هه‌واڵه‌كانی عێراق
لاوان

منداڵانی ئیدلیب لە هێرشە ئاسمانیەکانی روسیا و سوریادا دەکوژرێن

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە و ئاژانسی فرانس پرێس

ئەندامێکی کڵاوسپییەکان منداڵێکی هەڵگرتووە کە برینداربووە کاتێك ماڵەکەیان لە ناوچە گوندنشینەکانی ئیدلیب بەر هێرشێکی ئاسمانیی روسیا کەوت. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

ئەندامێکی کڵاوسپییەکان منداڵێکی هەڵگرتووە کە برینداربووە کاتێك ماڵەکەیان لە ناوچە گوندنشینەکانی ئیدلیب بەر هێرشێکی ئاسمانیی روسیا کەوت. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

هێرشە ئاسمانیەکانی رژێمی سوریا و ئاگری تۆپباران سێشەممە (17 کانونی یەکەم) 14 مەدەنییان کوشت و 18ی دیکەیان بریندارکرد لە چەند بەشێکی جیاوازی باکوری خۆرئاوای پارێزگای ئیدلیب، تێكخراوی روانگەی سوری بۆ چادوێری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند.

دوایین شەپۆلی تووندوتیژی دوای ئەوە هات کە شەڕ بەردەوامبوو لەنێوان هێزەکانی رژێم و میلیشیا هاوسۆزەکانیدا لەلایەك و تەحریر شام و گروپە چەکدارە هاوسۆزەکانی لەلایەکی دیکەوە لە زیاد لە بەرەیەکەوە لە ئیدلیب و کەنارەکانی پارێزگای حەلەب.

چالاکوانێكی ئیدلیب، موسعەب عەساف وتی لە 24 کاتژمێری رابردوودا، هێرشە ئاسمانییەکانی رژێمی سوریا و روسیا سێ منداڵیان کوشت و حەوتی دیکەیان بریندارکرد.

وتی ژمارەیەك مەدەنی لە هێرشە ئاسمانییەکاندا کوژران و برینداربوون، کە بەمدواییانە بەشێوەیەکی رۆژانە لە گەڕەکەکان و ژێرخان و ده‌زگا مەدەنیەکان دەدەن.

ئەندامانی کڵاوسپییەکان ژنێك هەڵدەگرن کە لە هێرشێکی ئاسمانیدا برینداربووە بۆسەر کەمپێکی ئاوارەکان لە ناوچە گوندنشینەکانی ئیدلیب. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

ئەندامانی کڵاوسپییەکان ژنێك هەڵدەگرن کە لە هێرشێکی ئاسمانیدا برینداربووە بۆسەر کەمپێکی ئاوارەکان لە ناوچە گوندنشینەکانی ئیدلیب. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

عەساف وتی هێرشە ئاسمانیەکان زیاتر تەرکیزیان لەسەر چەند ناوچەیەکە، لەنێویاندا شارۆچکەی مەعەر شورین، کە منداڵێك لەوێ کوژرا و حەوت لاویش برینداربوون.

وتی لە هێرشە ئاسمانییەکانی سەر کەمپێکی ئاوارەکاندا له‌ نزیك شاری بنش، دوو منداڵ کوژران و ژمارەیەك مەدەنیش برینداربوون، لەنێویاندا چەند منداڵێك.

وتیشی هێرشە ئاسمانیەکان شارۆچکەکانی مەعسەران و غەدقەشیان لە پارێزگای ئیدلیب کردە ئامانج، لەگەڵ تەح، ناجیە و بیداما و شارۆچکەکانی سەرمان و حەراکی و حەران و رەففە.

عەساف وتی شەڕ بەردەوامە لە کەنارەکانی پارێزگای ئیدلیب لەنێوان رژێمی سوریا و هاوپەیمانانیدا لەلایەك و تەحریر شام و هاوسۆزەکانی لەلایەکی دیکەوە، کە هەردوولا قوربانییان داوە.

وتی تەحریر شام پێشڕەوییەکی كه‌می کرد لە ناوچە گوندنشینەکانی باشوری خۆرهەڵاتی شاری مەعەرەت نوعمان، بەتایبەتی لە ناوچەی کوتەیبەی چۆڵکراو و کێڵگەکانی ئوم تینە و کەنارەکانی موشەیریفە.

وتیشی لەهەمان کاتدا، هێزەکانی رژێمی سوریا هەوڵدەدەن پێشڕەوی بکەن بەدرێژایی بەرەی حەویجە لە ناوچەی سەهل غاب بێئەوەی سەرکەوتن بەدەستبهێنن، چونکە باران بەربەستە لەبەردەم هەوڵەکانی پێشڕەویی ئۆتۆمبیلە زرێپۆشە قورسەکان و تانکەکاندا.

نوێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنی کۆمەکی نەتەوە یەکگرتوەکان

نەتەوە یەکگرتوەکان سێشەممە رایگەیاند هیچ بژاردەیەکی نییە جگە لەوەی بەردەوامبێت لە ناردنی کۆمەکی مرۆیی به‌ سنووری سوریا و هێڵەکانی شەڕدا، بەگوێرەی راپۆرتێکی سکرتێری گشتی ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، کە دیدگایەکی پێچەوانەی لەگەڵ روسیادا هەبوو.

ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان مشتومڕی نوێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکە دەکەن، کە قەڵەمڕەوییەکەی لە 10 کانونی دووەم کۆتایی دێت.

چوار خاڵی دەستڕاگەیشتن بە سوریا -- دووانیان لە تورکیاوە، یەکێك لە ئەردەن و یەکێك لە عێراقەوە -- لەئێستادا بەکاردەهێنرێن بۆ گواستنەوەی کۆمەك بۆ ملیۆنان خەڵك کە پێویستیانە. دانوستانەکان بەردەوامن بۆ کردنەوەی دەروازەی پێنجەم لە تەل ئەبیەز و لەسەر سنووری تورکیا.

دەروازەی پێنجەم لە رەشنوسی پرۆژە بڕیارێکدا باسی لێوە کراوە کە ئەڵمانیا و بەلجیکا و كوێت پێشنیازیانکردووە کە فایلی مرۆیی سوریا لە ئەنجومەنی ئاسایش بەڕێوەدەبەن.

پێشنیازی ساڵێك نوێکردنەوەی ئەرکی مرۆیی دەکەن.

مۆسکۆ تەنیا شەش مانگ نوێکردنەوەی دەوێت.

دبلۆماتکاران وتیان دووشەممە روسیا رەشنوسی پرۆژەبڕیارێکی جێگرەوەی نارد بۆ ئەنجومەنی ئاسایش، کە تیایدا پێشنیازی بەکارنەهێنانی دووان لە خاڵەکانی دەستڕاگەیشتن دەکات.

مۆسکۆ پێیوایە دۆخەکە لەو وڵاتە گۆڕاوە لەوکاتەوەی رژێمی سوریا خاکە لەدەستچووەکانی گرتۆتەوە. پێشنیازی داخستنی یاروبیەی کرد لەنیوان سوریا و عێراقدا، لەگەڵ رەمسە لەسەر سنووری ئەردەن.

پێشنیازەکەی روسیا دوورە لەوەی گوتێرێس دەیەوێت، کە ئەوەیە دابینکردنی کۆمەکی مرۆیی بەنێو تەواوی خاڵە سنووری و بەرەکانی شەڕدا بەبێ بەربەست بێت.

گوتێرێس لە راپۆرتێکی ئەمدواییانەدا کە پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایش کراوە، وتوێتی: "نەتەوە یەکگرتوەکان هیچ ئامرازێکی بەدیلی دەستڕاگەیشتن بە خەڵکی بێچارەی نییە لەو ناوچانەی کە کۆمەك لەڕێی سنوورەوە دەگوێزرێنەوە."

گوتێرێس ئاماژەی دا بەوەی: "کۆمەکی مرۆیی پێشکەشکراو لەلایەن دەزگاکانی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە خۆراکی تێدابووە بۆ نزیكه‌ی 4.3 ملیۆن کەس کە پێویستیان بووە هەموو مانگێك و چارەسەری تەندروستی و پزیشکییش بۆ زیاد لە 1.3 ملیۆن کەس لە تەواوی وڵاتەکەدا."

وتیشی: "کۆمەك له‌ڕێی سنووره‌كانه‌وه‌ ... وەك بەشێکی گرنگ ماوەتەوە لە یارمەتی مرۆیی بۆ زیاد لە 11 ملیۆن کەس کە پێویستیانە."

به‌گوێره‌ی راپۆرتەکە، دۆخی گشتیی سوریا خراپتربووە لە 2019 و راشیگەیاند كه‌ دەبێت هەموو شتێك بکرێت تا رێگری بكرێت لە هێرشی سەربازی بۆسەر ناوچەکانی باکوری خۆرئاوای ئیدلیب، کە نزیکەی سێ ملیۆن کەس لەئێستادا لەوێ دەژین.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

زۆر باشه‌!

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌