هه‌واڵه‌كانی عێراق
کۆمەڵگا

عێراق زیندانە فراوانکراو و نوێکراوه‌كان دەکاتەوە

خالید تائی

بەرپرسانی عێراق چاودێریی کاری چاکسازی دەکەن لە زیندانی ناوەندی بەغدا لە 11 کانونی یەکەم. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی داد]

بەرپرسانی عێراق چاودێریی کاری چاکسازی دەکەن لە زیندانی ناوەندی بەغدا لە 11 کانونی یەکەم. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی داد]

حکومەتی عێراق لە دوایین قۆناغەکانی پلانێکدایە بۆ فراوانکردن و نۆژەنکردنەوەی ژمارەیەك زیندانی حكومی کە چاوەڕواندەکرێت ئەم دەزگایانەی چاکسازی لە داهاتوویەکی نزیکدا بکرێنەوە، بەرپرسێکی حکومی وتی.

ئەم هەنگاوە چاوەڕواندەکرێت بەشداربێت لە چارەسەری کێشەی قەرەباڵغی کە لەم ساڵانەی دواییدا خراپتربووە دوای داخستنی چەندین زیندانی سەرەکی و شەپۆلی بەربڵاوی زیندانیانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).

وتەبێژی وەزارەتی داد، سائیر جەبوری بە دیارونای وت کاری بنیاتنانەوە لە زیندانی ناوەندی بەغدا (پێشتر ئەبوغرەیب) بەرەو تەواوبوون دەچێت و چاوەڕواندەکرێت دەزگاکە بەمزوانە بکەوێتەوە کار.

وتی ئەو زیندانە کە لە 1950کاندا دروستکرا، پێنج ساڵ لەمەوبەر بۆ نۆژەنکردنەوە داخرا.

بەرپرسانی عێراقی سەردانی شوێنکارێکی چنین دەکەن کە تیایدا زیندانییە لاوەکان راهێنانیان پێدەکرێت لە 19 ئەیلول. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی داد]

بەرپرسانی عێراقی سەردانی شوێنکارێکی چنین دەکەن کە تیایدا زیندانییە لاوەکان راهێنانیان پێدەکرێت لە 19 ئەیلول. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی داد]

جەبوری وتی کارکردن بۆ فراوانکردنی توانای زیندانی تاج لە باکوری بەغدا و زیندانی ناوەندی بابلیش تەواوکراون.

وتی کردنەوەی ئەم زیندانانە كۆمه‌ك ده‌كات به‌ "کۆتاییهێنان بە جه‌نجاڵیی زیندانیەکان له‌ نێو چەندین دەزگای چاکسازیدا".

وتیشی وەزارەتی داد بەرپرسە لە بەڕێوەبردنی 29 زیندان لە تەواوی وڵاتدا و ئاماژەیکرد بەوەی داخستنی زیندانە گەورەکان کە کاری نۆژەنکردنەوەیان بۆ دەکرێت "فشاری خستۆتە سەر زیندانەکانی دیکە".

زیندانی بادوش لە ناوچەی موسڵ، له‌ كار ته‌وتووه‌ لەوکاتەوەی لەلایەن داعشەوە وێرانكرا دوای ئه‌وه‌ی گروپه‌كه‌ شاره‌كه‌ی داگیركرد لە ناوەڕاستی 2014، جەبوری وتی.

وتی ئەم داخستنە بووە هۆی جه‌نجاڵبوونی دەزگاکانی دیکە.

وتیشی داگیرکاریی داعش بەشداریش بوو لە قەرەباڵغکردنی زیندانەکان "لە ئەنجامی دەستگیرکردنی بەردەوامی تیرۆریستاندا کە دواتر تاوانبارکران و خرانە نێو زیندانەکانه‌وه‌ کە لەلایەن وەزارەتی دادەوە بەڕێوەدەبرێن".

چاکسازی ئامانجەکەیە

جەبوری وتی: "زیندانەکانمان بەشێوەیەکی سەرەکی دەزگای چاکسازین و ئامانجەکە چاکسازی و کاری گێڕانه‌وه‌ی زیندانیەکانە بۆ ناو كۆمه‌ڵگه‌. ئێمە هەوڵدەدەین زیندانیان دەرچەی دەستڕاگەیشتن بە مافەکانیان و خوێندنی بەردەوامیان هەبێت لەگەڵ توانای ئەنجامدانی تاقیکردنەوە لە زیندانەوە."

وتی: "هەروەها چەند خولێکی بەردەوامی چاکسازیمان رێکخستووە بۆ زیندانیەکان، لەنێویاندا راهێنانی پیشەیی بۆ ئەوانەی دەیانەوێت پیشەیەك بگرنه‌به‌ر دوای ئەوەی ماوەی زیندانیان تەواو دەکەن. بەمشێوەیە یارمەتییان دەدەین ژیانیان بنیاتبنێن و ببنە ئەندامی بەرهەمهێنه‌ری کۆمەڵگە."

وتیشی ناوەندێکی تەندروستی لە هەر زیندانێکدا هەیە بۆ دڵنیابوون لەوەی زیندانیەکان چاودێریی تەندروستیی پێویستیان پێدەگات و زیندانیەکان رێیان پێدەدرێت سەردانی ئاسایی خێزانه‌كانیان بۆ رێکبخرێت.

هه‌روه‌ها وتی زیندانەکان ئامادەن بۆ کردنەوەی دەرگاکانیان بۆ تیمەکانی چاودێری لە لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور و گروپەکانی مافی مرۆڤەوە بۆ دڵنیابوون لەوەی پابەندن بە پێوەرە نیشتمانی و نێودەوڵەتیەکانەوە.

ئەندامێكی ئەنجومەنی باڵای عێراق بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەنەس عەزاوی بە دیارونای وت تیمەکانی ئەنجومەن سەردانی ئاسایی زیندانەکان دەکەن.

وتی: "کێشەی سەرەکی قەرەباڵغیە." ئاماژەیکرد بەوەش كه‌ بۆ نمونە زیندانی حوت لە ناسریە دروستکراوە بۆ 2,500 زیندانی، بەڵام لە ئێستادا زۆر لەوە زیاتری لەخۆگرتووە.

وتیشی: "قەرەباڵغی دواجار کاریگەریی دەبێت بۆسەر ئەو خزمەتگوزارییانەی دەدرێن بە زیندانیەکان و دۆخی ژیانیان."

فراوانکردنی دەزگا گەورەتره‌کان

وەزارەتی داد ژمارەیه‌ك له‌ زیندانەکان به‌رفراوانتر دەکات، لەنێویاندا زیندانی ناوەندی بەغدا، کە لەئێستادا دەتوانێت نزیکەی 5,000 زیندانی لەخۆبگرێت و زیندانی چەمچەماڵ لە سلێمانی، کە لەئێستادا دەتوانێت زیاد لە 3,000 زیندانی لەخۆبگرێت.

عەزاوی وتی زیندانی حللە لە پارێزگای بابل لە باشوری بەغدا، دەتوانێت نزیکەی 2,000 زیندانی لەخۆبگرێت.

وتیشی: "گەر هەموو زیندانە داخراوەکان بکرێنەوە و ئەوانەی لەکاردان چاکبکرێنەوە، ئەمە یارمەتی کەمکردنەوەی جه‌نجاڵی دەدات."

وتی: "بەڵام هێشتا پێویست به‌ بنیاتنانی زیندانی زیتر هه‌یه‌، بەتایبەتی لەوکاتەوەی ئامارە فەرمییەکان ئاماژە بە نزیکەی 37,000 کەس دەکەن کە لە عێراق سزادراون."

پارێزەر تاریق حەرب جەختیکردەوە لە گرنگی نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوە و فراوانکردنی دەزگا چاکسازییەکان لە تەواوی عێراقدا تا بتوانن هاوتەریب بن بە زیادبوونی ژمارەی دانیشتوانی وڵات.

بە دیارونای وت زۆرینەی زیندانەکان لە عێراق "چەند ساڵێك لەمەوبەر دروستکراون" و دەزگای ئاسایی بوون کە خزمەتگوزاریی بنەڕەتییان دەدایە زیندانیەکان.

وتی: "زیادکردنی توانایان و چاککردنەوەیان زۆر پێویستە بۆ دروستکردنی ژینگەیەك کە لەباربێت بۆ چاکسازیی زیندانیان."

وتیشی حکومەت پابەندە بە دڵنیاییدان بە پێدانی مافەکانی زیندانیان و ئەو چاودێرییەی دەبێت پێیان بگات، هاوتەریب بە پێوەرە نێودەوڵەتییەکان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

2 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

وڵاتان شانازیده‌كه‌ن به‌ دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و پێشكه‌وتنی زانستییه‌وه و ئێمه‌ش شانازیده‌كه‌ین به‌ فراوانكردنی زیندانه‌كانه‌وه‌.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

خودا سه‌ركه‌وتن ببه‌خشێت به‌سه‌ر نادادپه‌روه‌ریدا! ئه‌ی خودایه‌! هیچ هێز و تواناییه‌ك نییه‌ جگه‌ به‌ پشتیوانیی خودا! دۆعاده‌كه‌م بۆ سه‌ركه‌وتنی به‌ره‌نگاری ئیسلامی، به‌حه‌قی ئایین و قورئان!

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌