وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایك پۆمپیۆ دووشەممە (2 کانونی یەکەم) وتی ئێران فاکتەری کۆکەرەوەی پشتی خۆپیشاندانەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە و وتیشی خۆپیشاندانەکانی عێراق و لوبنان و ئێران خۆی دژی رژێمی ئاخوندانن.
لەکاتێکدا ددانی بە هەمەجۆریی هۆکارە ناوخۆییەکانی نائارامیدا نا لە تەواوی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکانی دیکەش، پۆمپیۆ پەنجەی تۆمەتی بۆ ئێران راکێشا.
سەرەکوەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدی دەستی لەکار کێشایەوە "لەبەرئەوەی خەڵک داوای ئازادییان دەکرد و هێزە ئەمنیەکان بە دەیانیان لێکوشتن. ئەمە بەشێکی زۆری بەهۆی نفوزی ئێرانەوەیە،" پۆمپیۆ وتی.
پۆمپیۆ لە زانکۆی لویسڤیل وتی: "هەمان شت راستە بۆ لوبنان، خۆپیشاندانەکانی بەیروت."
وتی: "دەیانەوێت حیزبوڵا و ئێران لە وڵاتەکەیان بچنە دەرەوە، لە سیستمەکە بچنە دەرەوە چونکە هێزێکی تووندوتیژ و چەوسێنەرەوەن."
وتی خۆپیشاندانەکانی ناو ئێران -- کە رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی رایگەیاند زیاد لە 200 کەسی تێدا کوژراوە -- نیشانیاندا کە ئێرانیەکان "گهیشتۆته تینیان".
وتیشی: "حوکمێکی ئایینی دەبینن کە پارە دەدزێت، ئایەتوڵاکان دهیان و دەیان ملیۆن دۆلار دەدزن."
لە هەریەك لە عێراق و لوبنان، خۆپیشاندەران بەشێوەیەکی سەرەکی داوای کۆتاییهێنان بە گەندەڵی و هەوڵی زیاتر بۆ دروستکردنی هەلی کار و رێکخستنەوەی سیستمی سیاسی دەکەن.
لە عێراق، عەبدولمەهدی هەفتەی رابردوو وازیهێنا دوای شەپۆلێك له تووندوتیژی کە ژمارەی کوژراوانی نێو خۆپیشاندانەکانی بۆ 420 بەرزکردەوە -- کە زۆربەی زۆریان خۆپیشاندەر بوون.
هەفتەی رابردوو خۆپیشاندەران کونسوڵخانەی ئێرانیان لە نەجەف سوتاند.
لە لوبنان، ئەمریکا هەوڵی گۆشەگیرکردنی حیزبوڵا دەدات، کە میلیشیایەکی هاوسۆزی ئێرانە و حیزبێکی سیاسیشە و لە حکومەتی پێشوودا بەشداربوو.