێمی سوریا گۆڕێکی بەکۆمەڵی دۆزییەوە کە پاشماوەکانی 70 مهیت لەخۆدەگرێت، لە ناوچەی خۆرهەڵاتی غوتە لە دەرەوەی دیمەشق، میدیای دەوڵەت دووشەممە (17 شوبات) رایگەیاند.
ئاژانسی هەواڵی سانای زمانحاڵی دەوڵەت رایگەیاند کە قوربانییەکان بریتیبوون لە "مەدەنییەکان و کارمەندانی ئەمنی کە لەلایەن گروپە تیرۆریستییەکانەوە کوژراون."
ئهو ناوچە شارییه قەرباڵغه کە دەکەوێتە خۆرهەڵاتی دیمەشق، لەلایەن گروپهكانی ئۆپۆزسیۆن و تووندڕەوانهوه بۆ ماوەی شەش ساڵە کۆنتڕۆڵکراوە، تا هێزەکانی رژێم لە 2018 دوای گەمارۆیەکی سەخت و دوورودرێژ گرتیانهوه.
ئاژانسەکە وتەیەکی ئەفسەرێکی پۆلیسی بڵاوکردەوە کە دەڵێت پێدەچێت کوشتنەکان لە نێوان ساڵانی 2012 و 2014 ئهنجامدرابن.
گۆڕە بەکۆمەڵەکە، لە نزیک شارۆچکە سەرەکییەکەی دومای خۆرهەڵاتی غوتە، ناوچەیەکە کە پێشتر لەلایەن جەیش ئیسلامهوه کۆنتڕۆڵکرابوو.
گەمارۆکەی سەر خۆرهەڵاتی غوتە بە هێرشێکی وێرانكهری رژێم کۆتاییهات کە لانیکەم 1,700 مەدەنی کوژران پێشئەوەی رێکەوتننامەیەک وژاۆبکرێت کە بەهۆیەوە چەکداران و مەدەنییەکان باکوری سوریایان بەجێهێشت.
بەگوێرەی وتەی بەرپرسان بۆ ئاژانی سانا، زۆربەی قوربانییەکان، لەنێویاندا ژنانیش، بەستراونەتەوە و تەقەیان لێکراوە.
ئاژانسی فرانس پرێس نەیتوانی دەستبەجێ ئەو زانیاریانە پشتڕاستبکاتەوە کە لەلایەن ئاژانسی ساناوە بڵاوکراونەتەوە.
چەند بەشێکی کەمی خۆرهەڵاتی غوتە بەتەواوی تەختی زەوی کراون لە میانهی گەمارۆکە و هێرشەکەی رژێمدا، بەڵام دانیشتوانی ناوچەکە گەڕاونەتەوە، سەرباری ئهوهی بونیادنهنراوهتهوه.
زۆربەی ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانەی لە سوریا دۆزراونەتەوە لەم چەند ساڵەی دواییدا، بهزۆری لەو ناوچانەدا بوون کە پێشتر لەلایەن "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)هوه کۆنتڕۆڵکرابوون.
بەگوێرەی رێکخراوی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، زیاتر لە 380,000 کەس كوژراون لە دەستپێکی شەڕەکەوه لە 2011.
هەزاران کەس هێشتا ونن و رێخکراوی چاودێری مافی مرۆڤ هەفتەی رابردوو هانی بەرپرسانی سوریای دا لە چارەنوسیان بکۆڵنەوە.