هه‌واڵه‌كانی عێراق
مافی مرۆڤ

ده‌یان کوژران له‌كاتێكدا دیمەشق هێرشده‌كاته‌ سه‌ر ئیدلیب

ئاژانسی فرانس پرێس

کوڕێکی سوری دەگری لە کاتی گواستنەوەیدا دوای هێرشێکی ئاسمانی لە ئەریحا لە سوریا کە دوا قەڵای ئۆپۆزسیۆنە لە ئیدلیب، له‌ 15 کانونی دووەم. [عومەر حاج كه‌دور/ ئاژانسی فرانس پرێس]

کوڕێکی سوری دەگری لە کاتی گواستنەوەیدا دوای هێرشێکی ئاسمانی لە ئەریحا لە سوریا کە دوا قەڵای ئۆپۆزسیۆنە لە ئیدلیب، له‌ 15 کانونی دووەم. [عومەر حاج كه‌دور/ ئاژانسی فرانس پرێس]

ده‌یان چەکدار و مەدەنی کوژران لە ئیدلیبی سوریا دوای ئەوەی رژێم ده‌ستیكرد به‌ هێرشێكی کوشندە پێنچشەممە (16 کانونی دووەم) بۆسەر شارۆچکەیەك کە یەکێكە لە شوێنە سەرەکییەکانی دوا قەڵای ئۆپۆزسیۆن لە وڵاتەکە.

نوێترینی تووندوتیژیەکان دوابەدوای هێرشێکی ئاسمانی چوارشممە بەرپابوون، کە 18 مەدەنیی کوشت و ئەو رێکەوتنی ئاگربەسته‌ی لەگۆڕنا كه‌ روسیا و تورکیای پشتیوانی ئۆپۆزسیۆن رایانگەیاند بەڵام هەرگیز بەڕاستی جێبەجێنەکرا.

سەرۆکی رێكخراوی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، رامی عەبدولرەحمان وتی: "پێکدادان نزیکەی نیوەشەو دەستیپێکرد چوارشەممە لە باشوری شاری مەعرەت نوعمان لەگەڵ بۆردومانەکان سەرباری ئاگربەستەکەی روسیا و تورکیا."

لانیکەم 22 چەکداری دژ بە حکومەت کوژران، زۆربەیان ئەندامی هاوپەیمانی تووندڕەوی تەحریر شام بوون.

رێكخراوه‌کە رایگه‌یاند كه‌ 17 ئەندامی هێزەکانی حکومەت و میلیشیا هەوادارەکانی لە شەڕەکەدا کوژران.

عەبدولرەحمان وتی هێزەکانی حکومەت ئێستا چەند کیلۆمەترێك دوورن لە مەعرەت نوعمان، ئەو شارۆچکەیەی یەکێك بوو لە قەڵاکانی راپەڕین دژ بە دەسەڵاتی سەرۆك بەشار ئەسەد.

دوای نزیکەی نۆ ساڵ لە شەڕ، خۆپیشاندانەکان دژ بە حکومەت هێشتا لە شارۆچکەکانی ئەو پارێزگایە بەردوامن.

رێكخراوه‌کە رایگه‌یاند كه‌ لە شاری ئیدلیب، 18 مەدەنی کوژران و چەند کەسی دیکە برینداربوون لە هێرشی ئاسمانی سوریا و روسیادا چوارشەممە.

هێرشەکان چەند بینایەکیان تەقاندنەوە و پەرت پەرت بوون بەسەر چەند ئۆتۆمۆبیلێكدا کە تەرمی سوتاوی شۆفێرەکانیان تیایاندا گیریانخواردبوو لە ناوچەیەکی پیشەسازی.

'شوێن نییە بۆی بڕۆیت'

مستەفا، کە دوکانێكی هەیە لەو ناوچەیە، شانسی هەبوو كه‌ لەو کاتەدا لەوێ نەبوو، ژیانی رزگار بوو. بەر لە هێرشەکە دوکانەکەی جێهێشتبوو تا بچێت چەند پارچه‌یه‌كی سپێر بهێنێت.

بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت کە گەڕایه‌وه‌ دوکانەکەی وێرانبووبوو، هەر چوار کارمەندەکەی لەژێر داروپه‌ردووه‌كاندا گیریانخواردبوو. روون نه‌بوو ئاخۆ لە ژیاندا مابوون.

مستەفا بە چاوی پڕ لە گریانەوە وتی: "ئەمە ئەو گەڕەکە نییە کە دوو خولەك پێش ئیستا جێمهێشت."

ئاگربەستەکەی لەلایەن سوپای روسیاوە یەکشەممە راگەیەندرا یەکێكە لەو لیستە درێژه‌ لە هەوڵی کورتخایەن و ئەوانەی هێشتا ئەنجامنەدراون بۆ دامرکاندنەوەی تووندوتیژییەکان لە سوریا.

ساری بیتار، کە ئەندازیاریكی تەمەن 32 ساڵە و لە شاری ئیدلیب دەژی، وتی: "ئێمە لێرە دەژین بەبێ ئەوەی بزانین ئایا بەڕاستی ئاگربەست هەیە یان تەنیا وتەی میدیاکانە. لەسەر زەمین هیچ ئاگربەستێك نییە، خەڵك دەترسن و بازاڕەکان چۆڵن."

وتی: "وەك هەر کەسێكی دیکە، ناتوانم لە ناوچەیەك بمێنمەوە کە هێزەکانی رژێم و روسیا و ئێران پێشڕەوی بۆ دەکەن."

بیتار وتی: "تەنیا کێشە ئەوەیە هێچ شوێنیك نییە بۆی بڕۆیت. سوریا ئێستا سنووردارە بەم ناوچە جوگرافییە، کە رۆژ دوای رۆژ بچوكدەبێتەوە."

پارێزگای ئیدلیب بنبه‌سته‌ بۆ ئەو ئاوارانەی لەو ناوچانەی دیکەی وڵاتەوە هاتوون کە پێشتر لەژێر دەستی ئۆپۆزسیۆندا بوون و حکومەت گرتونیەتەوە.

لە چەند هەفتەی رابردوودا ئیدلیب کەوتۆتە بەر بۆردوومانێكی زۆر و دەیان هەزار كه‌سی ئاوارەکردووە لە پارێزگاکەی باکوری رۆژئاوا کە نزیکەی سێ ملیۆن کەسی تیایدا دەژین.

دەزگای هاوئاهەنگی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگه‌یاند كه‌ تەنیا لە 1 کانونی یەکەمەوە نزیکەی 350,000 کەس لە ماڵەکانیان هەڵهاتوون و بەرەو باکور رۆشتوون لە باشوری ئیدلیبەوە، کە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە لە هێرشە ئاسمانییەکاندا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500