هێزەکانی عێراق چەند هێرشێکی تیرۆریستییان لە بەغدا هەڵوەشاندهوە کە پاشماوەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) پلانیان هەبوو لە باکوری پایتەختەوە ئەنجامیانبدەن، بەرپرسێکی سەربازی دووشەممە (13 کانونی دووەم) بە دیارونای وت.
وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبهشهکان، لیوا تەحسین خەفاجی وتی دوای کۆتاییهاتن بە قۆناغی هەشتی هەڵمەتی ئەمنیی ویستی سەرکەوتن دوو هەفتە پێش ئێستا، فەرماندەییهكه چەند زانیارییەکی لە سەرچاوە هەواڵگرییەکانەوە دەستکەوت کە دهریانخست تیرۆریستەکان ویستوویانە چەند هێرشێک لە بەغدا ئەنجامبدەن.
وتی: "ناوچەکانی باکوری پایتەختیان هەڵبژاردبوو، بەتایبەتی ناحیەی تارمییه، وەک شوێنی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانیان بەرەو ناوجهرگهی پایتەخت."
خەفاجی وتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنهكانی بەغدا، فیرقەی 6ی لیوای 59ی سوپا و فیرقەی زرێپۆشی 9ی لیوای 37 ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان و پشکنینی بەرفراوانیان لەو ناوچانە دەستپێکرد.
بە دیارونای وت ئۆپەراسیۆنە دوو رۆژەکە، کە ناوی "بەڵێنی ئاشتی" لێنراوە، 9 کانونی دووەم دەستیپێکرد بە بەشداریی فەرماندەیی هێزی ئاسمانی و فڕۆكه عێراقیهكان.
'پەیامێک بۆ تیرۆریستیان'
وتی ئۆپەراسیۆنەکە ئەنجامی بێوێنەی بەدەستهێناوه و ئاماژەیکرد بەوەش کە "توانیمان پلانەکانی تیرۆریستان پووچەڵبکەینەوە و پەیامێکیان بۆ بنێرین کە گرنگ نییە چەند هەوڵبدەن، ناتوان دەربازبن لێمان".
وتیشی: "لە هەموو شوێنێک چاودێری جموجۆڵەکانیان دەکەین و دەتوانین پێیانبگەین و بیانکوژین و دەستگیریانبکەین."
خەفاجی وتی: "سەرکەوتووبووین لە بەرپەچدانەوەی هەڕەشەی تیرۆریستان بەوەی نەهێڵین پێبخەنە نزیک پایتەخت یان زەوییه کشتوکاڵییهكان و درەخت و دارودهوهنه چڕهكانی تارمییه بەکاربهێنن بۆ خۆشاردنهوه."
وتیشی: "سێ خانووی حەوانەوەی [داعش] سووتنێران و لانیکەم 20 گومانلێکراوی داواکراویش دەستگیرکران لهسهر پەیوەندییان بە کەیسی تیرۆریزمەوە."
شانەی راگەیاندنی ئەمنی هەینی رابردوو رایگهیاند كه لە میانهی ئۆپەراسیۆنەکەدا "حەشارگەیەکی داعش لە باخهكانی حوسەیبە" ئاشکراکرا و ژمارەیەکی زۆریش موشەک و موشەکهاوێژ و تەقەمەنی دەستکرد دۆزرانەوە.
شانەکە رایگەیاند كه بڕێکی زۆر تفاق و هاوەنیش دۆزرانەوە و ئاماژەیکرد بهوهی گەڕان و پشکنین بۆ ناوچەیەکی 200 کیلۆمەتری لە باکوری بەغدا ئەنجامدرا.
خەفاجی وتی لەگەڵ ئۆپەراسیۆنەکەدا، هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی لە فیرقەی 3 و 6، هەشت پاشماوەی داعشیان لە باشوری کەرکوک کوشت.
وتی چوار گوندی ناوچەی دوورەدەستیش پاککرانەوە دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان بۆ یەکەمین جار گەیشتنە ئەو شوێنانە.