سەرکردەیەکی خێڵەکی دوشەممە (10 شوبات) وتی هێزەکانی عێراق چەندین ئۆپەراسیۆنی "گەورە"ی ئهمنی بهرپادهكهن بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە بیابانهكهی رۆژئاوای ئەنبار.
سەرۆکی هێزە خێڵکەییەکانی فوارتی سەروو، عەقید موسا حەمهد سەناد بە دیارونای وت: "چەکدارانی داعش هەوڵدەدەن خۆیان کۆبکەنەوە و ریزەکانیان دروستبکەنەوە لە بەشە جیاجیاکانی وڵات، بەتایبەتی لە بیابانی ئەنبار."
ئهو چهكدارانه سەرقاڵبوونی سوپای عێراقیان بەدەست خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانەوە قۆستۆتەوە کە لە تشرینی یەکەمەوە وڵاتیان شڵەژاندووە.
سەناد وتی زیاتر لەوەش، راگرتنی چالاکییەکانی دژە تیرۆریزمی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ سێ هەفتە و کەمکردنەوەی رەوتی هەوڵەکان بۆ دۆزینەوە و کردنە ئامانجی تیرۆریستان ورەیدا بە پاشماوەکانی داعش.
![سەربازانی عێراق ئامادەکاریدەکەن بۆ ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی دژی پاشماوەکانی داعش لە بیابانی ئەنبار لە حوزەیرانی 2019. [خاوەنی وێنە: وەزراەتی بەرگری عێراق]](/cnmi_di/images/2020/02/10/22356-Iraq-Anbar-security-600_384.jpg)
سەربازانی عێراق ئامادەکاریدەکەن بۆ ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی دژی پاشماوەکانی داعش لە بیابانی ئەنبار لە حوزەیرانی 2019. [خاوەنی وێنە: وەزراەتی بەرگری عێراق]
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە 5 کانونی دووەم رایگەیاند كه هەڵمەتهكانی دژ به داعش لە عێراق رادەگرێت بەهۆکاری ئەمنی دوای ئەوەی ئهو ئهو بنكانهی هێزەکانیانی تیایدا جێگیرن موشەکباران کران.
لە 30 کانونی دووەم، هاوپەیمانییەکە رایگهیاند كه ئۆپەراسیۆنەکانی دەستپێکردۆتەوە لەگەڵ هێزەكانی عێراق.
سەناد وتی کردەوە تیرۆریستییەکان وەك کوشتن و رفاندنی مەدەندییەکان یان رفاندن بۆ سەرانە زیادیانکردووە لە سێ هەفتەی رابردوودا.
وتی شوانەکان و بەدەوییەکان بوونەتە ئامانجی ئەو کردەوانە، كه دیارترینیان لە بیابانی نزیك شارۆچکەی روتبە لە رۆژئاوای ئەنبار بووە و پێدەچیت لهسهر هاوکاریکردنیان بووبێت لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان یان بۆ بەزۆر ناچاركردنیان به هاوکاریكردنی داعش.
وتیشی هێزە ئەمنی و خێڵەکییەکان "پشکنینی فراوان بۆ شوانەکان دەکەن بۆئەوەی ناسنامەیان پشتڕاستبکەنەوە، چونکە ئەو زانیاریانەی لەبەردەستان دەریانخستووە کە تیرۆریستەکان خۆیان وەك شوان نیشاندەدەن بۆئەوەی نەدۆزرێنەوە".
هەڕەشەیەکی سەرکەوتوو نییە
سەناد وتی چالاکییهكانی ئەو چەکدارانە هەرچەندە زیادیانکردووە "هێشتا ئهو چالاکیانهن كه لەلایەن گروپی بچوکەوە ئەنجامدەدرێن" و ئامانجیشیان ئەوەیە رۆشنایی بخرێتە سەر هێرشەکانیان.
وتی: "هیزەکانمان ئامادەکاری دەکەن بۆ دەستپێکردنی چەندین ئۆپەراسیۆنی گەورە لە مانگی شوباتدا. ئۆپەراسیۆنەکان جیاوازدەبن لەو لایەنەوە کە چەندین ناوچەی فراوانی جوگرافی لەخۆدەگرن و دەچنە ناوچە دوورەدەستەکان، ئەوانەی پیشتر هێزەکان پێیان نەگەیشتوون."
سەناد جەختیکردەوە: "تەواو ئامادەین بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکان و ئامانجی سەرەکییان کۆتاییهێنانی تەواوەتییه به بوونی پاشماوەکانی داعش لە بیابانەکە."
وتی ئۆپەراسیۆنە نوێکان دەبنە هۆی پتەوبوونی ئەمنییەتی سنوورهكه، چونکە داعش بەمدواییانە هێزی زیاتری دامەزراندووە بەدرێژایی ئەو ناوچەیەی هاوسنوورە لەگەڵ سوریا و سوودی لەوە وەرگرتووە كه ژماریەکی کەم لە هێزە سورییەکان لەو ناوچەیە جێگیرن.
وتیشی: "ئەمە باری سەرشانی هێزە ئەمنییەکانی ئێمەی گرانتر کردووە، کە ئەمڕۆ بەرپرسیارێتی زیاتریان لەسەر شانە بۆ پاراستنی سنوورەکە."
سەناد وتی: "پاشماوەکانی داعش چەندینجار هەوڵیانداوە دزەبکەن له سنوورەکەوه لە سەرەتای ئەمساڵەوە."
وتیشی: "گەورەترین چالاکییان لە ناوەڕاستی [کانونی دووەم] بوو ئەوکاتەی هێرشیانبردە سەر بنکەکانی پۆلیس و پاسەوانی سنووری عێراق بە چەکی قورسهوه لە قوڵایی خاکی سوریاوە."
ههروهها وتی: "ئەو هێرشەیان بەرپەچدرایەوە و هەڵهتان بەڵام دوو پۆلیس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون."