هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

ژنانی داعش هەوڵدەدەن کۆنتڕۆڵی منداڵانی حۆل بکەن

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

دۆخەکە بۆ ئەو منداڵانەی لە نێو کەمپی حۆلی سوریادا دەژین، زۆر سەختە، چونکە لەلایەن ژنانی داعشی نێو کەمپەکەوە بەکاردەهێنرێن. [خاوەنی وێنە: ئاژانسی هەواڵی نۆرس]

دۆخەکە بۆ ئەو منداڵانەی لە نێو کەمپی حۆلی سوریادا دەژین، زۆر سەختە، چونکە لەلایەن ژنانی داعشی نێو کەمپەکەوە بەکاردەهێنرێن. [خاوەنی وێنە: ئاژانسی هەواڵی نۆرس]

ئەو ژنانەی رێكخراوی "دەوڵەتی ئسلامی" (داعش) کە لە کەمپی حۆل دەستبەسەرن، لەژێر دەسەڵاتی کوردەکاندا و دەکەوێتە پارێزگای حەسەکەی سوریا، منداڵانی نێو کەمپەكه‌ هانده‌ده‌ن هێرشبکەنە سەر کارمەندانی مرۆیی، چالاکوانێکی ناوخۆ وتی.

چالاکوانێكی بواری کۆمەڵایەتی، عەمار ساڵح بە دیارونای وت ژنانی داعش بینراون کە هانی منداڵان دەدەن کێشە بنێنەوە و فەرمانی دیکە جێبەجێبکەن، هەروەها ئەرکی چاودێریکردن و گەیاندنیشیان پێسپاردوون.

وتی دوای ئەوەی هێزەکانی ئاسایش بازنەیەکی ئەمنییان لە دەوری ئەو کەسانە دروستكرد کە کردەوەی تووندوتیژییان ئەنجامداوە لە نێو کەمپەکەدا، ژنەکان دەستیانکردووە بە فەرمانکردن بە منداڵان بۆ نانەوەی کێشە لە جیاتی ئەوان.

ژنەکان بە منداڵەکانیان وتووە بەرد بگرنە ئۆتۆمبیلەکانی ئەو کارمەندە مرۆییانەی سەردانی کەمپەکان دەکەن بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی و خزمەتگوزارییەکانی دیکە، هەروەها پێشیانوتوون بەرد بگرنە کارمەنده‌کانیش.

گروپێک کچ بە ناوچەیەکی نێو کەمپی ئاوارەکانی حۆلدا دەڕۆن کە دەیان ژن و منداڵی داعش تێیدا دەمێننەوە. [خاوەنی وێنە: ئاژانسی هەواڵی نۆرس]

گروپێک کچ بە ناوچەیەکی نێو کەمپی ئاوارەکانی حۆلدا دەڕۆن کە دەیان ژن و منداڵی داعش تێیدا دەمێننەوە. [خاوەنی وێنە: ئاژانسی هەواڵی نۆرس]

دیمەنی خۆڵەمێشی خێمەیەکی سووتاوی ژنێکی ئوزبەکی لە کەمپی حۆل. دەوترێت خێمەی ژنەکە سووتێنرا بەهۆی ئەوەی رەتیکردۆتەوە فرمانەکانی یەکەی حیسبە جێبەجێبکات کە لەلایەن ژنانی داعشەوە پێکهێنراوە. [خاوەنی وێنە: فورات پۆست]

دیمەنی خۆڵەمێشی خێمەیەکی سووتاوی ژنێکی ئوزبەکی لە کەمپی حۆل. دەوترێت خێمەی ژنەکە سووتێنرا بەهۆی ئەوەی رەتیکردۆتەوە فرمانەکانی یەکەی حیسبە جێبەجێبکات کە لەلایەن ژنانی داعشەوە پێکهێنراوە. [خاوەنی وێنە: فورات پۆست]

سەڵاح وتی ئاسایش لەنزیکەوە چاودێریی گومانلێکراوانی ژنانی داعشی کردووە کە کردەوەی تووندوتیژییان ئەنجامداوە لە نێو کەمپە بیابانییەکەدا کە زۆر جه‌نجاڵه‌، هەروەها ئەوەش پشتڕاستکراوەتەوە کە هەوڵیانداوە منداڵانی ناو کەمپەکە بەکاربهێنن.

وتی: "ئەو ژنانە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە په‌یوه‌ست به‌ په‌ره‌پێدا به‌ ئایدیۆلۆژیای داعش و تێوەگلانیان لە لێدان و کوشتن و سووتاندنی خێمەکان، دوای ئەوەی یەکەی حیسبە ("پۆلیسی ئایینی")یان پێکهێنا لە ناو کەمپەکەدا."

وتیشی سەرباری هەوڵدانیان بۆ هاندانی منداڵەکان، ژنەکان داواشیان لێکردوون پەیامەکانیان بگەیەنن بە ژنەکانی دیکە بۆئەوەی دەستگیرنەکرێن، هەروەها ئەرکی چاودێریکردن و بڵاوکردنەوەی هەواڵ دەربارەی چالاکییەکانی کەمپەکەیان پێداون.

جیاکردنەوە و گەڕاندنەوەی منداڵان

به‌گوێره‌ی ئاژانسی فرانس پرێس، لە دەسپێکی ئەم مانگەدا، کەمپەکەی ئیداره‌ خۆسەرییەکە، 35 منداڵی بێ دایکوباوکی روسی، کە پەیوەندییان بە داعشەوە هەبوو، رادەستی وەفدێک کردەوە لە قامیشلۆ بۆ گەڕاندنەوەیان.

لە کۆتاییەکانی کانونی دووەمیشدا، بەرپرسە کوردەکان رایانگەیاند کە پێشتر 21 منداڵی بێ دایکوباوکیان لە کەمپی حۆل گواستۆتەوە بۆ نشینگه‌ی ڕۆژی ژێردەسەڵاتی کوردەکان، هەروەها بۆ باکوری خۆرهەڵاتی سوریا، لەنێویاندا دوو منداڵی فەرەنسی کە ئامه‌دكرابوون بۆ دەگەڕانەوە.

ژمارەی منداڵەکان، لەنێویاندا ژمارەیەک فەرەنسی و میسری و داغستانی، تەنها به‌شێك بوون له‌و 224 منداڵه‌ بێ دایکوباوکه‌ی لە کەمپی حۆل دەژین.

بەرپرسێکی کەمپی حۆل، جەبار مستەفا، باسی ئەوەی نەکرد بۆچی تەنها 21 منداڵ گوێزراونەتەوە، بەڵام وتی ڕۆژ باشتر و گونجاوترە بۆ منداڵانی بێ دایکوباوک.

وتیشی: "ناوەندەکانی چاودێریکردنی منداڵان لە حۆل لەڕووی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانەوە کەموڕییەکی زۆریان هەیە،" له‌وانه‌ کەسانی تایبەتمەند و شارەزا لە بواری پەروەردەدا.

لێکۆلەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کانونی دووەمدا داوایانکرد لانیکەم منداڵەکان بگوێزرێنەوە، لەکاتێکدا نەبوونی رێکارە یاساییەکان خستوونیه‌تیه‌ دۆخێکی "یه‌كجار مه‌ترسیداره‌وه‌".

لە هەمان مانگدا، وتەبێژی مانگی سووری کوردی، دەلال ئیسماعیل بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت لەو 517 کەسەی لە 2019 لە حۆل مردوون، 371 منداڵبوون.

خاتوو ده‌لال وتی بەدخۆراکی، چاودێریی تەندروستیی خراپ بۆ منداڵانی تازەلەدایکبوو، دابەزینی نائاسایی پلەی گەرمای لەش، لەو نەخۆشیانەن کە دەبنه‌ هۆی مردنی منداڵەکان.

دەلال بە دیارونای وت ئیداره‌ خۆسەرییەکە لە کارکردن بەردەوامە بۆ ناردنەوەی چەند منداڵێکی بێ دایکوباوکی تر بۆ وڵاتەکانی خۆیان.

کارکردن بەردەوامە بۆ جیاکردنەوەی گروپی دیکەی منداڵان لە دانیشتوانی کەمپەکە بۆ پاراستنیان لە ئایدیۆلۆژیای تووندڕەو کە بەشێک لە ژنەکان بەردەوامن لە خستنە نێو مێشکیانەوە.

ناوبراو ئاماژەی کرد بۆ ئەوەش کە ئەو منداڵانەی هێرشدەکەنە سەر کارمەندانی مرۆیی لە کەمپەکە دوای ئەوە ئەو کارەیان کرد کە "باوەڕیان پێهێنان کە ئەمانە بێباوەڕن و كافرن و دەبێت شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ بكرێت".

وتی: "لەڕاستیدا، بە دڵنیاییەوە ئەو کارمەندە مرۆییانە هەوڵدەدەن دەستی یارمەتی بۆ دانیشتوانی کەمپەکە درێژبکەن لە ناوەڕاستی کەمبوونەوەی هاوکارییەکاندا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500