چالاکوانانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا کە قسەیان لەگەڵ دیارونا کرد، وتیان کوشتنی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران (پاسداران) قاسم سولهیمانی خەڵاتێکە بۆ خەڵکی سوریا.
باسیان لە ژمارەی زۆری ئەو تاوانانە كرد کە سولهیمانی دژیان ئەنجامیداوە، بەتایبەتی پشتیوانیكردنی رژێمی سوریا و دەستێوەردانی لە شەڕی سوریادا، کە وتیان وایکردووە شەڕەکە درێژببێتەوە.
وتیان ئەو میلیشیانەی لە سوریا کاردەکەن لەژێر فەرمانی راستەوخۆ یان نفوزی ئەودا، بەرپرسن لە کوشتنی هەزاران سوری.
چالاکوانێكی ئیدلیب، هەیسەم ئیدلیبی بە دیارونای وت دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی مەرگی سولهیمانی خۆشی لەنێو ناوچەکانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆندا لە پارێزگاکانی ئیدلیب و حەمما و حەلەب بڵاوبووەوە.
لە زۆر شارۆچکە و گوند و کەمپەکانی ئاوارەکان، دانیشتوان شیرینییان بەخشییەوە بهبۆنهی ئەوەی بە سەرکەوتن لەقەڵەمیدەدەن.
ئیدلیبی وتی ئهو خهڵكه دەڵێن كه ناڵاندوویانە و بەردەوامن لە ئازارچەشتن لە ئەنجامی سیاسەتی فراوانخوازیی ئەو رژێمەوە، کە لەلایەن هێزی قودسی سوپای پاسداران و میلیشیاکانی هاوسۆزیەوە ئەنجامدەدرێن و وێرانکاریی بۆ خەڵکی سوریا هێناوە.
وتیشی ئەم کارانە ئامانجەکانی راپەڕینی سوریای شێواند و بووە هۆی مەرگ و ئاوارەبوونی دەیان هەزار سوری.
خۆشەویستی بۆ سولهیمانی نییە
پارێزەری سوری بەشیر بەسام بە دیارونای وت: "بڵاوبوونەوەی ئەو خۆشییەی زۆر ناوچەی سوریای گرتەوە لە ئەنجامی کوشتنی سولهیمانییەوە شتێکی جێی سەرسامی نییە."
وتی سولهیمانی راستەوخۆ بەرپرس بوو لە پشتیوانیكردنی رژێمەکەی بەشار ئەسەد و رزگاربوونی رژێمی سوریای بەستەوە بە دەستێوەردانی ئەوەوە.
بەسام وتی: "بەرپرسیش بوو لە گواستنەوەی هەزاران لە پیاوانی میلیشیاكان لە عێراق و لوبنان و ئەفغانستان و پاکستانەوە بۆ سوریا تا شەڕبکەن شانبەشانی هێزەکانی رژێم."
دەستێوەردانی ئێران لە سوریا، کە لەلایەن سولهیمانییەوە بەڕێوەدەبرا، بووە هۆی كوشتنی مەدەنیەکان بە رادەیەکی هێجگار زۆر، لەگەڵ گۆڕینی دیمۆگرافیای بەرفراوان، کە فەرماندەکەی هێزی قودسی پاسداران پەیڕەویی دەکرد لەڕێی ئاوارەکردنی بەکۆمەڵی مەدەنیەکانەوە.
ئاماژەیکرد بەوەی پرۆسەی گۆڕینی دیمۆگرافی تا ئەمڕۆکە بەردەوامە.
وتی سولهیمانی بەرپرسیش بوو لە بڵاوكردنهوهی مەزهەبی ویلایەتی فەقیهـ (فەرمانڕەوایی ئاخوندان)، کە داوای دڵسۆزی دەکات بۆ رابەری باڵای ئێران عەلی خامنەئی.
وتی ئەم مەزهەبە بەشێوەیەکی بەرفراوان برەوی پێدراوە له هەندێك ناوچەی سوریا کە تێیاندا ئێران هەوڵدەدات دەسەڵاتی خۆی بەهێزبکات و لاوان رابکێشێت بۆ شەڕكردن لە ریزی میلیشیاکانیدا.
وتیشی بە هەوڵدان بۆ جەختکردنەوە لە کۆنترۆڵی ئێران بەسەر سوریادا و بەستنی چەند رێکەوتنێکی ئابوری لەگەڵ رژێمی سوریا، سولهیمانی سەرچاوە و سامانی خەڵکی سوریای تاڵانکردووە.
ئهو پیاوه خیانهتكاره ههڵهیه. ئهگهر سولهیمانی نهبووایه ههموو سورییهكان لهلایهن داعشهوه سهربڕابوون، به فهرمانی سعودیه و ئهمریكا.
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت