هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

رژێمی سوریا بەردەوامە لە هێرشەکەی دوای کۆنتڕۆڵکردنی سەراقیب

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

وێرانکاری دەبینرێت لە سەراقیب کە له‌ كۆتایی هه‌فته‌دا کەوتە ژێر کۆنتڕۆڵی رژێمی سوریاوه‌. [خاوەنی وێنە: ئاژانسی هەواڵی عەرەبی سوریا]

وێرانکاری دەبینرێت لە سەراقیب کە له‌ كۆتایی هه‌فته‌دا کەوتە ژێر کۆنتڕۆڵی رژێمی سوریاوه‌. [خاوەنی وێنە: ئاژانسی هەواڵی عەرەبی سوریا]

چالاکوانێك وتی رژێمی سوریا و میلیشیا هاوپەیمانەکانی کۆنتڕۆڵی تەواوی شاری سەراقیبیان کرد لە رۆژهەڵاتی ئیدلیب، لەکاتێكدا رژێم و روسیا دووشەممە ( 10کانونی دووەم) بەردەوامبوون لە ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی لە دێهاتەکانی ئیدلیب و حەلەب.

چالاکوانێكی ئیدلیب، موسعەب عەساف بە دیارونای وت هێزەکانی رژێم ناردنی هێزیان بۆ سەراقیب تەواوکرد دوای ئەوەی هه‌موو گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنە چەکدارەکان و تووندڕەوەکان کشانەوە.

وتی: "سەربازانی رژێـم و پیاوانی میلیشیاکانی هەواداری رژێم چەند ماڵێکیان تاڵانکرد و هەندێكی دیکەیان سوتاند و گۆڕستانێكیشیان تێکدا کە تەرمی ئەو چەکدارانەی ئۆپۆزسیۆنی تیادا نێژرابوون کە لە شەڕی دژ به‌ رژێمدا لە دێهاتەکانی ئیدلیب کوژرابوون."

عەساف وتی له‌ كۆتایی هه‌فته‌دا هێزەکانی رژێم چەندین شارۆچکە و گوندیان کۆنتڕۆڵکرد لە دێهاتەکانی ئیدلیب و حەلەب، زۆربەیان دەیانڕوانییە رێگا خێرا گرنگەکە.

ئەمانە خانووی مەدەنین لە مەعرەت نەعسان لە دێهاتەکانی ئیدلیب کە بە هێرشی ئاسمانی وێرانبوون. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

ئەمانە خانووی مەدەنین لە مەعرەت نەعسان لە دێهاتەکانی ئیدلیب کە بە هێرشی ئاسمانی وێرانبوون. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

ئەندامانی كڵاو سپییەکان و خۆبەخشەکان داری سوتاندن دابەشدەکەن بۆ خۆگەرمكردنەوە لە یەکێك لە کەمپه‌كانی ئاوارەکاندا كه‌ گروپە فریاگوزارییەکە دروستیکردووە بۆ ئەوانەی لە دێهاتەکانی ئیدلیب هەڵدێن. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

ئەندامانی كڵاو سپییەکان و خۆبەخشەکان داری سوتاندن دابەشدەکەن بۆ خۆگەرمكردنەوە لە یەکێك لە کەمپه‌كانی ئاوارەکاندا كه‌ گروپە فریاگوزارییەکە دروستیکردووە بۆ ئەوانەی لە دێهاتەکانی ئیدلیب هەڵدێن. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

رێكخراوی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه‌ شەش لەو نۆ مەدەنییەی دووشەمە کوژران لە هێرشێکدا لە گوندی ئەبین سه‌معان، منداڵبوون.

ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند كه‌ هێرشە تووندەکان لە حەلەب لەکاتێکدا ئەنجامدەدرێن کە هێزەکانی هەواداری رژێم نزیکبوونەتەوە لە رێگای خێرای M5 کە حەلەب و دیمەشق پێکەوە دەبەستێتەوە و لەڕووی ئابورییەوە گرنگە بۆ رژێم.

تەنیا بەشێكی دوو کیلۆمەتریی رێگا خێراکە لە دەرەوەی کۆنتڕۆڵی رژێمدایە.

سوپای سوریا لە بەیاننامەیەکدا یەکشەممە رایگه‌یاند كه‌ دەستیگرتۆتەوە بەسەر 600 کیلۆمەتر دووجادا لە دوا هێرشیدا و ئەو ناوچەیە "چەندین گوند و شوێن" لەخۆدەگرێت لە باشوری پارێزگای ئیدلیب و رۆژئاوای پارێزگای حەلەب.

بەگوێره‌ی رێكخراوی روانگه‌كه‌، هێرشە ئاسمانییەکان دووشەممە ئەنجامدران دوای ئەو بۆردوومانەی روسیا و رژێم پێشتر بە شەو ئەنجامیاندا و لانیکەم 20 مەدەنییان لە ئیدلیب و حەلەب کوشت.

وتی یەکشەممە هێرشەکانی روسیا 14 کەسیان کوشت، نۆیان لە گوندی کەفر نوران لە باشوری رۆژئاوای حەلەب.

وتی هێرشەکانی روسیا بە به‌رمیله‌ بۆمب چوار مەدەنییان لە ناحیەی عەتاریب کوشت لە رۆژئاوای حەلەب لەکاتێکدا یەکێکی دیکە بە تۆپباران کوژرا لە نزیك شاری جسر ئەلشغور و یەکێکی تریش لە گوندی که‌تیان کوژرا لە باشوری ئیدلیب.

مەدەنییەکان لە هێرشی رژێم هەڵدێن

عەساف بە دیارونای وت تۆپباران و هێرشی ئاسمانیی قورس دووشەممە ئەنجامدرانەوە لە دێهاتەکانی حەلەب و ئیدلیب، بەتایبەتی لە شارۆچکەی مەعرەت نەعسان لە ئیدلیب و شارۆچکەکانی کەفر نوران و عەتاریب لە حەلەب.

وتی تۆپباران و هێرشی ئاسمانی رۆژانە شاری ئیدلیبیش دەکەنە ئامانج و ژمارەیەك مەدەنی بەهۆیانەوە کوژراون و بریندار بوون.

بەگوێره‌ی ئاماره‌كانی بەرگری شارستانی سوریا (كڵاو سپییەکان)، ئاوارەیی بە ئاستێکی خێرا بەردەوامە له‌نێو مه‌ده‌نییه‌كاندا و 167,000 کەس تەنیا لە کانونی دووەم ئاوارەبوون.

عەساف وتی بەگوێره‌ی كڵاو سپییەکان، 208 مەدەنی، له‌نێویاندا ژن و منداڵ، کوژراون لە 6,600 چالاکی سەربازیدا کە دژ بە ماڵە مەدەنییەکان ئەنجامدراون، 800 لەوانەش هێرشی ئاسمانی رژێم و روسیا بوون.

نەتەوە یەکگرتووەکان دووشەممە رایگه‌یاند كه‌ 700,000 کەس ئاوارەبوون لە باکور و رۆژئاوای سوریا لە کانونی یەکەمەوە.

عەساف وتی زۆربەی ئاوارەکان ناتوانن شوێنی مانەوە بدۆزنەوە و لە دەشت و زەوییە کشتوکاڵییەکاندا ماونەتەوە و لە رەوشێكی سەختدان، بەهۆی نزمیی پلەی گەرما و زوقم و لێزمەی بارانەوە.

بارگرژییەکان تورکیای تووڕەکردووە کە تائێستا 3.7 ملیۆن ئاوارەی سوریی لەخۆگرتووە و لە شەپۆلێكی دیکەی ئاوارە بەرەو سنوورەکانی دەترسێت.

لە هەینییەوە، تورکیا قافڵەی زۆری ئۆتۆمبیلی ناردووە کە كۆماندۆ و تانك و تۆپی هاوتزه‌ریان هەڵگرتبوو بۆ 12 بنکەی چاودێریی تورکی، کە لە 2018 لە ئیدلیب دایمەزراندوون بەگوێره‌ی رێکەوتنێك لەگەڵ روسیا بۆ به‌رگرتن به‌ هێرشی رژێم.

بەڵام رێکەوتنەکە شکستی هێناوە لە خاوکردنەوەی پێشڕەویی رژێم و تورکیاش دەڵێت هێزەکانی رژێم سێ لەو بنکانەیان گەمارۆداوە سەرباری ئەوەی چەندینجار هۆشدارییانداوە لە دژی هه‌ر جوڵەیەكی له‌و جۆرە.

میدیا ناوخۆییەکان رایانگه‌یاند كه‌ دووشەممە چوار سەربازی تورکیا کوژران لە ئیدلیب لە تۆپبارانی رژێمی سوریادا و پێنجی دیکەش برینداربوون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500