هه‌واڵه‌كانی عێراق
بزنس

پشتیوانیی ئێران بۆ حوسیەکان شەڕی یەمەن درێژدەکاتەوە

حسێن عوبێدی لە بەغدا

وێنەیەك كه‌ لە 10 ئاب 2018 گیراوە، دیمەنی بەلەمەکانی ماسیگرتنی یەمەن نیشاندەدات بەدرێژایی بەری یەمەنی گەرووی ستراتیژیی باب مەندەب، کە نیمچەدوورگەی عەرەبی لە خۆرهەڵاتی ئەفریقا جیادەکاتەوە. [کەریم ساحیب/ئاژانسی فرانس پرێس]

وێنەیەك كه‌ لە 10 ئاب 2018 گیراوە، دیمەنی بەلەمەکانی ماسیگرتنی یەمەن نیشاندەدات بەدرێژایی بەری یەمەنی گەرووی ستراتیژیی باب مەندەب، کە نیمچەدوورگەی عەرەبی لە خۆرهەڵاتی ئەفریقا جیادەکاتەوە. [کەریم ساحیب/ئاژانسی فرانس پرێس]

ئەو پشتیوانییە داراییەی رژێمی ئێران دەیداتە حوسییەکانی یەمەن (ئەنسارەڵڵا) وایکردووە ئەو میلیشیایە بتوانێت شەڕەکە بەردەوامی پێبدات، کە لە زیانی خەڵکی یەمەنە، شیکاروانان بە مەشاریقیان وت.

وتیان رژێمی ئێران بەبێدەنگی پشتیوانی دارایی دەگوازێتەوە بۆ ئەو میلیشیایە لەڕێی کۆمپانیا رووکارەكانه‌وە کە بۆ ئەو مەبەستە دامەزرێنراون، بۆیە وایکردووە حوسییەکان بتوانن چەکدار رابکێشن و هێرش ئەنجامبدەن و بەوجۆرەش شەڕەکە درێژببێتەوە.

ئێران چەند ئۆپەراسیۆنێکی هاوشێوە ئەنجامدەدات بۆ هاوسۆزەکانی لە عێراق و لوبنان، تەنیا لەبەرخاتری ئەوەی نفوزێکی هەرێمی دابمەزرێنێت.

سەدان راپۆرتی هەواڵگریی دزەپێکراو ئەوە نیشاندەدەن كه‌ رژێمی ئێران تا چ رادەیەك ئامادەیە خۆی بخاتە نێو کاروباری ئەم وڵاتانەوە.

ژنێك منداڵێكی بەدخۆراکی هەڵگرتووە لە نەخۆشخانەی سابین لە سەنعا لە 23 تشرینی دووەم. [محەمەد هوەیس/ئاژانسی فرانس پرێس]

ژنێك منداڵێكی بەدخۆراکی هەڵگرتووە لە نەخۆشخانەی سابین لە سەنعا لە 23 تشرینی دووەم. [محەمەد هوەیس/ئاژانسی فرانس پرێس]

ئەو بەڵگەنامانە، کە لە ئەرشیفێکی بەڵگەنامە نهێنییەکانی هەواڵگریی ئێراندان و لەلایەن ئینتەرسێپتەوە دەستخراون و دراونەتە نیو یۆرك تایمزیش، نفوزی بەرفراوانی تاران لە عێراق دەردەخەن.

بوونی بەرپرسێکی باڵا و پشتیوانکارێکی دارایی هێزی قودسی سه‌ربه‌ سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران (هێزی قودسی پاسداران) ئاماژەیەکی روونی دیکەیە بە نفوزی ئێران لە کاروبارەکانی یەمەندا.

نوسینگەی نێرده‌ی ئەمریکا لە ئێران، برایان هوك، لە 5 کانونی یەکەم رایگەیاند کە لەنێو خەڵاتەکانی وەزارەتی دەرەوەدا بۆ پرۆگرامی دادوەری خەڵاتێك هەیە کە دەگاتە 15 ملیۆن دۆلار "بەرامبەر زانیاری دەربارەی چالاکیەکان و تۆڕەکان و هاوکارەکانی عەبدولڕەزا شەهلایی".

شەهلایی کە لە سەنعایە و چەند ناوێکی خوازراوی هەیە، لە ساڵەکانی 2008 و 2011 لەلایەن وەزارەتی دارایی ئەمریکاوە بە تیرۆریستێکی تایبەتیی جیهانی تۆمارکرا.

شەهلایی لەلایەن سعودیە، یەکێتی ئەوروپا، بەریتانیا و بەحرەینیشەوە خراوەتە لیستی رەشەوە.

شەهلایی بە لیستێك لە تاوان تۆمەتبارکراوە، لەنێویاندا تیرۆرکردنی ژمارەیەك ئەندامی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق و دابینکردنی چەك و تەقەمەنی بۆ میلیشیاکانی سەر بە ئێران لەو وڵاتە.

نوسینگەی هوك رایگەیاند: "بەهۆی تۆماری کارەکانی شەهلایی و ناسەقامگیرکردنی عێراقەوە، تەواو نیگەرانین بە بوونی لە یەمەن و لە ئەگەری دابینکردنی چەکی پێشکەوتووی لەوجۆرەی کە لە حوسییەکان قەدەغەکراوە."

راشیگەیاند: "فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران، موشەك و بەلەمە بۆمبڕێژکراوەکان لەلایەن حوسیەکانەوە بەکارهێنراون بۆ هەڕەشەکردن لە بەرژەوەندییە گرنگە مەدەنی و ئابورییەکان و نانەوەی وێرانکاری لە ناوچەکە."

"ئه‌م تۆمارکردنی ناوه‌ و قەدەغەکردنی چەند چەکێك لە یەمەن بەمدواییانە، پابەندیی ئێمە دەردەخات بەوەی رێگربین لەوەی ئێران سیاسەتە دەرەکییە فراوانخوازییەکانی پەرەپێبدات. داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین کە هاوکارمان بن لەوەی ئێران بەرپرس رابگرین بەرامبەر کردە تیرۆریستیەکانی لەدژی نەتەوەکانی جیهان و لەدژی خەڵکی ئێرانیش."

گواستنەوەی پارە بۆ حوسییەکان

پارێزگاری حودەیدە، حەسەن تاهیر وتی لەم چەند ساڵەی دواییدا، رژێمی ئێران تۆڕێك لە کۆمپانیای ساختەی دامەزراندووە بۆ گواستنەوەی پارە بۆ حوسییەکان، کە وایکردووە یەمەن لە دۆخی شەڕدا بمێنێتەوە.

بە مەشاریقی وت لەنێو ئەمانەدا ئاڵوگۆڕی دراو، گواستنەوەی پارە و کۆمپانیای گواستنەوەش هەن، لەگەڵ ئۆپەراسیۆنەکانی "کۆمەکی مرۆیی" کە پرۆژەی شاراوەن و راستیەکەی ئەوەیە پشتیوانی دارایی بۆ حوسییەکان دابیندەکەن.

وتی: "سوتەمەنی و پێکهاتەکانی دیکەی نەوت بە قاچاخ دەبرێن به‌ کەشتی ئێرانی کە لەنگەر دەگرن نزیك بە بەنداوەکانی باکوری حودیدە."

وتیشی حوسییەکان بەتاڵیان دەکەن و بە بەلەمی بچوك دەیانگوازنەوە بۆ ئەو ناوچانەی لەژێر دەستیاندان، کە لەوێ بە قازانج دەیانفرۆشن.

تاهیر وتی حەشیشیش بە قاچاخ دەدرێت بە حوسییەکان، کە ئەو پارەیەی لەو بازرگانەیە دەستیدەخەن بۆ پشتیوانی دارایی خۆیان بەکاریدەهێنن.

وتی "ئەوە گومانی تێدا نیە" کە حوسیەکان لەلایەن چەندین کۆمپانیای ساختەی ئێرانیەوە پشتیوانی دارایی دەکرێن و چەك، دەرمان و شمەکی دیکەیان پێدەگات.

وتیشی ئێران چەند ئۆپەراسیۆنێکی هاوشێوەی قاچاخ بەڕێوە دەبات لە عێراق و لوبنان و ئاماژەیکرد بەوەی دەستێوەردانی لەم وڵاتانەدا "زیان لە ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتەکان دەدات و سەرچاوە و سامانی گەلەکانیان بە تاڵان دەبات".

تاهیر وتی پشتیوانی دارایی ئێران بۆ حوسییەکان "ئاستەنگێکیشە بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان و بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتوەکانی پەیوەندیدار بە پەرەسەندنی شەڕی یەمەنەوە".

پشتیوانیی ئێران شەڕی یەمەن برەوپێدەدات

ئەندامی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی یەمەن، عەلی تایزی وتی ئەو پشتیوانیە داراییەی حوسییەکان بە پارەی کاش وادەکات بتوانن مووچە بدەنە چەکدار و هاوکارەکانیان.

بە مەشاریقی وت ئەمە وادەکات وێرانکاری و کارەساتی شەڕ بەردەوامبێت و هەر هیوایەك بە فریاگوزاری و چارەسەر کپدەکاتەوە.

وتی دراوی بیانیی تازە دەرکراو لەنێو کۆمپانیاکانی سەر بە حوسییەکانی یەمەندا دەستاودەست دەکات لە سەنعا لەکاتێکدا رادەی هەژاری تا ئاستێکی بێوێنەیە.

تایزی وتی: "پشتیوانی دارایی بەردەوامی ئێران نەبوایە، ئەم هەموو ساڵە خوێنڕێژی و وێرانکاری بەردەوام نەدەبوو."

رۆژنامەوانی یەمەنی، محەمەد زەبیانی بە مەشاریقی وت: "ئەو میتۆدەی بەکاردەهێنرێت بۆ پشتیوانی دارایی 'کلکەکانی ئێران' لە هەموو وڵاتان هاوشێوەیە."

وتی رژێمی ئێران پشتیوانی دارایی حوسییەکان دەکات لەڕێی "بەقاچاخبردنی نەوت و دەرمانەوە، بازرگانی حەشیش و پشتیوانی دارایی راستەوخۆ لەڕێی کۆمپانیا ساختەکانەوە".

زەبیانی ئاماژەیکرد بەوەی ئامانجی کۆتایی کارەکانی ئێران "رێگرتنە لە ئەگەری هەر چارەسەرێکی سیاسی بۆ یەمەن".

وتی: "هیچ دەوڵەت یان گروپێك لە جیهاندا هاوکاریی حوسییەکان ناکات رژێمی ئێرانی نەبێت، کە چەك و پارەیان پێدەدات تا بڕیارە ده‌وڵه‌تییه‌كانی [یەمەن] کۆنترۆڵ بکات و سەرچاوەکانی تاڵان بکات."

وتیشی بە پشتیوانیکردنی حوسییەکان، ئێران هەوڵدەدات "نفوزی خۆی زیادبکات بەسەر گەرووی باب مەندەبدا، کە دەروازەیەکی جیهانیی بازرگانییە و ئێران دەیەوێت کۆنترۆڵی بکات".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500