له كاتێكدا لیره‌ی سوری به‌رده‌وامه له دابه‌زینی به‌هاكه‌ی له به‌رامبه‌ر دراوه بیانییه‌كاندا و نرخی پێوداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزده‌بێته‌وه، مه‌ینه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی سوریاش زیاترده‌بن، چاودێران و چالاكوانان وتیان.
وتیان ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌یه كه چاره‌سه‌رێكی گونجاو له داهاتوویه‌كی پێشنیاركراودا بوونی نییه و ئاماژه‌شیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی رژێمی سوریا هه‌وڵده‌دات كێشه‌كه په‌راوێزبخات و هیچ هه‌نگاوێكی به‌كرده‌وه‌ی بۆ وه‌ستاندنانی ئه‌م داڕوخانه ئابورییه نه‌ناوه.
پارێزه‌رێكی سوری، به‌شیر به‌سام به دیارونای وت به‌های لیره‌ی سوری له بازاڕی ره‌شدا له دیمه‌شق و چه‌ند به‌شێكی دیكه‌ی وڵاته‌كه دابه‌زیوه بۆ 1,000 لیره به‌رامبه‌ر دۆلارێك.
وتی دۆخه‌كه ته‌نها له ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی رژێم به‌مشێوه‌یه نییه، به‌ڵكو له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆنترۆڵی رژێمیش به‌مجۆره‌یه چونكه هه‌مووان دۆلار یان لیره‌ی سوری به‌كارده‌هێنن.
![لیره‌ی سوری له‌م هه‌فته‌یه‌دا له بازاڕی ره‌شدا گه‌یشته 1,000 به‌رامبه‌ر به دۆلارێك له دابه‌زینێكی نوێی دراوه‌كه‌دا. [وێنه‌كه وه‌رگیراوه له ته‌له‌فزیۆنی حه‌له‌ب توده‌ی]](/cnmi_di/images/2019/12/04/21224-Syria-currency-pound-600_384.jpg)
لیره‌ی سوری له‌م هه‌فته‌یه‌دا له بازاڕی ره‌شدا گه‌یشته 1,000 به‌رامبه‌ر به دۆلارێك له دابه‌زینێكی نوێی دراوه‌كه‌دا. [وێنه‌كه وه‌رگیراوه له ته‌له‌فزیۆنی حه‌له‌ب توده‌ی]
![سورییه‌كان ریزده‌به‌ستن بۆ كڕینی بوتڵی غازی ناوخۆ دوای دابه‌زینی به‌هاری لیره‌ی سوری. [گرته‌یه‌كی وه‌رگریراو له سوریا تیڤی]](/cnmi_di/images/2019/12/04/21225-Syrian-domestic-gas-600_384.jpg)
سورییه‌كان ریزده‌به‌ستن بۆ كڕینی بوتڵی غازی ناوخۆ دوای دابه‌زینی به‌هاری لیره‌ی سوری. [گرته‌یه‌كی وه‌رگریراو له سوریا تیڤی]
وتی به‌های فه‌رمیی ئاڵوگۆڕكردنه‌كه هێشتا له ده‌وره‌به‌ری 450 لیره به‌رامبه‌ر دۆلارێكدایه و ئاماژه‌یكرد بۆ ئه‌وه‌ش كه به هیچ شێوه‌یه‌ك دۆلار له بازاڕه یاساییه‌كاندا له‌به‌رده‌ستدا نییه، ته‌نانه‌ت بۆ بازرگان و هاورده‌كارانیش.
ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند كه له ده‌ستپێكی شه‌ڕه‌كه‌دا له 2011، به‌های ئاڵوگۆڕی دراو له ده‌وروبه‌ری 48 لیره‌دا بوو به‌رامبه‌ر دۆلارێك.
به‌سام به دیارونای وت دابه‌زینی به‌های دراو ده‌ستبه‌جێ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ته‌واوی بازاڕ داناوه، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی هێنانه‌كایه‌ی قه‌یرانێكی دیكه بۆ خه‌ڵكی سوریا.
وتی له هه‌فته‌ی رابردووه‌وه نرخی خۆراك لانیكه‌م سێ ئه‌وه‌نده به‌رزبۆته‌وه وسوته‌منیش جارێكی تر له بازاڕه‌كاندا نه‌ماوه.
دابه‌زینه‌كه 'هه‌ر ده‌بوو رووبدات'
پرۆفیسۆری ئابوری له زانكۆی عه‌ین شه‌مس، شاهیر عه‌بدوڵا وتی: "دابه‌زینه‌كه له به‌های دراوی سوریدا بۆ نزیمترین به‌ها له مێژووی خۆیدا هه‌ر ده‌بوو رووبدات."
به دیارونای وت ئه‌مه زوو یان دره‌نگ هه‌ر ده‌بوو رووبدات، چونكه سوریا دووچاری داڕوخانێكی ئابوری بۆته‌وه، كه به چه‌ند شێوازێكی جۆراوجۆر شاردراوه‌ته‌وه.
وتی رێگریكردن له گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان له میدیادا، رێگرییه‌كانی حكومه‌ت، زیادبوونی قاچاخیكردن به دراو و كه‌ره‌سته‌ی وڵاتانی دراوسێوه، به‌تایبه‌تی عێراق و لوبنان، له‌ئارادابوون.
وتی ئه‌و دوو وڵاته خۆیان قه‌یرانی سیاسی و ئابوری نێوخۆییان هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ناسه‌قامگیریی زیاتر له سوریا.
ناوبراو روونیكرده‌وه كه بازرگانانی سوریا ناچارن پاره‌ی كه‌لوپه‌له‌كانیان به دۆلار بده‌ن، به‌ڵام به نرخێكی دووهێنده یان زیاتر له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به لیره‌ی سوری بیاندایه، ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌كی سروشتی ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كه‌لوپه‌له‌كانیان.
عه‌بدوڵا وتی قه‌یرانه ئابورییه‌كه مه‌به‌ستی پشتیوانیی ئێران و روسیای بۆ رژێمی سوریا خستۆته‌ڕوو، كه وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ كرد ته‌نها بۆ هێشتنه‌وه‌ی رژێم بووه له ده‌سه‌ڵاتدا.
ئه‌م هێزانه له سوریا نیین بۆ پشتیوانی و پاراستنی خه‌ڵكی سوریا وه‌ك ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر پشتیوانییه‌كان بۆ خه‌ڵكی سوریا بوونایه، "ده‌بوو بمانبینیایه كه رێوشوێنی خێرا ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ وه‌ستاندنی ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخانه".