ئەو بانکەی عێراق لێیەوە پارهی گازی هاوردەی ئێران دەدات بۆ دابینکردنی وزە، سێشەممە (21 کانونی دووهم) رایگەیاند کە لە پرۆسەی مامەڵەکان دەوەستێت ئەگەر لێخۆشبوونی سزاکانی ئەمریکا لە مانگی داهاتوودا کۆتاییپێبێت.
سەرۆکی بانکی بازرگانی عێراق، فەیسەڵ هەیموس وتی: "ئێمە دەوەستین. زۆر بهسادهیی."
كهرتی کارەبای عێراق لە سێ یەکی دابینکردنەکهی پشت بە ئێران دەبەستێت.
لەمیانهی زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکاندا، ئەمریکا سزای قورسی بەسەر كهرتی وزەی ئێراندا سەپاند لە 2018، بەڵام گەرەنتی دا بە عێراق لەڕێی زنجیرەیەک رێپێدانی کاتییەوە لە ماوەی 15 مانگی رابردوودا بۆ رێگەدان بە وڵاتەکە بۆ کڕینی گاز لە تاران.
بەغدا پارەی هاوردەکردنەکە لەڕێی خستنە سەری دیناری عێراقییەوە بۆ سەر هەژمارێکی دەوڵەت لە بانکی بازرگانی عێراق دەدات، کە ئێران بەشێوەیەکی تەکنیکی رێیپێدراوە بۆئەوەی بەکاریبهێنێت بۆ کڕینی ئەو کەرەستانەی سزایان لەسەر نییە.
هەیموس وتی بەڵام ئەگەر رێپێدانەکەی عێراق لە مانگی داهاتوودا نوێنەکرێتەوە، بانکی بازرگانی عێراق لە پرۆسەی جێبەجێکردنی مامەڵەکان دەوەستێت.
وتی: "ئەگەر رێپێدانەکە کۆتاییپێبێت، بەدڵنیاییەوە بانکی بازرگانی عێراق پارەی هیچ گاز یان مامهڵهیهك لەگەڵ قهوارهیهكی ئێرانیدا بۆ بابەتی گاز و کارەبا نادات. بەدڵنیاییەوە."
سەرۆکی بانکەکە وتی: "وەکو بانکێک، گرنگترین شت کە هەمانە ئەوەیە کە ئێمە پابەندین (بە یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە). هەر لەبەر ئەوەشە کە خەڵکی باوەڕمان پێدەکەن."
هەر قهوارهیهك مامهڵهبکات لەگەڵ ئەو دامەزراو و وڵاتانەی لەلایەن ئەمریکاوە خراونەتە لیستی رەشەوە دەکرێت سزای ناوهندییان بەسەردا بسەپێنرێت، کە دەستگەیشتن بە دۆلاری ئەمریکی سنوورداردەکات.
رێپێدانەکە عێراقی لەو جۆرە سزایانە پاراست و رێگەی پێدا بەردەوامبێت لە هاوردەکردنی 1,400 مێگاوات کارەبا و 28 ملیۆن مەتر سێجا گاز لە ئێرانەوە.