وته‌بێژێك سێشه‌ممه (7 كانونی دووه‌م) وتی كوردانی سوریا 30 كه‌سی سورییان ئازادكردووه كه تۆمه‌تی لایه‌نگریی رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان درابووه پاڵ دوای وه‌رگرتنی گه‌ره‌نتی له سه‌رۆك هۆزه‌كان.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ده‌یان هه‌زار تۆمه‌تباری چه‌كداری داعشیان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه دوای چه‌ندین ساڵ له رێبه‌رایه‌تی شه‌ڕ له وڵاته‌كه‌دا له دژی گروپه تووندڕه‌وه‌كه به‌پشتیوانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
زۆربه‌ی تۆمه‌تباره‌كان سوری و عێراقین، به‌ڵام سه‌دان بیانیشیان تێدایه.
وته‌بێژێكی ده‌سه‌ڵاتی كوردی له خۆرهه‌ڵاتی باكوری سوریا وتی سه‌رۆك هۆزه‌كان داوایانكردووه كه 300 ده‌ستبه‌سه‌ری سوریا ئازادبكرێن و له‌نێو ئه‌و ژماره‌یه‌دا 30 كه‌سیان په‌سه‌ندكراون و له 5 كانونی دووه‌م ئازادكراون.
وته‌بێژی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ناوچه كوردیه‌كه، كه‌مال عاكیف، به ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "ئه‌وانه‌ی ئازادكراون به‌شدارنه‌بوون له خوێنڕشتندا و هیچ تاوانێكیان به‌سه‌ردا ساغنه‌بۆته‌وه."
وتی له‌وانه‌یه بۆ په‌یداكردنی بژێوی ژیانیان یان به زۆره‌ملێ په‌یوه‌ندییان به گروپه تووندڕه‌وه‌كه‌وه كردبێت.
به‌رپرسه‌كه وتی ئه‌وانه "له‌سه‌ر بنه‌مای گه‌ره‌نتی سه‌رۆك هۆزه‌كان ئازادكران" به‌بێ ئاماژه‌دان به جۆری گه‌ره‌نتیه‌كه.
وتیشی: "له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا، شه‌پۆلێكی دیكه ئازادده‌كرێن" و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌رێمی ده‌یر عه‌زوور و ره‌قه له خۆرهه‌ڵات و باكوری سوریا.
به‌پشتیوانی هێرشی ئاسمانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، هه‌سه‌ده له مانگی ئایاری رابردوودا داعشی له دوا مه‌نزڵگه‌ی خۆی له خۆرهه‌ڵاتی سوریا ڕاونا.
به‌رپرسه كورده‌كه وتی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه نزیكه‌ی 300 پیاوی سوری ئازادكران پاشئه‌وه‌ی سه‌رۆك هۆزه‌كان داوای ئازادكردنیان كردن، له نێویاندا له ره‌قه.
ئه‌وكات، رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه ئه‌مه یه‌كه‌م ئازادكردنی زیندانیه‌كانی سه‌ر به داعش نییه، به‌ڵام ژماره‌كه به‌تایبه‌تی به‌رز بوو.
كورده‌كان وتیشیان بڕیاریانداوه سه‌دان تۆمه‌تباری ژن و منداڵی سه‌ر به داعش رزگاربكه‌ن كه له كامپه جه‌نجاڵه‌كانی ئاواره‌كاندا ده‌ژین.