هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

به‌رپرسێكی حیزبوڵڵا تیرۆركرا له‌ ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی ده‌رعا

وه‌لید ئه‌بولخه‌یر له‌ قاهیره‌

دانیشتوانی ده‌رعا به‌شدارن له‌ خۆپیشاندانێكی شه‌وانه‌دا بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئاماده‌یی و كرده‌وه‌كانی رژێمی سوریا و هاوپه‌یمانه‌كانی. [خاوه‌نی وێنه‌: كۆمه‌ڵه‌ی ئازادی حوران]

دانیشتوانی ده‌رعا به‌شدارن له‌ خۆپیشاندانێكی شه‌وانه‌دا بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئاماده‌یی و كرده‌وه‌كانی رژێمی سوریا و هاوپه‌یمانه‌كانی. [خاوه‌نی وێنه‌: كۆمه‌ڵه‌ی ئازادی حوران]

گروپێكی نه‌ناسراوی چه‌كدار به‌رپرسێكی حیزبوڵڵایان له‌ شاری ده‌عای سوریا تیرۆركرد له‌كاتێكدا بارگرژی و ئاڵۆزییه‌كان له‌و پارێزگایه‌ی باشور له‌ زیادبووندان، چالاكوانێكی ناوخۆ وتی.

خۆپیشانده‌ران له‌ پارێزگای ده‌رعا رژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی فرانبوونی ئاماده‌یی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران و میلیشیاكانی هه‌واداری و كرده‌وه‌كانی لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كانی رژێمی سوریا.

چالاكوانێكی ناوخۆ، جومعه‌ مه‌سالمه‌ به‌ دیارونای وت به‌رپرسه‌كه‌ی حیزبوڵلا، ناسراو به‌ ئه‌حمه‌د نه‌خلاوی، له‌ ته‌فه‌س له‌ ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی ده‌رعا كوژرا.

وتی نه‌خلاوی، كه‌ به‌رپرسبوو له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی راكێشانی ئه‌ندامان، یه‌كێك بوو له‌ به‌رپرسه‌ باڵاكانی حیزبوڵڵا له‌ ناوچه‌ی ده‌رعا و باشوری سوریا.

گرافیتییه‌ك كه‌ له‌ 6 كانونی یه‌كه‌م له‌سه‌ر دیوارێكی ده‌رعا كێشراوه‌، ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له‌ ده‌رعا ره‌تده‌كاته‌وه‌.

گرافیتییه‌ك كه‌ له‌ 6 كانونی یه‌كه‌م له‌سه‌ر دیوارێكی ده‌رعا كێشراوه‌، ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له‌ ده‌رعا ره‌تده‌كاته‌وه‌.

مه‌سالمه‌ وتی هێرشه‌كه‌ له‌كاتێكدا روویدا كه‌ ناوچه‌كه‌ زیادبوونی تووندوتیژی به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت له‌دژی رژێمی سوریا و گروپه‌ لایه‌نگره‌كانی، له‌كاتێكدا هێرشه‌كان به‌رده‌وامن بۆسه‌ر پێگه‌ و خاڵه‌كانی پشكنینی رژێم.

كه‌شی تووندوتیژی

وتی هێرشێكی ئه‌مدواییه‌ بۆسه‌ر هێزه‌كانی رژێمی سوریا له‌ ده‌روازه‌ی گوندی خه‌ربه‌ له‌ باكوری ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی ده‌رعا ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌ له‌ ریزه‌كانی رژێمدا.

وتیشی چه‌كداره‌كان توانییان هه‌ڵبێن به‌ڵام دواتر ده‌ستگیركران.

مه‌سالمه‌ وتی له‌ رووداوێكی دیكه‌دا، چوار ئه‌فسه‌ری رژێم له‌ كۆتاییه‌كانی تشرینی دووه‌مدا تیرۆركران، دووانیان به‌رپرسی باڵا بوون و له‌ ده‌رعا نیشته‌جێبوون.

وتی دانیشتوانی ده‌رعا له‌ دۆخێكی شێواوی به‌رده‌وامدان و بارگرژی و ئاڵۆزییه‌كانیش له‌زیادبووندان له‌سه‌ر كرده‌وه‌كانی رژێمی سوریا و گروپه‌ لایه‌نگره‌كانی كه‌ پێكدێن له‌ رفاندن و ره‌شبگیری و هه‌راسانكرد،.

وتیشی سه‌ربازێكی سوریا به‌مدواییانه‌ رفێنرا له‌ شارۆچكه‌ی سه‌نه‌مه‌ین بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌نجێكدا بگۆڕدرێته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن یه‌كه‌ ئه‌منییه‌كانی رژێمه‌وه‌ ده‌ستگیركرابوو.

ناوبراو وتی هۆكاری زیادبوونی بارگرژییه‌كان له‌ ده‌رعا ده‌كرێت بدرێته‌پاڵ ئه‌و ئازادییه‌ی دراوه‌ته‌ میلیشیا چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ سوپای پاسداران بۆئه‌وه‌ی له‌ ناوچه‌كه‌ چالاكی ئه‌نجامبده‌ن، كه‌ تێیدا هه‌وڵده‌ده‌ن ئاماده‌یی خۆیان فراوانتر بكه‌ن و بنكه‌ و خاڵی چاودێری دابمه‌زرێنن.

وتی دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ ئه‌و جموجۆڵ و ئاماده‌ییه‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ و ئاماژه‌یكرد بۆ ئه‌وه‌ش كه‌ خۆپیشاندانه‌كان تاڕاده‌یه‌ك رۆژانه‌ ئه‌نجامده‌درێن، كه‌ تێیاندا خۆپیشانده‌ران دروشمی ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو هێزه‌كانی رژێم و میلیشیاكانی سه‌ر به‌ سوپای پاسداران به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500