وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، دۆمینیك راب، پێنجشه‌ممه (21 تشرینی دووه‌م) وتی به‌ریتانیا "ئاسانكاری" كردووه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سێ منداڵی بێدایبابی به‌ریتانی، كه دایكوباوكیان له سوریا كوژراون، "چونكه ئه‌وه كارێكی دروست بوو".
راب له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه تێیدا گه‌یشتنه‌وه‌ی یه‌كه‌م منداڵی بۆ به‌ریتانیا راگه‌یاند، وتی: "ئه‌م منداڵه بێگوناه و بێدایبابه‌نه نابێت هه‌رگیز دووچاری مه‌ترسییه‌كانی شه‌ڕ ببنه‌وه."
وتیشی: "ئێمه ئاسانكاریمان كرد بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ وڵاته‌كه، چونكه ئه‌وه كارێكی دروست بوو. ئێستا ده‌بێت ئه‌وان مافی خۆیان پێبدرێت و پشتیوانیبكرێن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ژیانێكی ئاسایی."
نوسینگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا هیچ زانیارییه‌كی دیكه‌ی ئاشكرانه‌كرد.
له په‌یامێكدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌رێتی خۆسه‌ریی كوردی له باكوری سوریا وتی سێ منداڵ پێنجشه‌ممه راده‌ستی به‌رپرسه به‌ریتانییه‌كان كران.
عه‌بدولكه‌رم عومه‌ر وتی: "سێ منداڵی بێدایبابی به‌ریتانی له دایكوباوكێكی سه‌ر به 'ده‌وڵه‌تی ئیسلامی' (داعش) راده‌ستی شاندێك كران كه نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیایان ده‌كرد."
له راپۆرتێكی مانگی رابردوودا، رێكخراوی منداڵپارێز رایگه‌یاند كه لانیكه‌م 60 منداڵی به‌ریتانی له باكوری خۆرئاوای سوریا هێڵراونه‌ته‌وه.
رێكخراوه ناحكومییه‌كه رایگه‌یاند ئه‌وه دوو هێنده‌ی ئه‌و ژماره‌یه بوو كه پێشتر پێشبینیكرابوو، زۆربه‌یان له‌ژێر ته‌مه‌نی پێنجساڵیدان و له دایبابی به‌ڕه‌گه‌ز به‌ریتانی له‌دایكبوون كه چووبوونه ریزه‌كانی داعشه‌وه و دواتر به‌هۆی كوژراون یان به‌ده‌م شه‌ڕه‌وه هه‌ڵهاتن به‌بێ منداڵه‌كانیان.
له گفتوگۆیه‌كی په‌رله‌مانیدا له تشرینی یه‌كه‌مدا، په‌رله‌مه‌نتاران هۆشدارییان دابوو ده‌رباره‌ی مه‌ترسی "كرانه تیرۆریستی" ئه‌م منداڵه بێبه‌رگرییانه ئه‌گه‌ر له سوریاوه نه‌گه‌ڕێندرێنه‌وه وڵاته‌كه.
ئالیسن گریفین له رێكخراوی منداڵپارێز وتی بڕیاره‌كه‌ی به‌ریتانیا "ژیانی ئه‌و منداڵه بێگوناهانه ده‌گۆڕێت كه دووچاری چه‌ندین روودای ترسناك هاتوون له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا".
وتیشی: "ئێستا هه‌لێكی ناوازه‌یان له‌به‌رده‌ستدایه بۆئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر دۆخی ئاسایی، منداڵییه‌كی به‌خته‌وه‌رانه بژین و ژیانێكی ته‌واو بگوزه‌رێنن. ئێمه ده‌بێت شانازی به هه‌موو ئه‌وانه‌وه بكه‌ین كه كاریان بۆ به‌ئه‌نجامدانی ئه‌مه كرد."