میلیشیایه‌كی سه‌ر به سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران (پاسداران) كۆنترۆڵی به‌شه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی شاری حه‌له‌بی كردووه، چالاكوانێكی ناوخۆ وتی.
چالاكوانێكی حه‌له‌ب، ئه‌حمه‌د سه‌لیم به دیارونای وت، به‌ناو فه‌یله‌قی پارێزه‌رانی حه‌له‌ب نفوزی خۆی له ناوچه‌كه فراوانتركردووه دوای ئه‌وه‌ی تاڕاده‌یه‌ك به‌ته‌واوی یه‌كه هاوپه‌یمانه‌كانی رژێمی سوریا و روسیای په‌راوێزخست.
وتی به‌شی خۆرهه‌ڵاتی حه‌له‌ب جاران له‌ژێر كۆنترۆڵی یه‌كه‌كانی ئۆپۆزسیۆندا بوو. ئاماژه‌شی كرد بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رباری گرتنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن رژێمه‌وه، هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومه‌تی سوریا له ناوچه‌كه چالاك نین.
سه‌لیم وتی فه‌یله‌قی پارێزه‌رانی حه‌له‌ب له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه پشتگیری ده‌كرێن.
وتی نفوزی خۆی له ناوچه‌كه فراوانتركردووه و ده‌ستیگرتووه به‌سه‌ر بیاناكانی نیشته‌جێبوون و بازاڕه‌كاندا و مافی خاوه‌ندارێتی له خاونه راسته‌قینه‌كان سه‌ندۆته‌وه -- كه زۆربه‌یان به‌هۆی شه‌ڕه‌كه‌وه ئاواره‌بوون.
وتیشی: "ئه‌م به‌رفراوانبوونه دوای چه‌ندین شه‌ڕی لاوه‌كی دێت و به‌ته‌واوی میلیشیاكانی سه‌ر به هێزه‌كانی رژێمی سوریا و روسیای په‌راوێزخستووه و بۆته هۆی ئه‌وه‌ی تاڕاده‌یه‌ك به‌ته‌واوی له ناوچه‌كه بچنه‌ده‌ر."
هه‌روه‌ها وتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی سوریا و رژێمی سوریا كۆنترۆڵی ته‌نها چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كه‌میان له نزیك ناوه‌ندی شاری حه‌له‌ب به‌ده‌ستهێناوه‌ته‌وه.
به‌ڵێنه شكێنراوه‌كان
سه‌لیم وتی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی سوریا له ناوچه‌كه بوونیان نییه و ئاماژه‌یكرد به‌وه‌ه‌ش كه رژێمی سوریا شكستیهێناوه له جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به دانیشتوانه ئاواره‌كانی شاره‌كه‌یان دابوو.
وتی به‌شێك له‌و به‌ڵێنانه بریتیبوون له چاككردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری و لابردنی داروپه‌ردوو. وتیشی یارمه‌تینه‌دانی بونیادنانه‌وه پێده‌چێت كرده‌وه‌یه‌كی به‌مه‌به‌ست بێت بۆئه‌وه‌ی رێگریبكه‌ن له گه‌ڕانه‌وه‌ی دانیشتوانه ئاواره‌كان.
سه‌لیم وتی سوپای پاسداران داروپه‌ردووه‌كه‌ی لابردووه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له به‌شی خۆرهه‌ڵات بۆ بونیادنانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی نیشته‌نی بۆ به‌كارهێنانی ته‌نها له‌لایه‌ن هه‌واداران و ئه‌ندامان و خێزانه‌كانی فه‌یله‌قی پارێزه‌رانی حه‌له‌به‌وه.
وتیشی هاوكات میلیشیاكه گه‌نجێكی زۆری ناوچه‌كه‌ی راكێشاوه به به‌ڵێنی لێخۆشبوو‌ن له ئه‌نجامدانی خزمه‌تی سه‌ربازیی زۆره‌ملێ و پێیانوتوون كه میلیشیاكه له لێپرسینه‌وه یاساییه‌كانی رژێمی سوریا ده‌یانپارێزێت.
هه‌روه‌ها وتی میلیشیاكه به‌ڵێنی به‌و گه‌نجانه داوه كه نابرێنه به‌ره‌كانی پێشه‌وه و رێگه‌یان پێده‌درێت له ناوچه‌كه بمێننه‌وه و بڕه پاره‌یه‌كی سیمبۆڵیشیان بۆ ده‌بڕێته‌وه له‌كاتێكدا قه‌یرانێكی سه‌ختی هه‌لی كار هه‌یه.
سه‌لیم وتی فه‌یله‌قی پارێزه‌رانی حه‌له‌ب له‌وه‌به‌ر له‌ژێر په‌رچه‌می هێزه‌كانی به‌رگری نیشتمانیدا، كه میلیشیایه‌كی لایه‌نگری رژێمه، دواتریش له‌ژێر په‌رچه‌می لیوای قودسی لایه‌نگری رژێمدا كاریده‌كرد.
له‌وكاته‌وه سه‌ربه‌خۆیی خۆی راگه‌یاند و به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا لایه‌نگریی خۆی بۆ سوپای پاسداران راگه‌یاندووه.