سەرکۆماری عێراق بەرهەم ساڵح چوارشەممە (8 کانونی دووەم) سهركۆنهی هێرشە موشەکییەکانی ئێرانی كرد بۆسەر ئەو بنکانەی عێراق کە سەربازە بیانییەکانی لێجێگیرن و وتی ترسی لە "گۆڕانكاری پڕمهترسی" هەیه لە ناوچەکەدا.
نوسینگەکەی رایگەیاند: "ئێمە هێرشە موشەکییەکەی ئێران رەتدەکەینەوە کە بنکە سەربازییەکانیان لە خاکی عێراقدا کردە ئامانج و رەتکردنەوەی خۆمان نوێدەکەینەوە بۆ پێشێلکردنی سەرەوەریی وڵات و کردنی عێراق بە مەیدانی جەنگی لایەنە ناکۆکەکان."
ئێران بەرەبەیانی چوارشەممە چهندین موشەکی هاویشت وەک وەڵامێک بۆ کوشتنی فەرماندەی هێزی قودسی سەربە سوپای پاسداران، قاسم سولەیمانی لە هێرشێکی ئەمریکادا لە عێراق لە هەفتەی رابردوودا.
موشەکەکان بنکەی ئاسمانیی عەین ئهسهدیان لە خۆرئاوای عێراق و بنکەیەکیان لە هەولێر کردە ئامانج، كه هەردوو بنکەکە سەربازانی ئەمریکی و وڵاتانی دیکە لەخۆدەگرن كه وەک بەشێک لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی جێگیربوون بۆ شەڕ دژی پاشماوەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).

میدیای ئێران ئەم وێنەیەی موشەکە بالیستییەکانیان لە 8 کانونی دووەم بڵاوکردەوە کە نران بە دوو بنکەی سەربازییهوه لە عێراق.
سەرۆکی پەرلەمان محەمەد حەلبوسیش ئیدانەی هێرشەکەی کرد بۆسەر بنکەکانی عێراق و لهقهڵهمیدا به "پێشێلکردنی سەروەریی عێراق".
حەلبوسی داوای رێوشوێنی بەپەلەی کرد بۆ رێگریکردن لەوەی عێراق بکرێت بە مەیدانی شەڕی گروپەکان بۆ هێزە دەرەکییەکان، لهنێویاندا ئێران.
وتی: "لە کاتێکدا سهركۆنهی پێشێلکردنی سەرەوەریی عێراق دەکەین لەلایەن ئێرانەوە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا... بە هەموو جۆرێک رەتیدەکەینەوە لایەنە ناکۆکەکان خاکی عێراق بۆ تۆڵەکردنەوە بەکاربهێنن."
عێرقییەکان هێرشەکە رەتدەکەنەوە
ئەو عێراقیانەی چوارشەممە قسەیان بۆ دیارونا کرد هێرشە موشەکییەکەی ئێرانیان بۆسەر بنکە سەربازییەکانی عێراق کە هێزەکانی هاوپەیمانان لەخۆدەگرن لهقهڵهمدا به "پەلامارێکی دڕندانە" و "پێشێلێکردنێكی بێشەرمانەی سەرەوەریی عێراق".
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە هیچ کەسێک بریندارنەبووە و زیان بەر هیچ کەرەستەیەک نەکەوتووە لە هێرشەکەی سەر بنکەکانی هاوپەیماناندا لە هەولێر.
سکرتێری گشتی ئەنجومەنی پیرانی هۆزەکانی سەڵاحەدین، سائیر بەیاتی بە دیارونای وت هێرشەکان "پەلامارێکی دڕندانە بوون لەلایەن ئێرانەوە لەدژی عێراق".
وتی: "ئەوەی روویدا هێرشێکی تاوانکاری و پێشێلێکردنێكی بێشەرمانەی سەرەوەریی وڵاتەکەمان بوو."
وتیشی: "هێرشێک بوو بۆسەر خاکی عێراق و ئەو سەربازگانەی سەربازانی هێزەکانی هاوپەیمانان لەخۆدەگرن" و هێرشەکانی لهقهڵهمدا به "راگەیاندنی جهنگ".
وتی هێرشێکی لەم چەشنە "لە دەستووری عێراق و هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکاندا وەک تاوانکاری دادەنرێن، کە دەریدەخەن سەروەریی وڵاتان و ئاسایشی نێودەوڵەتی دەبێت بپارێزرێت".
بەیاتی وتی رژێمی ئێران ههوڵیدا وەڵامی کوشتنی سولەیمانی لە بەغدا بداتەوە و بەتەواوتی بنەماکانی دراوسێبوون و رێزی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی لەگەڵ عێراقدا پشتگوێخست.
وتی لە وەڵامدانەوەکەیدا، ئێران "ژیان و بەرژوەندییەکانی عێراقی خستە مەترسییەوە، تەنها بۆ تۆڵەکردنەوەیەکی کوێرانە، تەنانەت بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی بنکەکان تەنها هێزەکانی ئەمریکا لەخۆناگرن، بەڵکو سەربازانی وڵاتانی جیاوازیش".
ئاماژەیکرد: "ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ روویدا بهرزكردنهوهی بارگرژییهكان بوو لهلایهن ئێرانهوه کە تەنها لە تۆڵەکردنەوەوە سەرچاوەی نەگرتبوو، بەڵکو ئامانجی دیکەش لەگۆڕێن."
وتیشی لهنێو ئهوانهدا "ههوڵدان بۆ راكێشانی عێراق و ناوچەکە بۆ نێو شەڕ و پشێوی" لەکاتێکدا "نفوزی [ئێرانیش] لە عێراق جێگیربكات، کە ئەمڕۆ دووچاری چەندین خۆپیشاندانی بەرفراوان دەبێتەوە کە هەژموونی ئێران رەتدەکەنەوە".
'هەڵوێستی تووند دەربارەی دوژمنكارییهكهی ئێران'
بەیاتی وتی: "هاوپەیمانی نێودەوڵەتی داوای هەڵوێستی تووندی کردووە سەبارەت بە پەلامار و دەسوەردانەکانی ئێران، لەگەڵ ئەو تاوانانەی بهكرێگیراوانی لەدژی خەڵکی عێراق ئەنجامیدەدەن."
وتی ئەم تاوانانە پێکدێن لە تەقەکردن لە خۆپیشاندەران لە ئێوارەی سێشەممەدا و ئاگرتێبەردانی خێوەتەکانی خۆپیشاندەران لە بەسرە و ناسرییە کە کردهوەکانی ئێران رەتدەکەنەوە.
سەروك خێڵهكان لە تەواوی عێراقدا، لە باشورەوە بۆ باکور، دەیانەوێت "کۆنفرانسێکی گەورەی خێڵهكی بەم نزیکانە لە هەولێر رێکبخەن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر یەکخستنی دەنگ و پێگەیان سەبارەت بە تیرۆریزمی ئێران و میلیشیاکانی".
بەیاتی وتی سەروك خێڵهكانی عێراق دەیانەوێت وڵاتەکە بپارێزن لە "ترسی کەوتنە نێو دۆخێکی نادیارەوە".
دانیشتوویەکی بەغدا کە داوایکرد وەك "مەروان" بناسێنرێت، وتی هێرشەکەی ئێران "شێوازی کارکردنی رژێمی ئێران پیشاندەدات کە چەند تاوانکارە."
بە دیاونات وت رژێمی ئێران و میلیشیاکانی "گرنگی بە ژیانی خەڵکی عێراق و ئەوانە نادەن کە خۆشییان لێ نایەت، عێراقییەکانیش لە خۆپیشاندانەکانی دژ بە ئێراندا بەڕوونی جەختیان لەم بابەتە کردۆتەوە."
دانیشتوویەکی بەغدا کە خۆی وەک "شاهد" ناساند، وتی: "ئەمانە رهنگه راستەقینەکانی ئێرانن. ئەم هێرشە تاوانێکی تری ئهو رژێمەیه و بەڵگەیەکیشە سەبارەت بە ناگرنگیی ژیانی ئێمە لای ئەوان و بێڕێزیکردن بەرامبەر بە وڵاتەکەمان."
بهداخهوهم لهوهی لهناو عێراقدا روودهدات دژ به ئێران. ئهمڕۆ، دهبێت ههموو وڵاتان یهكبگرن بۆ بڕینی چوارپهلی ئهمریكا و راوهستاندنی خراپهكارییهكانیان.
وهڵام بدهرهوه2 كۆمێنت
دووبهرهكی مهخهنه نێوان ئێران و عێراقهوه. پێویسته لهسهر ههموو موسڵمانان یهكبگرن دژی ئهمریكا. ئێران هێرشی نهكردۆته سهر عێراق؛ بهڵكو هێرشی كردۆته سهر ئهمریكا و ئهوهش رێوشوێنێكه هیچ وڵاتێكی تر ههرگیز نهیوێراوه بیگرێتهبهر.
وهڵام بدهرهوه2 كۆمێنت