سێ رۆژنامەوانی عێراقی لە دەستپێکی ئەمساڵەوە کوژراون، ئەمەش نیگەرانی لای رێکخراوەکانی بواری مافی رۆژنامەوانان زیادکردووە لهکاتێکدا گروپە چەکدارهكان هەوڵدەدەن رۆژنامەوانان بێدەنگبکەن لە رووماڵکردنی ئەو خۆپیشاندانانەی لە تەواوی وڵاتەکەدا لەئارادان.
نزار زەنون، سەرپەرشتیاری گشتی کەناڵی ئاسمانی رەشید، دواهەمین قوربانی بوو.
کۆمەڵێک چەکدار لەنێو ئۆتۆمبیلێکی بێ ژمارەدا سێشەممە (11 شوبات) زەنونیان تیرۆرکرد. بە چەکی بێدەنگ تەقەیان لێکرد و کوشتیان لە نزیک ماڵەکەی لە گەڕەکی جامعه، خۆرئاوای بەغدا، پێشئەوەی بڕفێندرێت بۆ ناوچەیەکی نادیار.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی کەناڵەکە، هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ دەستیانکرد بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بۆ دۆزینەوەی ناسمانەی ئەنجامدەران.
![خۆپیشاندەرانی عێراق بەشداری پێشانگایهكی كارتۆن دەکەن لە ساحەی تەحریر، له بەغدا، شوێنی سەرەکیی کۆبوونەوەی خۆپیشاندەران، 9 تشرینی دووەم 2019. [دیارونا]](/cnmi_di/images/2020/02/13/22457-Iraq-Cartoon-Exhibition-600_384.jpg)
خۆپیشاندەرانی عێراق بەشداری پێشانگایهكی كارتۆن دەکەن لە ساحەی تەحریر، له بەغدا، شوێنی سەرەکیی کۆبوونەوەی خۆپیشاندەران، 9 تشرینی دووەم 2019. [دیارونا]
هێرشەکە دوای مانگێک دێت لە کوشتنی پەیامنێرێك و وێنەگرێكی کەناڵی ئاسمانی دیجلە، ئەحمەد سەمەد و سەفا غالی لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە لە بەسره.
سەرۆکی رێکخراوی پاراستنی مافەکانی رۆژنامەوانانی عێراق، ئیبراهیم سەراجی وتی: "زەنون سێیەمین قوربانی نێو رۆژنامەوانانه کە لە ماوەی مانگ و نیوێکدا كوژراون."
ناوبراو پێنجشەممە (13 شوبات) بە دیارونای وت: "ئەو زنجیرە تیرۆرکردنەی رۆژنامەوانان بەردەوامدەبێت بەهۆی لاوازیی لێکۆڵینەوە و رێوشوێنەکانی سزادانهوه بۆ راگرتنی خوێنڕێژییەکە".
لایەنە چەکدارەکان تۆمەتباركراون بەوەی لەپشت ئەنجامدانی ئەو تیرۆرکردنانەوەن، بە ئامانجی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان و گوشار خستنهسەر میدیاکان تا رووماڵیان نەکهن.
ئەنجامدانی زیاتر لە 100 هێرش دژی رۆژنامەوانان
بەگوێرەی سەراجی، زیاتر لە 100 هێرش لە دژی ناوەندە میدیاییهكان و رۆژنامەوانان ئەنجامدراون لەوکاتەوەی خۆپیشاندانەکان لە تشرینی یەکەمەوە دەستیانپێکردووە.
لهو هێرشانه بریتیبوون له هەڵکوتانەسەر نوسینگەی کەناڵە ئاسمانییەکان لەلایەن لایەنە "ناڕێکخراوەکانەوە"، تێکدانی کەرەستەکانیان و لێدان لە پهیامنێر و وێنەگرەکانیان.
سەراجی وتی زۆربەی رۆژنامەوانان بەشێوەیەکی راستەوخۆ سوکایەتییان پێکراوە و هەراسانکراون، بەڵام لەترسی سەلامەتییان باسیان نەکردووە. ئەوانی دیکە هەڕەشهی کوشتنیان بەدەستگەیشتووە، ئەمەش وایلێکردوون بڕۆن بۆ ناوچەی ئهمینتر.
سەراجی داوای لە حکومەت کرد بە گرنگییەوە بڕوانێتە زۆربوونی رووداوەكانی توندوتیژی لە دژی رۆژنامەوانان و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی شەفافانە کە ئەنجامدەران بە سزای خۆیان بگەیەنێت و تووندوتیژییەکەش بوەستێنێت.
وتی: "دەبێت ژینگەیەکی پارێزراو بۆ رۆژنامەوانان دابینبکرێت کە ببێتە هۆی ئاسانکاری بۆ كارهكهیان، رێگەیان پێبدرێت زانیارییان دەستبکەوێت و رووماڵی رۆژنامەوانی بکەن."
سەراجی وتی بڕیارەکەی وەزیری ناوخۆی عێراق یاسین یاسری لە مانگی رابردوودا بۆ رێگەدان بە رۆژنامەوانان بۆ هەڵگرتنی چەک "چارەسەر نییە".
وتی دەبێت بەکارهێنانی چەک تەنها بۆ هێزە ئەمنییەکان رێپێدراوبێت، لەکاتێکدا ئەوان تەنها لایەنن کە بەرپرسیان لە پاراستنی تەواوی دانیشتوان بەبێ جیاوازی.