لە دوو مانگی رابردوودا، دانیشتوانی ناوچە گوندنشینەکانی دێرە زوور و دەرعا خۆپیشاندانیان رێکخستووە و داوای رۆیشتنی میلیشیاکانی سەر بە ئێران دهكهن لهگهڵ ئازادکردنی ئەو کەسانەی لەلایەن میلیشیاکان و رژێمی سوریاوە دەستگیرکراون.
شرۆڤەکاران وتیان خۆپیشاندانهكان لە باشور و خۆرهەڵاتی سوریا درێژکراوەی خۆپیشاندانگەلێکی بەرفراوانن لە عێراق و لوبنان کە خەڵك رژاونەتە سەر شەقام بۆ رەتکردنەوەی نفوزی ئێران لە وڵاتەکانیان.
شرۆڤەکاری سیاسیی عێراقی، ئەحمەد شەوقی وتی ئەو خۆپیشاندانانە رهنگدانەوەی ئەو توڕەییەن کە لەنێو دانیشتوانی ناوچەکەدا هەیە بەرامبەر بە سیاسهتی فراوانخوازیی رژێمی ئێران و دەسوەردانە خوێناوییەکەی لە کاروباری وڵاتەکهیاندا.
بە دیارونای وت لە هەر شوێنێک میلیشیاکانی سەر بە ئێران بوونیان هەبێت، سەرکوتکردن و تاکتیکەکانی تۆقاندن دژی دانیشتوانی ناوچەکە بەکاردەهێنن.
شەوقی وتی: "بەڵام گرنگ نییە بە چ جۆرێک خەڵکی بچەوسێننەوە، بەربهستی ترس شکێنراوە لەکاتێکدا جهماوهر رژاونهته سەر شەقامەکان بۆ رەتکردنەوەی تیرۆریزمی ئێران."
بەرهەڵستی جهماوهری دژی ئامادهیی سوپای پاسداران
شەوقی وتی میلیشیاکان لەلایەن سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانهوه لە سوریا دامەزراون بۆ پشتیوانیکردنی رژێمەکەی بەشار ئەسەد، کە بۆ ماوەیەک دەبێت، "دووچاری بەرهەڵستکارییەکی بەرفراوان بوونهتهوه و ئامادەییان رەتدەکرێتەوە".
وتی ئەو میلیشیانە، لەگەڵ ئەوانەی سەر بە حیزبوڵای لوبنانن، "ژمارەیەک تاوانیان لە دژی خەڵکی سوریا ئەنجامداوە".
وتیشی: "ئەو گروپە تیرۆریستیانە بەردەوامن لە دەستگیرکردنی زۆربەی ئەو سوریانەی دژی ئەوان و رژێمی سوریا دەوەستنەوە، هەروەها پێشلکاریی دڵڕەقانە بەرامبەر بە دانیشتوانی ناوچەکە ئەنجامدەدەن."
شەوقی وتی خۆپیشاندەران دروشمی دژ بە ئێران و حیزبوڵا و رژێمی ئەسەدیان هەڵگرتووە و "داواکاریەکانیان یاسایین، کە داوای کۆتاییهێنانی ههژمونی ئێران و ژیان بە ئاشتی و ئازادی دەکەن".
ههروهها وتی رژێمی ئێران "ترسی زۆری لە بەرهەڵستی و خۆپیشاندانی بەرفراوان هەیە لە دژی وڵاتەکە چونکە دەبنە مایەی هەڕەشە بۆسەر بەرژەوەندییەکانی لە ناوچەکە، لەبەرئەوەش دهسوهردان دەکات و هەر خۆپیشاندانێک سەرکوتدەکات بە بەکارهێنانی ئهو ئامێره تووندوتیژانه و تاوانکارییانهی [لهبهردهستیدان]".
وتیشی ههروهك چۆن خۆپیشاندانەکانی ئێران و عێراق و لوبنان وەک هەڕەشەیەکی جددی سەیر دەکات، رژێمەکە "ترسێکی زۆریشی لە نفوزی خۆی لە سوریا هەیە، کە بە جددی کاردەکات بۆ پتەوکردنی، بەتایبەتی لە ناوچەكانی سهر سنووری عێراق".
شەوقی وتی ئێران چاوی لە کۆنترۆڵکردنی سنووری عێراق-سوریایە بە جێگیرکردنی میلیشیاکانی و دروستکردنی کەمپی راهێنان بۆیان لەو ناوچانە.
ناوبراو ئاماژەی بە چەند سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراویش کرد کە دەڵێن ئێران "پلانی هەیە تونێلی نهێنیی سنووری لێبدات بۆ گواستنەوەی موشەکی بالیستی [بۆ نێو سوریا] کە لە ئێستادا [لە ئێرانەوە] دەگوێزرێنەوە ولە کەمپه نهێنییهكاندا له عێراق هەڵدەگیرێن".
'سوریا ئازادە... ئێران بۆ دەرەوە'
چالاکوانێكی ناوخۆ، جومعە مەسالمە بە دیارونای وت زۆربەی خۆپیشاندانەكانی دەرعا لە شەودا ئەنجامدەدرێن بۆ دوورکەوتنەوە لە بەریەککەوتن لەگەڵ هێزەکانی سوریا و میلیشیاکانی سەر بە ئێران.
وتی بهزۆری لە شارۆچکەکانی کەناکیر، مەعرەبە، شەجرە، حیت و داعیل روودهدهن و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش کە ئەو شارۆچکانە لە خۆرئاوا و خۆرهەڵات و ناوەندی ناوچە گوندنشینەکانی دەرعاوە بڵاوبوونەتەوە -- ئەمەش رەتکردنەوەیەکی بەرفراوانی سوپای پاسداران لە ناوچەکە دەردەخات.
ناوبراو وتی خۆپیشاندەران چەندین دروشم بەرزدەکەنەوە و ئامادهیی ئێران رەتدەکەنەوە و داوای رۆیشتنی میلیشیاکان دەکەن لە دەرعا و سوریا و ئاماژەشی کرد بهوهی دروشمی وهك "سوریا ئازادە ئازادە ... ئێران بۆ دەرەوە بۆ دەرەوە" بەشێوەیەکی بەرفراوان بەکاردەهێنرێن.
مەسالمە وتی خۆپیشاندەران بە سپرای گرافیتی دهنهخشێنن دژی سوپای پاسداران لەسەر دیوارەکانی شەقامە سەرەکییەکان و سهر دەرگای دوكانهكان.
وتیشی سوپای پاسداران دووچاری بەرهەڵستییەکی سەخت دەبێتەوە دژی هەوڵەکانی بۆ راكێشانی گەنجانی ناوچەکە بۆ نێو ریزەکانی، کە رەتیدەکەنەوە بچنە نێو ریزەکانیان سەرباری ئەو بارودۆخە ئابورییە خراپەی کە هەیە و هەروەها ئەوەش کە دەزانن رەنگە لە ئاکامدا لەلایەن دهزگا ئەمنییەکانەوە هەراسانبکرێن.
مەسالمە وتی رەتکردنەوە ناوخۆییەکەی نفوزی سوپای پاسداران گهیشتۆته رادهیهك کە بەرپرسێکی باڵای حیزبوڵا لە ناوچەکە لەم مانگەدا تیرۆرکرا.
ئەحمەد نەخلاوی کوژرا لە شاری تەفەس لە خۆرئاوای ناوچە گوندنشینەکانی دەرعا لە 7 کانونی یەکەم لەلایەن گرووپێکی نەناسراوەوە.
نەخلاوی، کە بەرپرسبوو لە رێکخستنی هەڵمەتەکانی راكێشان، یەکێک بوو لە باڵاترین سەرکردەکانی حیزبوڵا لە ناوچەی دەرعا و باشوری سوریا.