هێزه‌كانی عێراق چوار رێگای بیابانیان كرده‌وه له خۆرئاوای ئه‌نبار كه له ساڵی 2014ه‌وه له‌دوای داگیركردنی پارێزگاكه‌وه له لایه‌ن رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه، سه‌رۆك هۆزێك له سێشه‌ممه (7 كانونی دووه‌م) وتی.
رێگا كراوه‌كه پێكهاتووه له رێگایه‌كی 90 كیلۆمه‌تری له قه‌زای ڕاوه‌وه بۆ حه‌زه‌ر له پارێزگای نه‌ینه‌وا و رێگایه‌كی دیكه له سه‌خریاته‌وه بۆ قه‌زای بێجی له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، به‌گوێره‌ی قسه‌كانی سه‌رۆكی خێڵه‌كانی ئه‌نبار، فه‌رمانده شێخ قه‌ته‌ری سه‌مه‌رمه‌د عوبه‌یدی بۆ دریارونا.
وتی سێهه‌م رێگا ده‌كه‌وێته نێوان ناوچه‌ی ئه‌بو دالیا له باكوری قه‌زای حه‌دیسه تا ده‌گاته ده‌ریاچه‌ی سه‌رسار و چواره‌م رێگاش ده‌كه‌وێته نێوان ده‌ریاچه‌كه و خۆرئاوای ئه‌نباره‌وه.
وتیشی ئه‌م رێگانه ناوچه دووره‌ده‌سته‌كانی قوڵایی بیبانه‌كه ده‌بڕن و بۆمبی چێندراویان تێدا نێرژرابوو له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه ئه‌وكاته‌ی ئه‌نباریان له‌ژێرده‌ستدا بوو.
![كۆپته‌رێكی سوپای عێراق پشكنین ئه‌نجامده‌دات له 20 ئه‌یلول به‌مه‌به‌ستی پاراستنی وادی حۆران له بیابانی خۆرئاوای ئه‌نبار. [وێنه: وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق]](/cnmi_di/images/2020/01/08/21832-Iraq-Anbar-desert-600_384.jpg)
كۆپته‌رێكی سوپای عێراق پشكنین ئه‌نجامده‌دات له 20 ئه‌یلول به‌مه‌به‌ستی پاراستنی وادی حۆران له بیابانی خۆرئاوای ئه‌نبار. [وێنه: وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق]
عوبه‌یدی وتی هێزه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی جه‌زیره و فه‌رمانده‌یی فیرقه‌ی 7 و 8 رێگاكانیان له بۆمبی چێندراو پاككردۆته‌وه كه له‌ئاكامدا "لانیكه‌م 135 بۆمبی چێندراوی قه‌باره و جۆره‌ی جیاواز لابراون و ته‌قێندراونه‌ته‌وه."
باشبوونی ره‌وشی ئه‌منی له بیابانی خۆرئاوا
عوبه‌یدی وتی هه‌روه‌ها ناوچه بیابانیه‌كانی نزیك رێگاكه‌ش سه‌قامگیركراون له ئاكامی قۆناغی هه‌شته‌می ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌منیی "ئیراده‌ی سه‌ركه‌وتن" كه له 29 كانونی یه‌كه‌مدا راگه‌یندرا.
وتیشی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی به‌شدارییان له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كردووه "ده‌یان حه‌شارگه و تونێلی نهێنیی تیرۆریسته‌كانیان له‌ناوبرد، ئه‌مه جگه له ژماره‌یه‌كی زۆر له بۆمبی چێندراو و چه‌ك و ئوتومبێل".
عوبه‌یدی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ڕێوشوێنی تۆكمه گیراونه‌ته‌به‌ر له بیابانی خۆرئاوا، له‌نێویاندا "زیادكردنی پشكنین و هێرشكردن له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه كه ژماره‌یان ده‌گاته 10 ده‌ورییه له رۆژێكدا."
وتیشی كرانه‌وه‌ی رێگا نوێكان ئاسانكاریی كردووه بۆ جوڵه‌ی یه‌كه سه‌ربازیه‌كان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌رچاوه هه‌واڵگیریه‌كانه‌وه پێیانده‌گات.
وتی له هه‌مانكاتدا، هێزه ئه‌منیه‌كان به‌رده‌وامن له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ شوانه‌كان و گه‌ڕۆكه‌كانی بیابانه‌كه‌دا له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م دانیشتوانانه "زانیاری زۆر گرنگی ئه‌منی له‌سه‌ر پاشماوه‌ی تیرۆریسته‌كان و جوڵه و شوێنه‌كانیان پێشكه‌شده‌كه‌ن".
سوپاس بۆ ئه‌م پشتگیرییه "هێزه‌كانمان توانیویانه ئه‌و هه‌ڕه‌شانه كه‌مبكه‌نه‌وه كه له‌لایه‌ن چه‌كداره تیرۆریسته‌كانه‌وه ده‌كرێن و رێ‌یان پێنه‌دراوه پشتگیری لۆجیستی ده‌سته‌به‌ربكه‌ن و به‌ناو سنووره‌كاندا دزه بكه‌نه ناوه‌وه".