چالاکوانێکی ناوخۆ وتی تەحریر شام ئاوارە ناوخۆییەکانی لە پارێزگای ئیدلیبی سوریا ئاگادرکردۆتەوە کە دەبێت ئەو مزگەوتانە چۆڵبکەن کە وەک پەناگە لە ترسی هێرشی ئاسمانی و تۆپبارانی رژێمی سوریا و روسیا بەکاریاندەهێنن.
چالاکوان موسعەب عەساف بە دیارونای وت ئیمامێکی پەیوەندیدار بە تەحریر شام ئەو ئاوارە ناوخۆییانەی لە مزگەوتەکانی شوعەیب و سەعدی له شاری ئیدلیب دەمێننەوە، ئاگادارکردۆتەوە کە پێویستە چۆڵیانبکەن.
عەساف وتی: "هۆکارەش ئهوهیه کە بوونی ئاوارە ناوخۆییەکان رێگریدهكات له وانهكانی شەریعە کە بەشێوەیەکی ئاسایی لەم مزگەوتانەدا بۆ چەکدارانی تەحریر شام رێکدەخرێن."
وتی ئەمەش شەپۆلێکی تووڕەیی لە ناوچەی ئیدلیب هێناوەتە ئاراوە و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەی ئەوانەی لە مزگەوتی سەعد دەمێننەوە نزیکەی 200 مەدەنی دەبن، ژن و منداڵیشیان لەنێودایە، ژمارەی ئەو کەسانەش کە لە مزگەوتی شوعەیب دەمێننەوە نزیکەی 100 کەس دەبن.
![ئەندامێکی کڵاو سپییەکان بەکوڵ دەگری، لەکاتێکدا منداڵێکی لەباوەشدایە کە لە یەکێک لەو هێرشە ئاسمانیانەدا کوژراون کە شاری ئهریحای لە ناوچە گوندنشینەکانی ئیدلیب کردۆتە ئامانج. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]](/cnmi_di/images/2020/01/07/21820-White-helmet-child-600_384.jpg)
ئەندامێکی کڵاو سپییەکان بەکوڵ دەگری، لەکاتێکدا منداڵێکی لەباوەشدایە کە لە یەکێک لەو هێرشە ئاسمانیانەدا کوژراون کە شاری ئهریحای لە ناوچە گوندنشینەکانی ئیدلیب کردۆتە ئامانج. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]
![دانیشتوانی شارۆچکەی ئهریحای پارێزگای ئیدلیب لە دوای کردنە ئامانجی لە هێرشێکی کوشندەدا. [خاوەنی وێنە: بەگری شارستانی سوریا]](/cnmi_di/images/2020/01/07/21819-Ariha-airstrike-civilians-600_384.jpg)
دانیشتوانی شارۆچکەی ئهریحای پارێزگای ئیدلیب لە دوای کردنە ئامانجی لە هێرشێکی کوشندەدا. [خاوەنی وێنە: بەگری شارستانی سوریا]
عەساف وتی زۆربەی ئەوانەی لە مزگەوتەکاندا دەمێننەوە لە شاری مەعرەت نوعمانی پارێزگای ئیدلیب و شارۆچەکەکانی دیکەی ناوچە گوندنشینەکانی خۆرهەڵاتی ئیدلیب هەڵاتوون.
وتی بەرپرسانی مزگەوتەکەش رێگری لە ئاوارە ناوخۆییەکان دەکەن لە بەکارهێانی تەوالێت و ئاو، کە ئەمەش خستوونیهتە بارودۆخێکی زۆر خراپەوە.
گەڕان بەدوای پەناگەیەکدا بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانهوه
عەساف وتی سەرباری رێگریکردنیان لە خۆپەنادانیان لە مزگەوتەکاندا، تەحریر شام هیچ پەنگایەکی دیکەی بۆ ئەو خەڵکە دابیننەکردووە.
وتی تەنانەت هۆکاری گواستنەوەشی بۆ کەمپی ئاوارەکان بۆ دابیننەکردوون کە دەکەونە لێوارەکانی پارێزگای ئیدلیب لە نزیک سنووری تورکیا، کە بە ناوچەیەکی پارێزراو دادەنرێت.
عەساف وتی ئەو کەمپانە لەئێستادا هەزاران مەدەنی لەخۆدەگرن کە لەم چەند هەفەتەیەی رابردوودا لە ئەنجامی چەند هێرشێکی ئاسمانیی تووندی سوریا و روسیادا ئاوارەبوون.
وتیشی هێرشە ئاسمانییەکان ژمارەیەک ناوەندی مەدەنییان کردۆتە ئامانج، لەوانە نەخۆشخانەکان وخوێندنگەکان، لەگەڵ ماڵی خەڵکی، هەرەوەها ژمارەیەکی زۆریان لە خەڵکی مەدەنی کوشتووە و بریندارکردووە، لهنێویاندا منداڵان.
رێکخراوی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند كه هێرشە ئاسمانییەکانی سوریا یەکشەممە (5 کانونی دووەم) بۆسەر شارۆچکەی ئهریحای ئیدلیب بوونە هۆی کوشتنی 9 مەدەنی و بریندارکردنی 19 مەدەنیی تر.
لە 1ی کانونی دووەم، چەند موشەکێکی ئاڕاستەکراو کە لەلایەن رژێمەوە هاوێژران، بوونە هۆی کوشتنی نۆ مەدەنی، لهنێویاندا پێنج منداڵ، لە خوێندنگەیەکدا لە شارۆچکەی سەرمین کە کرابوو بە پەناگە.