چالاكوانێكی ناوخۆ وتی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رژێمی سوریا دووشه‌ممه (2 كانوونی یه‌كه‌م) دوو بازاڕی جه‌نجاڵیان له پارێزگای ئیدلیب كرده ئامانج و بووه هۆی كوشتنی ده‌یان مه‌ده‌نی.
دانیشتوویه‌كی مه‌عه‌ره‌ت نو‌عمان و چالاكوان، هانی نو‌عمان به دیارونای وت بازاڕه سه‌رواڵاكانی سه‌وزه و میوه له سه‌راقیب و مه‌عه‌ره‌ت نو‌عمان پێش نیوه‌ڕۆ كرانه ئامانج، له‌كاتێكدا به شێوه‌یه‌كی گشتی كڕیار و فرۆشیارێكی زۆری لێیه.
وتی هێرشه‌كانی سه‌ر دوو بازاڕه‌كه پێده‌چێت ده‌ریبخه‌ن كه رژێمی سوریا به‌ئه‌نقه‌ست مه‌ده‌نییه‌كانی كردبێته ئامانج.
وتی سوق هال بازاڕی سه‌ره‌كییه له شارۆچكه‌كه‌ی باشوری ئیدلیب، مه‌عه‌ره‌ت نو‌عمان و ئاماژه‌یكرد به‌وه‌ش كه به‌شێكی زۆری پێكدێت له دوكانه‌كانی میوه و سه‌وزه.
وتی له كاتژمێره‌كانی سه‌ره‌تای به‌ره‌به‌یاندا، به شێوه‌یه‌كی گشتی كڕیارێكی زۆری لێده‌بێت.
وتیشی لانیكه‌م 11 كه‌س له بازاڕاكه‌ی مه‌عه‌ره‌ت نوعماندا كوژران و 20ی دیكه‌ش بریندار بوون، به‌شێكیان له دۆخێكی ناجێگیردان.
رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماری قوربانییه‌كانی به 13 قوربانی ده‌ستنیشانكرد.
نو‌عمان وتی هێرشه ئاسمانییه‌كان بوونه هۆی زیانپێگه‌یاندنێكی زۆری دوكانه‌كانی بازاڕه‌كه.
ناوبراو به دیارونای وت ئه‌مه یه‌كه‌مین جار نییه بازاڕه‌كه بكرێته ئامانج، به‌ڵام ئه‌مه تووندترینیان بوو.
'ترسناكترین بۆردومان'
په‌یامنێرێكی ئاژانسی فرانس پرێس كارمه‌ندانی فریاگوزاریی بینی كه پیاوێكی برینداریان له‌سه‌ر ده‌سته‌به‌ره‌یه‌ك هه‌ڵگرتبوو له‌كاتێكدا لاشه‌یه‌كی بێجووڵه كه‌وتبوو له ناو پرته‌قاڵ و فه‌رده پیازی بڵاوه‌بوودا.
ماهیر محه‌مه‌د، 35، فرۆشیارێك له بازاڕه‌كه، وتی ئه‌مه ترسناكترین بۆردومان بوو له نێو ئه‌وانه‌دا كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا بینیونی.
ناوبراو كه باوكی پێنج منداڵه، به ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "رامانكرده نێو دوكانه‌كان و خۆمان له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه درێژكرد."
وتی: "ئه‌وان نیوه‌ی بازاڕه‌كه‌یان بۆردومانكرد."
مه‌عره‌ت نو‌عمان چه‌ندین جار بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك تۆپباران كراوه كه له ئه‌نجامدا ژماره‌ی گه‌وره‌ی قوربانیی لێوكه‌وتۆته‌وه و خوێندنگه‌كانی شاره‌كه و گوند و شارۆچكه‌كانی ده‌وروبه‌ر خوێندنیان راگرتووه بۆ سه‌لامه‌تی گیانی خوێندكاره‌كانیان.
وتی فڕۆكه‌كانی سوریا بازاڕێكی تریشیان له شاری سه‌راقیب له خۆرهه‌ڵاتی ناوچه گوندنشینه‌كانی ئیدلیب كرده ئامانج، ئه‌مه‌ش بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی لانیكه‌م یه‌ك كه‌س و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك مه‌ده‌نی.
نو‌عمان وتی به‌شێكی زۆری بازاڕه‌كه له هێرشه ئاسمانییه‌كه‌دا وێرانكرا.
وتیشی گوندی حێراكی كرایه ئامانجی هێرشه ئاسمانییه‌كان تاڕاده‌یه‌ك له‌هه‌مانكاتدا، له‌كاتێكدا ژماره‌یه‌ك شارۆچكه و گوندی دیكه‌ش كرانه ئامانج، به‌تایبه‌تیش حه‌لبه، ره‌فا، بورسا، كه‌فر سیجنه و كه‌فر نه‌بل.