فەرماندەیی پاسەوانی سنووری عێراق یەکەمین گروپی ئامێره سهنگینهكانی پێگەیشت لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە وەك بەشێك لە بهرنامهیهكی هاوبەش بۆ یارمەتیدانی عێراق تا سنوورهكهی لەگەڵ سوریا بەهێزبکات.
فەرماندەی پاسەوانی سنوور، فەریق حامید حسێنی سێشەممە بە دیارونای وت رۆژی شەممە (7 کانونی یەکەم) چوار بلدۆزەر گەیشتوونەتە کەمپ دوبلین له نزیك فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.
وتی بڕیارە 18 ئامێری دیکەی گەورە بگەن پێش کۆتایی 2019.
وتیشی ئەم ئامێرانە، کە چەند بلدۆزەر، حەفارە، شۆفڵ و ئامێری تەختکردنی زەوییان تێدایە، یارمەتی عێراق دەدەن تا سنووری لەگەڵ سوریا بەهێزبکات.
حسێنی وتی لە دوو ساڵی رابردوودا، هێزەکانی پاسەوانی سنوور کارێكی زۆریان ئەنجامداوە بۆ بەهێزکردنی سنووری عێراق-سوریا بە دانانی رەبیە و هەڵکەندنی خەندەق و دانانی پەرژینێكی کارەبایی.
وتی ئەم هەوڵانە بۆ رێگرتنن لە دزەکردنی ئەندامانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) و کۆتاییهێنان بە کردەکانی قاچاخ.
وتی لیژنەیەك کە لەلایەن حسێنییەوە پێشەنگیی دەکرێت ئەرکی سەرپەرشتیکردنی گواستنەوەی ئامێرەکانی پێسپێردراوە. رۆژی دووشەممە یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لەمبارەیەوە واژۆکرا لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
هاوکاریی پتەو لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان
حسێنی وتی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودهوڵهتی کاری زۆر دەکەن بۆ بەهێزکردنی توانا بەرگرییەکانی عێراق و ئاماژەیکرد بەوەی 15,000 نیشانگری جی سی، قولهی سنووریی گەڕۆك، ئۆتۆمبیلی ئامێر گواستنەوە و سەربازییان دابینکردووە، لەنێویاندا 400 پیکاب.
وتی هەروەها راهێنانیان بە هێزەکانی پاسەوانی سنوور کردووە لەسەر شارەزایی شهڕكردنی سەرەتایی و شکستهێنان بە دزەکهران و قاچاخچییەکان.
حسێنی وتی هەوڵەکان بۆ پاراستنی سنوور لەگەڵ سوریا بەشێکن لە "سیستمی پێداویستیەکانی سنووری سوریا-عێراق"، کە سیستمێکی چاودێری و پتەوکردنە و فەرماندەیی پاسەوانی سنوور کاری لەسەر دەکات بۆ تەواوکردنی بە پشتیوانی حکومەت.
سیستمهکە دامەزراندنی سێ هێڵی بەرگریی هاوتەریب لەخۆدەگرێت کە 10 مهتر لەیەکەوە دوورن: یەکەمیان بە پەرژینێکی کانزایی دەستپێدەکات، دووەمیان پێکهاتووە لە تەلی دڕکاوی و قولهی پاسەوانی، لەکاتێکدا سێیەمیان 100 کامێرای گەرمیبینی تێدایە.
وتی: "دوو رۆژ لەمەوبەر، دەستمانگرت بەسەر چەند ئۆتۆمبیلێکدا کە موشەکی گڕداریان تێدابوو بەمەبەستی گواستنەوەیان بۆ نێو سنووری ئێمە و لە سوریاوە هێنرابوون." وتیشی هەموو ئەوانەی لەنێو ئۆتۆمبیلەکاندا بوون دەستگیرکران.
ههروهها وتی: "هێزەکانمان بە شەو و رۆژ کاردەکەن، بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکەکانی دیکەی سوپادا، تا هەر کەلێنێك دابخەن کە پاشماوەکانی داعش لێیەوە بتوانن دزەبکەن."