هه‌واڵه‌كانی عێراق
مافی مرۆڤ

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای 'هێورکردنەوە'ی دۆخی باکوری خۆرئاوای سوریا دەکات

ئاژانسی فرانس پرێس

ئەندامانی بەرگری شارستانی سوریا، کە بە کڵاو سپییەکان ناسراون، کچێکی بریندار رزگاردەکەن لەژێر داروپەردووی بینایەکدا، دوای هێرشێکی ئاسمانیی روسیا لە گوندی تەل مەردیخ لە پارێزگای ئیدلیبی سوریا لە 19 کانونی یەکەم. [عومەر حاج کادور/ئاژانسی فرانس پرێس]

ئەندامانی بەرگری شارستانی سوریا، کە بە کڵاو سپییەکان ناسراون، کچێکی بریندار رزگاردەکەن لەژێر داروپەردووی بینایەکدا، دوای هێرشێکی ئاسمانیی روسیا لە گوندی تەل مەردیخ لە پارێزگای ئیدلیبی سوریا لە 19 کانونی یەکەم. [عومەر حاج کادور/ئاژانسی فرانس پرێس]

نەتەوە یەکگرتووەکان چوارشەممە (18 کانونی یەکەم) سه‌ركۆنه‌ی بەرزبوونەوەیەکی کوشندەی تووندوتیژییەکانی کرد لە دواهەمین ناوچەی ئۆپۆزسیۆندا لە سوریا.

راوێژکاری باڵای مرۆیی بۆ نێرده‌ی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا، نەجات روشدی داوای "هێورکردنەوەی دەسبەجێ"ی بارودۆخەکەی کرد، رۆژێک دوای ئەوەی چاودێرێکی جەنگ رایگەیاند هێرشە ئاسمانییەکان و تۆپهاوێژەکانی رژێم 23 مەدەنییان کوشتووە.

نوسینگەکەی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە روشدی سه‌ركۆنه‌ی "تووندوتیژییەکانی ئەمدواییە"ی کرد "لە باکوری خۆرئاوای سوریا، بەتایبەتیش بۆردومانە ئاسمانییەکان و دەنگۆی بەکارهێنانی بۆمبی بەرمیلی، کە لەئەنجامدا دەیان مەدەنییان كوشت، له‌نێویاندا ژن و منداڵ".

ناوچەی ئیدلیب کە تووندڕەوەکان تێیدا زاڵن، دەبوو بەگوێرەی ئاگربەستێکی چەند مانگ لەمەوپێش بپارێزرێت له‌ هێرشێکی فراوانتری رژێم، بەڵام بۆردوامانکردن بەردەوام بوو.

رێکخراوی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ سێشەممە رایگه‌یاند نزیکەی 30 مەدەنی بریداربوون، کە بەشێکیان بارودۆخیان ناجێگیرە.

پەیامنێرێکی ئاژانسی فرانس پرێس وتی هێرشە ئاسمانییەکان لە چوارشەممەدا لە ناوچەکە بەردەوام بوون، رێکخراوەکەش رایگەیاند کە چوار مەدەنی بەهۆی بۆردومانەکانه‌وه‌ کوژران بۆسەر ناوچەکە لەلایەن رژێم و روسیای هاوپەیمانییه‌وه‌.

بەگوێرەی بەیاننامەکەی روشدی: "سەرباری دڵنیاییدانی چەندبارە کە هەردوولا تەنها ئامانجە سەربازییەکان دەکەنە ئامانج، هێرشەکان بۆسەر ناوەندە تەندروستی و پەردوەردەییەکان بەردەوامن."

هه‌رێمی ئیدلیب، کە سێ ملیۆن کەسی تێدا ده‌ژین، له‌نێویاندا زۆر له‌و سورییانه‌ی بەهۆی شەڕی ناوخۆی سوریاوە ئاوارەبوون، لەلایەن هاوپەیمانی تووندڕەوی تەحریر شامه‌وه‌ کۆنترۆڵکراوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500