میدیاکانی تورکیا سێشەممە (18 شوبات) بڵاویانکردەوە كه پۆلیسی تورکیا گومانلێكراوێکیان دەستگیرکردووە کە پێشتر بکوژ بووە لەناو ریزەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا لە سوریا بەرلەوەی بگەڕێتەوە بۆ ژیانی مەدەنی لە تورکیا و کاری چاکردنەوەی غاز بکات.
ئاژانسی هەواڵدەری دەوڵەت، ئەنادوڵو رایگهیاند كه ئەو کەسە تەمەن 50 ساڵە سورییە ناسراوه بە "ئەبو تاقی ئەلشامی" لە شوێنێکی بیناسازی دووشەممە دەستگیرکرا لە پارێزگای بورسا لە باکوری رۆژئاوای تورکیا.
ئاژانسەکە وەك کەسێكی بکوژ لهقهڵهمی دا و رایگهیاند كه کاری کردووە بۆ سەرکردەیەکی داعش لە هەرێمی دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا، کە مۆڵگەی پێشووتری گروپە تووندڕەوەکە بوو.
ڤیدیۆی دەستگیرکردنەکەی بە پۆشاکی کارکردن و ریشی تاشراوەوە دەریدەخات.
دەوترێت هەمان ئەو کەسەیە كه چەند ساڵێك لەمەوبەر بە ریشەوە ڤیدیۆی گیراوە و مەدەنییەکی کوشتووە بە تەقاندنی فیشەکێك بە پشتی سەریدا.
بهگوێرهی ئەنادوڵو، دەستگیرکردنی بووە هۆی دەستگیرکردنی سێ کەسی دیکەش سێشەممە لە بورسا کە گوایە پەیوەندییان بە داعشەوە هەبووە.
داعش خاکێكی زۆری لەژێر دەستدا بوو لە سوریا و عێراق لەكاتی سهرههڵدانییهوه لە 2014 تا شکستەکەی ساڵی پار.
دەسەڵاتدارانی تورکیا بەتووندی هەڵیانکوتاوەتە سەر شانە تووندڕەوەکان دوای ئەوەی چەند هێرشێکی وێرانکەر لەناو تورکیادا ئەنجامدران لە 2015.