هێزەکانی عێراق لە پارێزگای دیالە ئهو پەناگە و تونێلانهیان لەناوبرد کە لەلایەن پاشماوەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە بەکارهێنرابوون، له ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیی هاوبهشدا کە چوارشەممە (18 کانونی یەکەم) کۆتاییهات، لە وەڵامی دوو هێرشی تیرۆریستیدا کە زۆر له سەربازانی هێزەکانی سوپایان کوشت و برینداركرد.
شانەی میدیای شهڕ لە بەیاننامەیەکدا رایگهیاند كه دوو چەکداری هێزەکانی حکومەت کوژران و یەکێکی دیکە برینداربوو لە 15 کانونی یەکەم دوای ئەوەی چەکدارانی داعش تەقەیانکرد لە پێگەیەکی فیرقەی پێنجی دەبابە لە گوندی نەوفەل لە شارۆچکەی میقدادییە.
لە هەمانڕۆژدا، سێ سەربازی فەوجی 20ی پیادە کوژران و سیانی دیکە برینداربوون لە هێرشێکدا کە بە چەکی سوك ئەنجامدرا لە ناوچەی نەدای شارۆچکەی بەلەد روز.
بەگوێرهی فەرماندەیی پۆلیسی دیالە، چەکدارەکان چڕیی تەمومژ و نهبوونی توانای بینینیان قۆستۆتەوە بۆ ئەنجامدانی هێرشەکە.
بهڕێوبهری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی فەرماندهیی پۆلیس، عەقید نیهاد محەمەد حهسهن، وتی: "رۆژیك دوای ئەو هێرشە ترسنۆکانەیە، فەرماندەیی پۆلیس کۆبوونەوەیەکی ئەمنیی ئەنجامدا و تێیدا بڕیاردرا هێز بنێردرێت و یەکە ئەمنییەکان رێکبخرێنەوە لە ناوچەکە بەشێوەیەك کە شایستەی بەرپرسیاریی ئەمنیی ناوچە جوگرافیاکە و کەش و هەواکە بێت."
هێزی هێرشبەر
کۆبوونەوەیەکی دیکە بەسترا کە فەرماندەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە و فیرقەی پێنج و هەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانی و پۆلیسی ناوخۆ بەشداربوون تێیدا.
حەسەن وتی دەرەنجامەکەی "پێكهێنانی هێزێكی هێرشبەر بوو بۆ لێدان لە پاشماوەکانی داعش لەو شوێنانەی ئەمنییەتیان لاوازە".
وتیشی ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشی سێ رۆژە بەناوی "تۆڵەکردنەوەی شەهیدان" ئەنجامدرا بۆ دۆزینەوەی تیرۆریستەکان و لەناوبردنی حەشارگەکانیان لە ناوچەی نەدا.
وتی ئۆپەراسیۆنەکە بووە هۆی "لەناوبردنی چوار پەناگە و دوو تونێل، لەگەڵ ئەو خۆراك و كهلوپهله لۆجستیانەی لەو شوێنانەدا بوون."
حەسەن ئاماژەی بۆ ئەوە کرد كه "دوو پشتێنی تەقەمەنی و شەش تەقەمەنی دەستکردیش تەقێنرانەوە".
وتی ئۆپەراسیۆنی دیکەی ئەمنی بەمنزیکانە ئەنجامدەدرێن بۆ پاكکردنەوەی پارێزگاکە لە پاشماوەکانی داعش و وتیشی دەزگاکانی هەواڵگریی دیالە کاردەکەن بۆ دۆزینەوەی تیرۆریستەکان، بەتایبەتی ئەوانەی ئەو دوو هێرشەی دواییان ئەنجامدا.
حەسەن وتی ئەو هێرشانە مانای ئەوە نیین ژمارەی داعش و چالاکییەکانیان زیادیکردووە.
وتی تەنیا پشتڕاستیدەکەنەوە کە "تیرۆریستەکان ترسنۆکن و ناوێرن لە رەوشی کەش و هەوای ئاساییدا رووبەروومان ببنەوە".
وتیشی پاشماوەکانی داعش دەیانەوێت ئەو خەیاڵە دروستبکەن کە ژمارهیان زۆره و لە ناوچەی بەرفراواندا چالاکی ئهنجامدهدهن. "هێرشدەکەنە سەر یەکەیەکمان لە شوێنیك و خێرا خۆیان حەشاردەدەن و دواتر لە شوێنیكی دیکە هێرش دەکەن و هەڵدێن و ئیتر بەو شێوەیە."
جەختیشیکردەوە: "ئۆپەراسیۆنەکانمان کە بەووردی پلانیان بۆ دانراوه هیچ دەرفەتێکیان بۆ ناهێڵنەوە تا بمێننەوە و بە ئازادی جموجۆڵ بکەن."
هەمانشێوهی ئهم هەوڵانه دراون لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق بۆ پاکكردنەوەیان له پاشماوهكانی ئەندامانی داعش و حەشارگەکانیان.