به‌رپرسێكی حكومیی عێراق چوار شه‌ممه، 11 كانونی یه‌كه‌م، رایگه‌یاند كه كاره‌با گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ هه‌موو گه‌ڕه‌كه‌كانی موسڵ، له‌نێویاندا شاری كۆن.
ئه‌و شاره‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا زیانی هێجگار زۆری لێكه‌وت له ماوه‌ی شه‌ڕی ده‌رپه‌ڕاندنی رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)دا كه له هاوینی 2014 ناوچه‌یه‌كی زۆری باكوری عێراقی داگیركرد و موسڵی كرده باره‌گای ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی خۆی.
به‌ڕێوبه‌ری دابه‌شكردنی كاره‌با له نه‌ینه‌وا، ئه‌حمه‌د ئه‌مجه‌د، وتی كارمه‌ندانی به‌ڕێوبه‌رێتی دابه‌شكردنی كاره‌با "توانیویانه كاره‌با بگه‌ڕێننه‌وه بۆ هه‌موو گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری موسڵ به خۆرهه‌ڵات و خۆرئاواوه."
ئه‌مجه‌د به دیارونای وت دوابه‌دوای ته‌واوكردنی كاری چاككردنه‌وه‌ی سیستمی دابینكردنی كاره‌با، كه به‌هۆی شه‌ڕی ده‌ركردنی داعشه‌وه وێرانببوو، ئه‌مڕۆ كاره‌با گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ سه‌رتاسه‌ری شاره‌كه.
![ته‌كنیكاره‌كان كاری سیانه ئه‌نجامده‌ده‌ن له‌سه‌ر وێسته‌گی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له ناوچه‌ی خه‌زرا له رۆژهه‌ڵاتی موسڵ له 30 تشرینی دووه‌م. [وێنه: به‌ڕێوبه‌رێتی دابه‌شكردنی كاره‌بای نه‌ینه‌وا]](/cnmi_di/images/2019/12/11/21363-Mosul-plant-repair-600_384.jpg)
ته‌كنیكاره‌كان كاری سیانه ئه‌نجامده‌ده‌ن له‌سه‌ر وێسته‌گی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له ناوچه‌ی خه‌زرا له رۆژهه‌ڵاتی موسڵ له 30 تشرینی دووه‌م. [وێنه: به‌ڕێوبه‌رێتی دابه‌شكردنی كاره‌بای نه‌ینه‌وا]
وتیشی كاری چاككردنه‌وه و سیانه ئه‌و كاته ده‌ستیپێكرد كه به‌شی خۆرهه‌ڵاتی موسڵ، كه پێیده‌وترێت به‌شی چه‌پ، له‌ژێر ده‌ستی داعش ده‌رهێندرا سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، دواتریش كاره‌كان به‌ره‌و لای خۆرئاوا (راست) گوێزرانه‌وه.
هه‌روه‌ها وتی: "مانگی نیسانی پارساڵ ده‌ستمانكرد به زه‌حمه‌تترین و دواهه‌مین ئه‌رك كه بریتی‌بوو له چاككردنه‌وه‌ی كاره‌بای شاری دێرین." هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ژێرخان و بینا گشتیه‌كان له‌و به‌شه‌ی شاره‌كه‌دا به‌ته‌واوی وێرانببون.
وتیشی هه‌موو سه‌رچاوه‌كانی وزه چاككراونه‌ته‌وه و ئه‌مانیش كاره‌بای وێستگه گه‌وره‌كان دابینده‌كه‌ن، له‌نێویاندا ئه‌وانه‌ی كاره‌بای باب تۆب و باب به‌یاز دابینده‌كه‌ن.
وتی: "سه‌دان كیلۆمه‌تر كێبڵ و وایه‌ر و هێڵی گه‌یاندنی نوێی كاره‌با دانراون بۆ جێگرتنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی وێرانكرابوون، ئه‌مه جگه له دانانی عه‌مودی ڕوناكی یان نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان له زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری دێریندا."
چاككردنه‌وه‌ی كاره‌با
ئه‌مجه‌د وتی ئێستا كاره‌بای دابینكراو بۆ شاری موسڵ "له هه‌مان ئاستی" هه‌ر شارێكی دیكه‌ی وڵاته‌كه‌دایه و ئاماژه‌یكرد به‌وه‌ش كه "ئێستا هیچ كێشه‌یه‌ك له ئارادا نییه له‌ڕووی دابینكردنی كاره‌باوه بۆ دانیشتوانه‌كه‌ی".
وتیشی به‌ڕێوبه‌رێتی دابه‌شكردنی كاره‌بای نه‌ینه‌وا به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌كی دارایی عێراقی بۆ بونیاندنانه‌وه‌ی ناوچه زیانپێگه‌شتووه‌كان به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنی تیرۆریستیه‌وه، پێكه‌وه له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له پرۆژه و به‌رنامه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه كارده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها وتی: "ئێمه 10 وێستگه‌ی كاره‌بامان هه‌یه كه كاره‌بای به‌شه‌كانی نه‌ینه‌وا دابینده‌كه‌ن و زۆربه‌یان له‌لایه‌ن تیرۆریسته‌كانه‌وه تێكدرابوون و ئێستاش كار له‌سه‌ر دووباره دروستكردنه‌وه‌یان ده‌كه‌ن به‌هاوكاری به‌رنامه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان."
وتیشی سێ له وێستگه سه‌ره‌كیه‌كان به‌هاوكاری دارایی دووباره بونیادنانه‌وه‌ی نیشتمانی چاككراونه‌ته‌وه.
ئه‌مجه‌د وتی به‌ڕێوبه‌رێتییه‌كه له‌نزیكه‌وه كارده‌كات له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی ئه‌مه‌ریكی بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی نێوده‌ڵه‌تی (یوئێس ئه‌ید) له‌سه‌ر ده‌ستپێشخه‌ریی خۆڕاگریی جڤاتی عێراقی.
وتیشی: "ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه ژماره‌یه‌كی زۆر ئامێری بۆ دابینكردووین، له‌نێویاندا 25 ئامێری راكێشانی كێبڵی كاره‌بایی ڤۆڵته‌ی به‌رز كه به‌كارهێنراون بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كاره‌با بۆ شاری دێرین."
هه‌روه‌ها وتی: "هه‌وڵێكی ناوازه ده‌ده‌ین بۆ ته‌واوكردنی دووباره بونیادنانه‌وه به‌خێراترین كات به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی هه‌موو خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ دانیشتوان و بره‌ودان به سه‌قامگیری له پارێزگاكه‌ماندا."