دۆخی ژیان خراپتربووە بۆ خێزانە ئاوارەکان لە ناوچەی ئیدلیب لەوکاتەوەی رێکخراوە مرۆیی و فریاگوزارییەکان ناوچەکەیان جێهێشتووه دوای ئەوەی دۆخی ئەمنی وایکرد ئەستەمبێت بۆیان لەوێ کاربکەن، چالاکوانەکانی ناوچەکە وتیان.
وتیان دەستپێکی زستان و نەبوونی ئامێری گەرمکەرەوە بارودۆخهكهی خراپترکردووە و ئاماژەیانکرد بەوەی هیچ هیوایەك نیە بە کۆمەکی بەناو "حکومەتی رزگاری" تەحریر شام.
چالاکوانێكی ئیدلیب، هەیسەم ئیدلیبی بە دیارونای وت دوایین هێرشی رژێمی سوریا بۆتە هۆی ئەوەی هەزاران مەدەنی دیکە هەڵبێن و ئەو ناوچانە بهجێبهێڵن کە لە کەنارهكانی ههرێمهكهن بۆ چەند ناوچەیەك کە گوایە ئهمینترن.
وتی بهگوێرهی زانیارییهكان، لە دوایین شەپۆلی ئاوارەبووندا زیاد لە 30,000 خێزان هەڵاتوون و ئاماژەیکرد بەوەی زۆربەی هەرەزۆری ئەوانەی بەمدواییانە ئاوارەبوون دەستیان بە خێمە و پەناگە راناگات.
وتی خێوەتگەی نافەرمییان لە کێڵگە کشتوکاڵی و باخەکانی زەیتوندا ههڵداوه بە بەکارهێنانی هەر ماددەیەك لەبەردەستیاندا بێت و توانیبێتیان لەگەڵ خۆیان بیهێنن.
قوربانییهكی زۆری مەدەنی
بە ئامانجگرتنی راستەوخۆی مەدەنیەکان برەوی سەندووە و ژمارەی قوربانیانی مەدەنی زیادیکردووە، کە خەڵکە ماوەکەی ناچارکردووە هەڵبێن لە ناوچەکانیان تا رزگاریان بێت لەدەست هێرشی ئاسمانی و تۆپبارانەکانی روسیا و سوریا.
لهوانه له 16 ئاب هێرشێکی ئاسمانیی روسیا بۆسەر نشینگەیەك لە حاس کە لانیکەم 20 مەدەنی تێدا کوژرا و 52 دیکەی تێدا برینداربوون و ههروهها له 21 تشرینی دووەمدا بۆمبارانكردنی کەمپی ئاوارەکانی قاح کە 16 مەدەنی تێدا کوژرا.
دانیشتوویهكی سەراقیب، مەحمود عەبدولنور وتی دانیشتوانی ئەو ناوچانەی ئەم ئاوارە نوێیانەیان پێدەگات هەر کۆمەکێکیان لەدەست بێت پێیان دەبەخشن، لەڕێی دەستپێشخەریی سهربهخۆیانهی خهڵكهكهوه.
وتی دەستپێکی زستان بەمانای "کارەساتێکی گەورەیە بۆ زۆرینەی ئاوارەکان لە ناوچە گوندنشینەکانی ئیدلیب".
وتیشی بەهۆی نەبوونی گەرمکەرەوە و سوتەمەنییهوه، خەڵکهكه ناچارن هەرشتێك دەستیانبکەوێت بیسوتێنن تا منداڵەکانیانی پێ گەرمبکەنەوە و ئاماژەیکرد بەوەی پاشماوەی پێڵاوی کۆن و ئەو دارانە دەسوتێنن کە خۆیان کۆیاندەکەنەوە.
ههروهها وتی هەندێك خێزان لە یەك خێمەدا کۆدەبنەوە تا گەرم ببنەوە بە سوتاندنی هەرچی دەستیانبکەوێت و ئاماژەیکرد بەوەی بەهۆی بارانی بەخوڕەوە، کەمپەکان لافاویان لێ هەڵدەستێ و خێمەکان دەڕوخێن.
دۆخێکی ناهەموار بۆ گروپە کۆمەكبەخشەکان
چالاکوانێكی ئیدلیب، موسعەب عەساف بە دیارونای وت كه ئهو تەحریر شام تۆمەتباردەکات بە دروستکردنی کەشێك کە سەقامگیریی هێندە تێدانییە تا رێکخراوە مرۆییەکان بتوانن کاربکەن.
وتی ئەمە دۆخی خەڵکە ئاوارەکەی هێندەی تر نالەبارکردووه.
ئەو هاوپەیمانێتیە تووندڕەوە چەند باجێکیشی سەپاندووە بەسەر کۆمەك و شمەکی گەرمکردنەوەدا، تەنانەت کاتێك خەڵکی ئیدلیب لە هەژارییدا رۆچوون.
وتی لە کەمپە گەورەکاندا، وەك ئەتمە، هەوڵێك بۆ دابەشکردنی پشکی خەڵوز بۆ گەرمکەردنەوە هەڵپەسێردرا کاتێک تەحریر شام داوای 40 لەسەدای کۆی گشتی بڕی خەڵوزەکەی کرد کە لە هەوڵەکەدا دابینکرابوو.