چالاکوانێکی ناوخۆ وتی رژێمی سوریا و هاوپەیمانەکانی "سیاسه‌تی خاكی سوتاو" پەیڕەودەکەن لەکاتی پێشڕەوییكردندا بۆ چه‌ند بەشێکی پارێزگاکانی ئیدلیب و حەما.
چالاکوانێکی ئیدلیب، موسعه‌ب عه‌ساف وتی مەدەنییەکانی گوند و شارۆچکەکانی ئەو ناوچانە لەلایەن فڕۆکەکانی روسیا و سوریا و تۆبخانەکانی رژێمه‌وه بە خه‌ستی بۆردومانکراون و زۆربەیان ناچاركراون هەڵبێن.
ناوبراو بە دیارونای وت ئەم ستراتیژییە -- چۆڵکردنی دانیشتوانە مەدەنییەکانی ناوچه‌كه -- رێی بە هێزەکانی رژێم و چەکدارە هاوپەیمانەکانی داوە پێشڕەوی بکەن بۆ چەند ناوچەیەکی دیاریکراو له دێهاته‌كانی ئیدلیب، دوای شەڕ و پێکدادانێکی تووند لەگەڵ گروپە چەکدارەکانی ناوچەکە.
فڕۆکەکانی روسیا نەخۆشخانەی کیوانیان كرده ئامانج لە شارۆچکەی کەنسەفرا لە ناوچە گوندنشینەکانی باشوری ئیدلیب، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی بەتەواوی لە خزمەتگوزاریی بخات.
![سەمونخانەی ئیمان لە گوندی بێنین لە باشوری ئیدلیب بەهۆی هێرشێکی ئاسمانیی روسیاوە لە خزمەتگوزاری كه‌وت لە ناوچە گوندنشینەکانی ئیدلیب، 25 تشرینی دووەم. [خاوەنی وێنە: ئیدلیب پڵەس]](/cnmi_di/images/2019/11/26/21124-Rural-Idlib-bakery-600_384.jpg)
سەمونخانەی ئیمان لە گوندی بێنین لە باشوری ئیدلیب بەهۆی هێرشێکی ئاسمانیی روسیاوە لە خزمەتگوزاری كه‌وت لە ناوچە گوندنشینەکانی ئیدلیب، 25 تشرینی دووەم. [خاوەنی وێنە: ئیدلیب پڵەس]
![ئەندامانی کڵاو سپییه‌كان پیاوێک و هاوژینەکەی دەگوازنەوە، کە بەهۆی موشەکێکی روسیاوە برینداربووە كه لە ناوچە گوندنشینەکانی باشوری ئیدلیب بەر ماڵەکەیان کەوت. [خاوەنی وێنە: به‌رگری شارستانی سوریا]](/cnmi_di/images/2019/11/26/21125-White-Helmets-Idlib-600_384.jpg)
ئەندامانی کڵاو سپییه‌كان پیاوێک و هاوژینەکەی دەگوازنەوە، کە بەهۆی موشەکێکی روسیاوە برینداربووە كه لە ناوچە گوندنشینەکانی باشوری ئیدلیب بەر ماڵەکەیان کەوت. [خاوەنی وێنە: به‌رگری شارستانی سوریا]
یەکێتی چاودێری پزیشکی و رێکخراوە مرۆییەکان لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند كه ناوەندەکە پێش هێرشەکەی یەکشەممە (24 تشرینی دووەم) چۆڵکرا و هیچ قوربانییەکیش رانەگەیەنرا.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، هێرشه‌كه ده‌بێته هێرشی ژماره 66 بۆسه‌ر ناوه‌ندێكی پزیشكی له نیسانه‌وه.
یه‌كێتییه‌كه "به تووندترین شێواز" سه‌ركۆنه‌ی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی كرد بۆسه‌ر ناوه‌نده پزیشكییه‌كان و ستافه‌كانیان و رایگه‌یاند كه ده‌بێت ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كرده‌وانه به‌رپرسیار رابگیرێن به‌وه‌ی له‌قه‌ڵه‌می دا وه‌ك "تاوانی به‌ئه‌نقستی جه‌نگ".
عه‌ساف وتی فڕۆكه‌كانی روسیا سه‌مونخانه‌یه‌كی سه‌ره‌كیشیان له شارۆچكه‌ی بێنین له ناوچه گوندشینه‌كانی باشوری ئیدلیب كرده ئامانج، له ئه‌نجامدا ئاگری گرت و له خزمه‌تگوزاری كه‌وت.
شه‌ڕ و پێكدادان له‌گه‌ڵ ته‌حریر شام
عه‌ساف وتی دواهه‌مین هێرشه ئاسمانی و موشه‌كییه‌كان ژماره‌یه‌ك ماڵ و شوێنی مه‌ده‌نی و ئایینی و مزگه‌وتیان له ناوچه‌كه كرده ئامانج.
وتی هاوكات شه‌ڕ و پێكدادانێكی قورس له ناوچه گوندنشینه‌كانی باشوری ئیدلیب له‌نێوان رژێمی سوریا و ته‌حریر شام و هاوپه‌یمانه‌كانیدا روویدا.
وتیشی: "ئه‌مه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی رژێم پێشڕه‌وی بكات، له ئه‌نجامیشدا هێزه چه‌كداره‌كانی سوریا له چه‌ند كاتژمێرێكی پێشوودا كۆنترۆڵی چه‌ند شارۆچكه‌یه‌كیان كردووه كه بریتیین له ئوم خه‌لاخیل، مشه‌یرفه، لوه‌یبده، زه‌رزور و ته‌ل خه‌زنه."
عه‌ساف وتی به‌گوێره‌ی هه‌ندێك له راپۆرته‌كان، ئه‌و شارۆچكانه به‌ته‌واوی وێرانكرابوون و ئه‌مه‌ش كۆنترۆڵكردنیانی له‌لایه‌ن رژێمه‌وه ئاسانتركرد.
شه‌ڕكردن له شارۆچكه‌كانی ئوم تینه و ته‌ل ده‌م به‌رده‌وامه، چه‌ند راپۆرتێكی سێشه‌ممه‌ش ده‌ریده‌خه‌ن هێزه‌كانی رژێم به‌شبه‌ش پێشڕه‌وییان كردووه.
ناوبراو وتی ئه‌م ناوچه ستراتیژییه ره‌قه، حه‌سه‌كه و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری پارێزگای ئیدلیب به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و ئاماژه‌ی كرد بۆ ئه‌وه‌ش كه كۆنترۆڵكردنی رێیه‌كی نوێ بۆ رژێمی سوریا ده‌كاته‌وه، كه به‌هۆیه‌وه ده‌توانێت هاتوچۆ بكات و كه‌لوپه‌ل بگوێزێته‌وه.