وەك ئاماژەیەکی بەهێز بە زیادبوونی سەقامگیریی پارێزگای ئەنبار، پۆلیسی خۆجێی پلانێك جێبەجێدەکات کە تێیدا زۆربەی بازگە ئەمنیەکان لادەبات لەنێو شارەکاندا لە ساڵی 2020، بەرپرسانی ناوچەکە بە دیارونایان وت.
بەڕێوبەری پۆلیسی ئەنبار، لیوا هادی کەسار رەزیج وتی دوای رزگارکردنی پارێزگاکە لەدەست رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) ئەدای پۆلیسی ئەنبار بەشێوەیەکی بەرچاو باشتربووە.
بە دیارونای وت بەشێك لە هێزەکە خراوهتهگهڕ له چەند فەوجێکی دۆخی کتوپڕدا، لەکاتێکدا بەشەکەی دیکە ئهركی قهڵاچۆكردنی تاوانه.
وتی ئەمە هانی فەرماندەیی پۆلیسی دا پلانێکی چڕوپڕ دابڕێژێت بۆ لابردنی بازگە ئەمنیەکان لەنێو شارەکاندا بە سێ قۆناغی جیاواز.
وتی قۆناغی یەکەمی پلانەکە لەئێستادا تەواوبووە و کار بەردەوامە بۆ تەواوکردنی قۆناغی دووهم بەگوێرەی چەند ئەولەویەتێك کە لەلایەن بەڕێوبەرێتی پۆلیسەوە دانراون.
وتیشی ئامانجەکە تەواوکردنی هەرسێ قۆناغی پلانەکەیە لە سهرهتای 2020.
وتی کەمکردنەوەی ژمارەی بازگە ئەمنیەکان وادەکات خهڵك بتوانن "ئازادانە هاتوچۆبکەن بەنێو پارێزگاکەدا و برەو بە پرۆژە خزمەتگوزارییە ئابوری و گشتییەکان دەدات".
تەرکیزخستنە سەر بیابانهكه
فەرماندەی هێزە خێڵەکیەکان لە حەدیسە، شێخ عەواد سەعید جوغەیفی، وتی شارەکانی ئەنبار لەئێستادا ئەزمونی سەقامگیری دەکەن بەهۆی هاریکاری نێوان خێڵەکان و دانیشتوان لەگەڵ هێزە ئەمنیەکان.
بە دیارونای وت: "هەموو شارەکانی نێو پارێزگاکە لەئێستادا پارێزراون و ئەزمونی سەقامگیرییەکی بێپێشینه دەکەن."
وتی بەڵام هێزە ئەمنیەکان دەبێت بەردەوامبن لە بەدووکەوتنی پاشماوەکانی داعش کە هەڵاتوون بۆ بیابان و کەنارە فراوانەکانی ئەنبار.
جوغەیفی وتی سەرکردەکانی حەشدی خێڵەکی لەئێستادا لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە و فیرقەی 7ی سوپا کاردەکەن بۆ پاراستنی بیابانهكهی ئەنبار.
ئاماژەی دا بە هەڵمەتی ئەمنی "ویستی سەرکەوتن" کە بۆتە هۆی پاککردنەوەی زۆربەی ناوچەی وادی حۆران لەدەست پاشماوەکانی داعش.
وتی: "ناوچەکە پێشتر و لەئێستاشدا سەرچاوەی نیگەرانیە بەهۆی فراوانیی خاکەکەیەوە." داوای هەڵمەتی زیاتری ئەمنیی کرد بۆ بەدووکەوتنی چەکداران "تەنانەت گەر ژمارەشیان زۆر کەم بێت".
دانیشتوان پشتیوانی له ئاسایش دەکەن
سەرکردەی خێڵەکی، شێخ خەتاب سلێمان وتی باشتربوونی ئاسایشی ئەنبار دەکرێت بگەڕێندرێتەوە بۆ سروشتی خێڵەکیی پارێزگاکە و هاریکاریی نێوان خێڵەکیەکان و هێزە ئەمنیەکان.
بە دیارونای وت چەندین رێگە هەن بگیرێنەبەر بۆ باشترکردنی ئاسایش لەنێو پارێزگاکەدا لەجیاتی بازگە ئەمنیەکان، كه کاراترینیان دەسەڵاتدانە بە موختارەکان -- ئێو پیاوماقوڵانهی سەرۆکی گوندێك یان گەڕەکێکن -- تا لیستی ئەو کەسانە دابینبکەن کە گومانی ئەندامێتییان لێدەکرێت لە شانە تیرۆریستیەکاندا.
سلێمان ستایشی دانیشتوانی ئەنباری کرد بۆ هاریکارییان لەگەڵ هێزە ئەمنیەکان و هەواڵدان لە هەر چالاکیەکی گومانلێکراو "چونکە نایانەوێت داگیرکاریی پارێزگاکە لەلایەن داعشەوە دووبارەببێتەوە".
وتی: "لەئێستادا [دانیشتوان] هۆشیارن بەوەی ئهمنییهت پەیوەستە بە هاریکاریی نێوان مەدەنیەکان و هێزە ئەمنیەکانهوه." وتیشی ئاسایشی زیاتری پارێزگاکە هاوئاههنگ دهبێت لهگهڵ بوژانهوهی ئابوری.
ئهی خودایه ئهمنییهت و ئاسایش بپارێزه له ئهنبار! درودی خوا له ههوڵهكانی قارهمانهكانمان، كه قارهمانی راستهقینهن، بهخودا!
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت