هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

ئێران لە پشت ئەو هێرشانەوەیە كه‌ میلیشیا عێراقیەکان ئەنجامیدەدەن

فارس عومران و ئاژانسی فرانس پرێس

پۆرترێتی چەکدارانی کەتائیب حیزبوڵا بەسەر دیوارەکانی باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە لە بەغدا هەڵواسراون لە 1 کانونی دووەم، دوای ئەوەی باڵیۆزخانەکە هێرشی کرایە سەر. [ئەحمەد روبەیعی/ئاژانسی فرانس پرێس]

پۆرترێتی چەکدارانی کەتائیب حیزبوڵا بەسەر دیوارەکانی باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە لە بەغدا هەڵواسراون لە 1 کانونی دووەم، دوای ئەوەی باڵیۆزخانەکە هێرشی کرایە سەر. [ئەحمەد روبەیعی/ئاژانسی فرانس پرێس]

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایك پۆمپیۆ یەکشەممە (12 کانونی دووەم) وتی "تەواو تووڕەیە" لە هێرشێکی موشەکیی دیکە بۆسەر بنکەیەکی ئاسمانیی عێراق کە هێزەکانی ئەمریکای لێ جێگیرن.

پۆمپیۆ لە پۆستێکی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا نوسی: "تەواو تووڕەم لە هەواڵی هێرشێکی موشەکیی دیکە بۆسەر بنکەیەکی ئاسمانیی عێراق. ئەم پێشێلکارییە بەردەوامانەی سەروەریی عێراق لەلایەن ئەو گروپانەوه‌ كه‌ دڵسۆزی حکومەتی عێراق نین دەبێت کۆتاییان پێبهێنرێت."

هیچ لایەنێك دەستبەجێ بەرپرسیارێتی هێرشە موشەکییەکانی یەکشەممەی لەئەستۆنەگرت، کە سوپای عێراق رایگەیاند دوو ئەفسەری عێراقی و دوو فڕۆکەوانیان تێدا برینداربوو.

ئەمریکا پێشتر گروپەکانی سەر بە ئێرانی لە عێراق تۆمەتبارکردووه‌ بەو هێرشانە.

موشەکی زەمین بە زەمینی شەهاب-3 نیشاندەدرێت لە نمایشێکی سەرشەقامدا لەلایەن سوپای ئێران و پاسدارانەوە لە مەیدانی بەهارستانی تاران لە 26 ئەیلول. [ئێس تی ئاڕ/ئاژانسی فرانس پرێس]

موشەکی زەمین بە زەمینی شەهاب-3 نیشاندەدرێت لە نمایشێکی سەرشەقامدا لەلایەن سوپای ئێران و پاسدارانەوە لە مەیدانی بەهارستانی تاران لە 26 ئەیلول. [ئێس تی ئاڕ/ئاژانسی فرانس پرێس]

سوپای عێراق یەکشەممە رایگەیاند کە ریزێك موشەکی کاتیوشا دایان لە بنکەی فڕۆکەوانی بەلەدی باکوری بەغدا و دوو ئەفسەری عێراقی و دوو فڕۆکەوانیان بریندارکرد.

بەلەد بنکەیه‌كی سەرەکی ئاسمانییه‌ بۆ F-16کانی عێراق، کە لە ئەمریکای کڕیون.

سەرچاوە سەربازییەکان وتیان بنکەکە ژمارەیەکی کەم ستافی هێزی ئاسمانی لێبوو لەگەڵ گرێبەستکارانی ئەمریکی، بەڵام زۆربەیان دوای پەرەسەندنی بارگرژییه‌كانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە دوو هەفتەی رابردوودا کشانەوە.

بەربەست دروستکردن لەبەردەم شەڕی داعشدا

بەرپرسان بە دیارونایان وت بە كردنه‌ ئامانجی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق، ئێران و میلیشیا عێراقیە هاوسۆزەکانی پێشێلکاری سەروەریی عێراق دەکەن و بەربەست دەخەنە بەردەم هەوڵەکانی بنەبڕکردنی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).

وتەبێژی خێڵەکانی نەینەوا شێخ موزاحیم حوه‌یت بە دیارونای وت ئەم بنکە سەربازییانە "لەسەر خاکی عێراقن و بە سەروەریی دەوڵەت پارێزراون".

وتی: "هەر هێرشێك بۆسەر ئەم بنکانە بە پاساوی ئەوەی هێزە نێودەوڵەتیەکانیان لێیە قێزەونە، چونکە لێدانە لە سەروەری و ئاسایشی نیشتمانیمان."

وتی: "لێدانە لە بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانمان، چونکە ئامادەیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەفەرمی لەلایەن عێراقەوە داواکراوه‌. ئەندامانی هاوپەیمان میوانن لە عێراق، کە ئەرکیان پاراستنێتی لە هەڕەشەی تیرۆریزم."

حوه‌یت وتی: "هاوپەیمانان پشتیوانیی عێراقیان كردووه‌ و یارمەتی هێزەکانمانیان داوە بۆ شکستهێنان بە داعش، بەڵام ئەرکەکە هێشتا تەواو نەبووە." ئاماژەشیکرد بەوەی ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر ئەو بنکانەی هێزە نێودەوڵەتیەکانی تێدا جێگیرن لێدانن لە هەوڵەکانی رووبەڕووبوونەوەی داعش.

وتی بەوجۆرە ئەمە هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایشی خەڵکی عێراق.

میلیشیاکان خزمەت بە کارنامەی ئێران دەکەن

لە 8 کانونی دووەم، ئێران ریزێك موشەکی نا بەو بنکە عێراقیانەوه‌ كه‌ سەربازانی ئەمریکا و بیانییان لێیە وەک بەشێك لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژبه‌ داعش.

ئەو هێرشە یەکەمین بوو کە لەلایەن هێزەکانی نێو ئێرانەوە ئه‌نجامدران لەجیاتی بەکرێگیراوانیان و قۆناغێکی نوێ بوو لە چڕبوونەوەی رووبەڕووبوونەوەی نێوان ئەمریکا و ئێران.

بەگوێرەی پسپۆڕە عێراقیەکان، له‌ کۆتایی کانونی یەکەمدا هێرشێك بۆسەر باڵێۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لەلایەن ئێرانەوە پیلانی بۆ داڕێژرابوو، له‌كاتێكدا لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە ئێرانه‌وه‌، کەتائیب حیزبوڵا، عەسائیب ئەهل حەق، رێکخراوی بەدر و سەرایا خوراسانی، ئەنجامدرا.

لە 27 کانونی یەکەم، هێرشێك کرایە سەر کامپی K1 لە پارێزگای کەرکوك و بەڵێندەرێکی ئەمریکی تێدا کوژرا و ژمارەیەك سەربازی ئەمریکی و عێراقی بریندارکران.

شیکاروانی عێراقی، ئەحمەد شەوقی بە دیارونای وت وەڵامی ئەمریکا -- چەند هێرشێك بۆسەر شارۆچکەیه‌كی عێراق، قائیم لەسەر سنووری سوریا -- بەتایبەتی ئاراستەی کەتائیب حیزبوڵا کرابوو.

وتی دڵسۆزیی میلیشیاکانی وەك کەتائیب حیزبوڵا بۆ ئێرانە، بەڵام لەژێر ئاڵای هێزەکانی حەشدی شەعبیدا کاردەکەن.

شەوقی وتی: "بەڵام لەڕاستیدا، فەرمانەکانیان لە عێراقەوە وەرناگرن، بەڵکو خزمەت بە کارنامەی دوژمنکارانەی ئێران دەکەن."

پەیوەندی بەتینیان لەگەڵ ئێران روون بوو کاتێك ئەندامی دامەزرێنەی کەتائیب حیزبوڵا ئەبو مەهدی موهەندیس لە بەغدا لەگەڵ فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، قاسم سوله‌یمانی کوژرا.

شەوقی وتی: "بەکرێگیراوانی ئێران بێوچان کاردەکەن بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوەندی بڕیاردان لە عێراق تا لە رەوایی و هەیبەتی دەوڵەتی عێراق بدەن."

وتی ئەم میلیشیانە "دەمێکە عێراقیەکان دەکوژن و دەسەڵاتی دەوڵەت پەراوێزدەخەن تا نیازی ئێران دەستەبەربکەن لەوەی عێراق هەرگیز دەرفەتی سەقامگیربوون و ئه‌منییه‌ت و بەهێزبوونی نەبێت".

وتیشی ئه‌وانه‌ "تائێستاش هەڕەشەیەکی گەورەن بۆسەر خەڵکی عێراق و ئامرازێکن بەدەست ئێرانەوە تا پشێوی لە عێراق و ناوچەکە بڵاوبکەنەوە".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500