حكومه‌تی ناوخۆی سه‌ڵاحه‌دین سه‌رقاڵی ئاماده‌كارییه بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و دانیشتوانه‌ی به‌هۆی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه له 2014 ئاواره‌بوون، بۆ ماڵه‌كانی خۆیان له ناحیه‌ی عۆجه له قه‌زای تكریت.
به‌ڕێوبه‌ری شاره‌وانی، عومه‌ر جه‌راد به دیارونای وت كارمه‌ندانی شاره‌وانی تكریت و به‌ڕێوبه‌رێتییه خزمه‌تگوزارییه‌كانی تر ده‌ستیانكردووه به هه‌ڵمه‌تێك بۆ دابینكردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان و چاككردنه‌وه‌ی ژێرخانی عۆجه وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان.
وتی شاره‌وانی خاوێنكردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان و فڕێدانی دارووپه‌ردووه‌كانی به‌ئه‌نجامگه‌یاندووه، به‌ڕێوبه‌رێتییه‌كانی ئاو و ته‌ندروستیش كار له‌سه‌ر دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی تری په‌یوه‌ندیدار به نۆژه‌نكردنه‌وه ده‌كه‌ن.
ناوبراو وتی: "كاره‌كان له چه‌ند رۆژی داهاتوودا كۆتاییان پێدێت، دوای ئه‌وه ناوچه‌كه ئاماده ده‌بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان."
وتی گه‌وره‌ترین ئاله‌نگاری بریتییه له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ده‌زگاكانی كاره‌با چونكه پێویستیان به چاكردنه‌وه‌ی چڕ و دانانی هێڵی كاره‌با و محاویله‌ی نوێیه.
نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه قۆناغ به قۆناغ به‌ڕێوه‌ده‌چێت
قایمقایمی قه‌زای تكریت، عومه‌ر شینداح به دیارونای وت كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره ناوخۆییه‌كانی عۆجه به‌گوێره‌ی پلانه سێ قۆناغیه‌كه‌ی پێشتر دانراوه، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وتی یه‌كه‌مین هه‌نگاو ته‌ركیزده‌كاته له‌سه‌ر لایه‌نی ئه‌منی. هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌روازه‌كانی ناوچه‌كه ئه‌مینتر ده‌كه‌ن و سه‌قامگیری له ته‌واوی ناوچه‌كه‌دا به‌رقه‌رارده‌كه‌ن و رێگریده‌كه‌ن له گه‌ڕانه‌وه‌ی گروپه تیرۆریستییه‌كان.
هاوكات، یه‌كه ئه‌ندازیارییه‌كان ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون ده‌پشكنن بۆ پاكردنه‌وه‌یان له پاشماوه‌كانی شه‌ڕ و مینی چێنراو.
شینداح وتی هه‌نگاوی دووه‌م بریتییه له دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان و خستنه‌گه‌ڕیان، كه پێكدێن له خزمه‌تگوزارییه‌كانی رێگاوبان و ئاوی خواردنه‌وه و كاره‌با، له‌گه‌ڵ بونیادنانه‌وه‌ی كه‌رتی ته‌ندروستی و كردنه‌وه‌ی خوێندنگه‌كان به‌ڕووی خوێندكاران‌دا.
هه‌نگاوی سێیه‌م پێكدێت له پشكنینی ناو و ناسنامه‌ی ئاواره‌كان له‌گه‌ڵ دانانی خشته‌یه‌ك بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان به چه‌ند قۆناغێك.
داخستنی دۆسییه‌ی ئاواره‌كان
دانیشتوانی عۆجه له 2014 ئاواره‌بوون له میانه‌ی شه‌ڕی هێزه ئه‌منییه‌كاندا بۆ وه‌ده‌رنانی داعش له ناوچه‌كه و تا ئێستاش به هۆكاری ئه‌منی رێ‌یان پێنه‌درابوو بگه‌ڕێنه‌وه.
دانیشتوانی ناوچه‌كه له چه‌ند ساڵی رابردوودا ده‌رده‌سه‌ریی زۆریان چه‌شتووه، چونكه عۆجه شوێنی له‌دایكبوونی سه‌رۆكی پێشووی عێراق سه‌دام حوسێن و شارۆچكه‌ی خزمه‌كانێتی.
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی خێڵه‌كانی سه‌ڵاحه‌دین، مه‌روان جیباره وتی: "داخستنی دۆسیه‌ی ئاواره‌كان له سه‌رانسه‌ری پارێزگاكه‌دا، نه‌ك ته‌نها له عۆجه، بووه‌ته پێویستییه‌كی هه‌نوكه‌یی و ده‌بێت بێ دواكه‌وتن جێبه‌جێبكرێت."
ناوبراو به دیارونای وت گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره ناوخۆییه‌كان بۆ عۆجه یارمه‌تی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌دات له ته‌واوی سه‌ڵاحه‌دیندا و ده‌بێته دیارده‌یه‌كی گرنگی "لێبورده‌یی نه‌ته‌وه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و خێڵه‌كی له پارێزگاكه‌دا"، كه ئێستا له ئاسایش و سه‌قامگیریدایه.