به‌ڕێوبه‌رێتی شه‌هیدانی ئه‌نبار، رۆژی چوارشه‌ممه (18 كانونی یه‌كه‌م)، رایگه‌یاند كه لێكۆڵینه‌وه له‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌ی به‌مدواییانه له فه‌لوجه دۆزرایه‌وه "هه‌موو كاره‌كانی ده‌ستیپێكردووه".
به‌ڕێوبه‌رێتیه‌كه رایگه‌یاند كه ئه‌وان "پرۆسه‌ی روپێوانێكی به‌رایی گۆڕه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه" كه بڕیاره له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا هه‌ڵبدرێته‌وه بۆ دیاریكردنی ژماره و ناسنامه‌ی قوربانیه‌كان.
گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كه سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه له گوندی فه‌یاز دۆزرایه‌وه كه نزیكه‌ی 10 كیلۆمه‌تر له باشوری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ندی شاری فه‌لوجه‌یه، پاش ئه‌وه‌ی جوتیارێك سه‌رقاڵی هه‌ڵكه‌ندنی چاڵێك بوو بۆ ئاودانی كێڵگه‌كه‌ی.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شه‌هیدانی ئه‌نبار، مسته‌فا ئه‌بو ریشه، به دیارونای وت: "راپۆرتێكمان پێگه‌یشت له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ته‌حه‌دییه‌وه كه هاوڵاتییه‌ك پاشماوه‌ی ئێسك و پۆشاكی دۆزیوه‌ته‌وه و ئێمه‌ش ده‌ستبه‌جێ تیمێكمان له‌ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌دا پێكهێنا له‌گه‌ڵ به‌شی پاراستنی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان بۆ لێكۆڵینه‌وه له بابه‌ته‌كه."
وتیشی رۆژی یه‌كشه‌ممه تیمه‌كه رووپێوانێكی به‌رایی جێگه‌كه‌یان ئه‌نجامدا و پاشماوه‌ی مرۆڤیان دۆزییه‌وه. دواتر فه‌رمان درا به هێزه ئه‌منیه‌كان چوارده‌وری جێگه‌كه ته‌لبه‌ندبكه‌ن بۆ رێگرتن له ونبوونی به‌ڵگه و ئاماده‌كردنی راپۆرتێكی سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر رووداوه‌كه.
ئه‌بو ریشه وتی: "لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌م گۆڕه به‌ته‌واوی ده‌ستیانپێكردووه و بایه‌خێكی زۆری پێده‌درێت له‌لایه‌ن به‌شی پاراستنی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان و ده‌زگای شه‌هیدانه‌وه، ئه‌مه جگه له حكومه‌تی خۆجێیی ئه‌نبار و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی پارێزگاكه."
وتیشی تیمه تایبه‌تمه‌نده‌كان لاشه‌كان ده‌ردێنن و ده‌یانژمێرن و ده‌یانگوێزنه‌وه بۆ تاقیگایه‌كی پزیشكی دادوه‌ری بۆ ئه‌نجامدانی پشكنینی دی ئێن ئه‌ی بۆ ده‌ستنیشانكردنی ناسنامه‌ی قوربانیه‌كان.
تاوانه‌كانی داعش له ئه‌نبار
میدیاكان په‌نجه‌ی تۆمه‌تیان راكێشاوه بۆ "میلیشیا چه‌كداره‌كان" كه به‌رپرس بن له‌م گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه.
به‌ڵام ئه‌بو ریشه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ده‌ستنیشانكردنی تاوانباران له كۆتایی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا بڕیاری لێوه‌ده‌درێت و "ئه‌مه‌ش به‌رپرسیارێتی لایه‌نه به‌رپرسه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یه".
وتی له ماوه‌ی كۆنترۆڵكردنی ئه‌نباردا له‌نێوان 2014 و2017، رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) چه‌ندین تاوانی دڕندانه‌یان به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی ناوچه‌كه ئه‌نجامداوه.
وتیشی: "تا ئێستا نزیكه‌ی 15 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له شوێنی جیاوازی پارێزگاكه دۆزراونه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ن كه قوربانیه‌كان له‌لایه‌ن تیرۆریسته‌كانه‌وه كوژراون و ئه‌و گۆڕانه‌ش هێستا هه‌ڵنه‌دراونه‌ته‌وه به‌هۆی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی داراییه‌وه."
هه‌روه‌ها وتی ئه‌م گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه تازه دۆزراوه‌یه ده‌بێته "یه‌كه‌م گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ كه له پارێزگاكه‌ماندا هه‌ڵبدرێته‌وه و هیوای ئه‌وه‌ش هه‌یه گۆڕه‌كانی دیكه‌ش هه‌ڵبدرێنه‌وه".