به‌رپرسێكی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات وتی هه‌سه‌ده به‌پشتیوانیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوان له خۆرهه‌ڵاتی دێره زوور ئه‌نجامده‌ده‌ن بۆ ده‌ستگیركردنی پاشماوه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش).
به‌رپرسێكی هه‌سه‌ده، فه‌رهاد خۆجه، به دیارونای وت سه‌دان شه‌ڕڤانی هه‌سه‌ده به هه‌ماهه‌نگی و به پشتیوانیی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، چه‌كدارانی داعشیان ده‌ستگیركردووه كه له ناوچه‌كه خۆیان حه‌شارداوه.
وتی تا ئێستا ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بۆته هۆی ده‌ستگیركردنی زیاتر له 20 چه‌كداری داعش، له‌نێویاندا چه‌ندین فه‌رمانده و یاریده‌ده‌ر، كه قورسترین هێرشه له‌ناكاوه‌كانی هه‌سه‌ده ئه‌وانه بوون له ناوچه‌ی لاتوا له شارۆچكه‌ی سیبیان.
وتیشی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ئه‌نجامدرا به پشتبه‌ستن به كاری هه‌واڵگری بۆ دڵنیابوون له بوونی چه‌كدارانی داعش، كه پێكهاتبوو له زانیاری هه‌واڵگریی پشتڕاستكراوه به شێوازی كۆن و هه‌روه‌ها زانیاریی به‌ده‌ستهاتوو له‌ڕێی به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیاوه.
خۆجه وتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ئه‌مانجێتی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش له‌ناوببات كه له شوێنێكه‌وه چوونه‌ته شوێنێكی تری ده‌ره‌وه‌ی چاودێریكردنی هه‌سه‌ده و به گه‌شتكردن و خۆحه‌شاردان له‌نێو مه‌ده‌نییه‌كاندا.
وتیشی ئه‌و گه‌وره‌ترین حه‌شارگه‌یه‌ی داعش كه له میانه‌ی هێرشه‌كه‌دا ئاشكراكرا ماڵی مه‌ده‌نییه‌ك بوو كه ماوه‌یه‌ك پێشتر به‌جێیهێشتووه و هه‌رگیز نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
خۆجه وتی دانیشتوانی مه‌ده‌نیی ناوچه‌كه ئاماده‌یی داعش ره‌تده‌كه‌نه‌وه و رۆڵێكی سه‌ره‌كییان له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا گێڕاوه به پێدانی زانیاری ده‌رباره‌ی هه‌مووشتێك، له جموجۆڵی داعشه‌وه تا ئاشكراكردنی هاوكاره‌كانیان.