لێكۆڵەرەوانی سیاسی وتیان توڕەیی دژ بە رژێمی ئێران و بهكرێگیراوانی بابەتی سەرەکی خۆپیشاندانە بەردەوامەکانە لە شەقامەکانی عێراق و سوریا.
بە دیارونایان وت سوپای پاسداران دەستی راستەوخۆی هەبووه لە دروستکردنی ئەو رەوشە ئابوری و ئەمنییەی بوونەته هۆی خۆپیشاندانی توڕە لە هەردوو وڵاتدا.
لە عێراق، خۆپیشاندەران چوونە شەقامەکان بۆ سهكۆنهكردنی رۆڵی نەرێنیی میلیشیا عێراقییەکانی سەر بە ئێران لە وڵاتەکەدا.
رۆژنامەوان زیاد سنجاری بە دیارونای وت خۆپیشاندەرە عێراقییەکان و دروشمەکانیان بۆ سهركۆنهكردنی رژێمی ئێران بووە هاندەری خەڵکی ئێران تا ئەوانیش بڕژێنە سەر شەقامەکان بۆ دەربڕینی بۆچوونیان و رەتکردنەوەی حکومەتەکەیان.
وتی ئێرانییەکان ماوەیەك بوو لەناخەوە توڕە بوون و چەندین خۆپیشاندانی پەرتەوازەش هەبوون تا حکومەت لە ناوەڕاستی تشرینی دوەمدا زیادکردنی نرخی بەنزینی راگەیاند.
ئەو بڕیارە ناڕەزایەتییەکی بورکاناویی لێکەوتەوە دژ بە حکومەت، كه به قهواره گەورەتر بوو لە بڕیاری بهرزكردنهوهی نرخی بەنزین.
دەربڕینی توڕەیی گشتی
سنجاری ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه خۆپیشاندانەکان لە عێراق و ئێران دەربڕینی توڕەیی گشتین دژ بە رژێمی ئێران، کە سیاسەتەکەی زویربوونی گشتیی لێکەوتۆتەوە لە هەردوو وڵات.
وتی لە هەردوو حاڵەتدا سامانی ئەو دوو گەلە تاڵانكراوه بۆ سەپاندنی ئیرادەی رژێمی ئێران و بهكرێگیراوانی بەسەر خەڵکەوە.
وتی لە ئێران، رژێم سامانی سروشتی نیشتمانی بەکاردێنێت بۆ پتەوکردنی سوپای پاسداران و ئاماژهی کرد بهوهی میلیشیاکانی سەر بە سوپای پاسداران هەمان کار دەکەن لە عێراق.
هەردوو گەل دەناڵێن بەدەست ههمان باری گرانی ئابورییەوە، كه گەندەڵی بەربڵاو و بێكاری و خراپیی خزمەتگوزارییە گشتییەکان لهخۆدهگرێت.
وتیشی لەهەمانکاتدا رژێمی ئێران ئازادی گەلەکەی خۆی سەرکوتکردووە و میلیشیاکانی هەواداری عێراق سەروەری یاسا وەلاوهدەنێن لە عێراق، کە بۆتە هۆی پشێوی وتیرۆریزەکردنی عێراقییەکان بە توندوتیژییهكهیان.
سنجاری وتی ئامانجەکە زاڵبوون و کۆنترۆڵکردنی کاروبارەکانی عێراقە بۆ لارکردنەوەی بە باری ئیرادەی ئێراندا.
وتی خۆپیشاندانەکان هەموو هێڵە سورەکانی رژێمی ئێران و بهكرێگیراوانیان بەزاند، كه خۆپیشاندەران ئێستا بێترس بە رژێمی ئێران و میلیشیاکانیان دەڵێن دهستههڵبگرن له کوشتنیان و دزینی سامانیان.
وتیشی خۆپیشاندەرانی عێراق لە بەغدا و باشور وێنەکانی رابەری ئێران عەلی خامنەیی و قاسم سولەیمانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانیان سوتاند.
لە هەمانکاتدا، ڤیدیۆکانی لەسەر ئینتەرنێت بڵاوبوونەتەوە نیشانیدەدەن چۆن خۆپیشاندەرانی ئێران لە باشوری تاران وێنەکانی خامنەیی دەسوتێنن.
سەرکوتکردنی توندوتیژانەی خۆپیشاندانەکان
شرۆڤەکاری سیاسی، غەنیم عابید بە دیارونای وت ئهو میلیشیانهی ئێران پشتیوانییان لێدەکات لە عێراق، خۆپیشاندەرە بێچەکە عێراقییەکانیان سەرکوتکردووە.
وتی خۆپیشاندەرەکان کراونەتە ئامانج لەلایەن نیشانگرانهوه و خۆپیشاندەرانی دیکە رفێنراون و کوژران لەکاتێکدا کارمەندانی راگەیاندن کە رومالی خۆپیشاندانەکانیان کردووە هەڕەشەیان لێکراوە.
لە ئێران، رژێم پشتی بەستووە بە هێزی چەکداری بەسیج و هێزەکانی دیکەی سەر بە سوپای پاسداران بۆئەوەی بە بەکارهێنانی هێز خۆپیشاندەران سەرکوتبکەن.
وتیشی دوای خۆپیشاندەران کەوتوون و دەستگیریانکردوون، هەندێکی دیکەیان کوشتوون، لەکاتێکدا ئینتەرنێت بلۆککراوە و ئازادییەکانی دیکەی خەڵك سنووردار کراون.
عابید وتی بڕوای وایە سروشتی خۆپیشاندانەکان وایکردووە کاردانەوەی تووند هەبێت لە رژێمی ئێران و بهكرێگیراوانییهوه لەدژی خۆپیشاندانەکان لە عێراق و ئیران.
وتی خۆپیشاندانەکان لەناکاو بوون و بە سروشت حزبی نین و دروشمی روونیان هەیە و کارە قێزەونەکانی سوپای پاسداران و گروپە دڵسۆزەکانی سهركۆنهدەکەن.
ههروهها وتی خۆپیشاندانەکان سروشتی نیشتمانپەروهرانهشیان هەیە و دەربڕی هاوئامانجی خۆپیشاندەرەکانن و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه عێراقییەکان داوای داهاتوویان دەکەن بەبێ میلیشیاکانی سەر بە ئێران لەکاتێکدا ئێرانییەکان داوای دەربازبوون دەکەن لە کۆت و پێوەندی رژێم.
عابید جەختیکردەوە كه عێراقییەکان هیچ دوژمنایەتییەکان نیە لەگەڵ گەلی ئێران.
وتی تەنیا دژایەتی رژێمی ئێران دەکەن، چونکە وای دەبینن كه پێشێلی سەرەوەریی وڵاتەکەیان دەکات و ئەوەش زیانیان لێدهدات كهجیاتی ئهوهی رێزیان لێبگرێت.
ههروهها وتی ئێرانییەکانیش وەك گەل قوربانیی سیاسەتەکانی رژێمهكهن.