حكومه‌تی ناوخۆی ئه‌نبار دووشه‌ممه (2 كانوونی یه‌كه‌م) بانگێشتی به‌رهه‌مهێنه‌رانی كرد بۆ دابینكردنی یارمه‌تی دارایی بۆ چالاككردنه‌وه‌ی كێڵگه پیشه‌سازییه سه‌ره‌كییه‌كان كه به‌هۆی وێرانكارییه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه له‌خزمه‌تگوزاری خراون.
به‌رپرسی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌نبار، مه‌هدی نو‌عمان وتی: "هه‌موو ئه‌و كارگانه‌ی له به‌رهه‌مهێنان وه‌ستابوون خراونه‌ته به‌رده‌م كۆمپانیایه ناوخۆیی و بیانییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی وه‌به‌رهێنان تێیاندا."
وتی كۆمپانیاكان بانگێشتكراون بۆ "ركابه‌ریكردن له‌سه‌ر بونیادنانه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌واوی توانای خزمه‌تگوزارییه‌كانیان".
نو‌عمان وتی پلانی وه‌به‌رهێنانه‌كه پێكدێت له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هه‌موو كارگه گه‌وره‌كان له پارێزگاكه كه به‌هۆی وێرانكاری و تاڵانكاریی داعشه‌وه زیانیان به‌ركه‌تووه.
ئه‌نبار چه‌ندین ناوه‌ندی پیشه‌سازیی گه‌وره‌ی لێیه، له‌وانه كێڵگه‌ی فۆسفاتی قائیم و كارگه‌ی چیمه‌نتۆ، كارگه‌ی سیرامیكی فه‌لوجه، كێڵگه‌كانی قیر له شاره‌كانی عه‌نه، راوه و فه‌لوجه و كارگه‌كانی شووشه‌ی ره‌مادی.
وتی زۆربه‌ی ئه‌و كارگانه زیانێكی زۆریان پێگه‌یشتووه له‌سه‌رده‌ستی داعش.
هه‌له‌كانی وه‌به‌رهێنان
نو‌عمان وتی یه‌كه‌مین و گه‌وره‌ترین پڕۆژه له پڕۆژه‌كانی بونیادنانه‌وه كه ده‌خرێنه به‌رده‌م به‌رهه‌مهێنه‌ران بریتییه له كارگه‌ی فۆسفات له شارۆچكه‌ی سنووریی قائیم.
وتی ئه‌مه وه‌كو هه‌لی وه‌به‌رهێنان ده‌خرێته به‌رده‌م كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه تایبه‌تمه‌نده‌كان، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان، به به‌های نزیكه‌ی 1.2 ملیار دۆلار.
وتی پێشئه‌وه‌ی زیانی به‌ربكه‌وێت، كارگه‌ی فۆسفاته‌كه توانای به‌رهه‌مهێنانی 700,000 ته‌نی له ساڵێكدا هه‌بوو.
وتیشی ئامانجه‌كه ئه‌وه‌یه بگه‌ینه به‌كارخستنی توانای سه‌ره‌تایی به‌رهه‌مهێنانی 300,000 له ساڵێكدا كه دواتر به‌گوێره‌ی تێپه‌ڕبوونی كات به‌رزده‌بێته‌وه.
وتی له‌كاتێكدا داعش كۆنترۆڵی قائیمی كردبوو، به‌شێكی زۆری كارگه‌كه‌ی وێران‌كرد و زۆربه‌ی ئامێر و كه‌ره‌سته میكانیكی و كاره‌باییه‌كانی دزی.
هه‌روه‌ها وتی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه له سوریا فرۆشران و ئاماژه‌یكرد به‌وه‌ی داعش ناوه‌نده‌كه‌ی وه‌ك شوێنێك به‌كارهێناوه بۆ بۆمبڕێژكردنی ئۆتۆمبیل و دروستكردنی ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكرد.
نو‌عمان وتی به‌شێك له كارگه‌كان له‌مساڵدا نۆژه‌نكراونه‌ته‌وه و كه‌وتوونه‌ته‌وه كار، له‌نێویاندا كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی چیمه‌نتۆ له شارۆچكه‌ی كوبه‌یسه.
وتی ئه‌و كارگه‌یه له ئابدا به‌ته‌واوی ده‌ستیكرده‌وه به كاركردن، به‌رهه‌مه‌كه‌شی له‌ئێستادا به‌شێكی زۆری پێویستیی بازاڕی ناخۆ پڕده‌كاته‌وه.