ئه‌بو مه‌حمود پێیوابوو خۆی و خێزانه‌ی شوێنێكی پارێزراو و دوور له شه‌ڕی سوریایان دۆزیوه‌ته‌وه، به‌ڵام دواتر موشه‌كێك له شه‌ودا كه‌مپه‌كه‌یانی بۆردومان كرد و بووه هۆی كوشتنی 16 مه‌ده‌نی.
به‌ره‌به‌یانی پێنجشه‌ممه (21 تشرینی دووه‌م)، خێمه‌ی براكه‌ی ببوو به خۆڵه‌مێش له ناوه‌ڕاستی ریزه ته‌نگه‌به‌ره‌كه‌ی خێمه سپییه‌كاندا له كه‌مپی قاحی ئاواره‌كان له‌نزیك سنووری توركیا.
ته‌نها چوارچێوه ئاسنینه‌كه‌ی ماوه‌ته‌وه دوای هێرشێكی خوێناوی كه شه‌وی چوارشه‌ممه روویدا.
ئه‌بو مه‌حمود، كه پاڵتۆیه‌كی كاڵبووه‌وه‌ی زستانه‌ی له‌به‌ردابوو، كڵاوێكی چنراوی له‌سه‌ردابوو، وتی: "دوای نوێژی شێوان، گوێمان له ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره بوو."
"به‌په‌له رامكرد بۆلای خێمه‌ی برایه‌كه‌م و بینیم ئاگری تێبه‌ربووه."
وتی ژنبراكه‌ی و كچه‌كه‌ی له ئاگره‌كه‌دا مردن، به‌ڵام براكه‌ی رزگاری بوو، به سووتاوی و كۆمه‌ڵێك برینه‌وه به‌هۆی پریشكه‌كانه‌وه.
رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه هه‌شت منداڵ و شه‌ش ژن له‌نێو قوربانییه‌كانی هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی رژێمدا بوون بۆ سه‌ر كه‌مپه‌كه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه بۆردومانه‌كه زیانیگه‌یاند به ده‌وروبه‌ری نه‌خۆشخانه‌یه‌كی منداڵبوون.
چالاكوانێكی ئیدلیب، هه‌یسه‌م ئیدلیبی به دیارونای وت هێزه‌كانی سه‌ر به ئێران، كه له جه‌به‌ل عه‌زان له ناوچه گوندنشینه‌كانی حه‌له‌ب نیشته‌جێن، كه‌مپه‌كه‌یان كرده ئامانج به موشكی ئاخنراو به بۆمبی هێشوویی.
وتی: "به‌هۆی بۆمبه‌كانه‌وه رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه روویدا و به‌هۆشیه‌وه چه‌ندین ئاواره‌ی ناوخۆ به‌سه‌ختی برینداربوون و ژماره‌یه‌كی زۆری خێمه‌كان و كه‌ره‌سته‌كانی ناویان سووتان."
وتیشی ئه‌و هێرشه بووه هۆی ئه‌وه‌ی وا بكات كه‌مپه‌كه "شیاوی نیشته‌جێبوون نه‌بێت" سه‌رباری هه‌وڵه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌كانی كڵاو سپییه‌كان بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه پێشئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی به كه‌مپه‌كه‌دا بڵاوببێته‌وه.
چیتر پارێزراو نییه
له شوێنی بۆردومانه‌كه له ناوه‌وه‌ی كه‌مپه‌كه، بۆمبێكی غاز له‌سه‌ر سیسه‌مێكی پیس بوو. ده‌رگایه‌كی دار كه به‌ئه‌سته‌م به چوارچێوه‌كه‌یه‌وه مابووه‌وه.
له ده‌ره‌وه، دایكه به‌ته‌مه‌نه‌كه‌ی ئه‌بو مه‌حمود ده‌ستی نه‌وه‌یه‌كی رزگاربووی گرتبوو، عایشه‌ی ته‌مه‌ن 18 مانگ، كه چه‌ند برینێكی خوێناوی به‌سه‌ر پێستی نه‌رمی روخسارییه‌وه بوو.
ئه‌بو مه‌حمود وتی چه‌ند ساڵ ده‌بێت هیچ رووداوێكی هاوشێوه‌ی ئه‌مه رووینه‌داوه.
وتی: "به جۆرێك له جۆره‌كان هه‌ستمان به سه‌قامگیری ده‌كرد لێره، به‌ڵام ئێستا ئه‌م ناوچه‌یه مه‌ترسی له‌سه‌ره." كه مه‌به‌ستی ئه‌و ناوچه‌یه بوو له‌سه‌ر سنووری توركیا كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی وا لێكده‌درایه‌وه دوور بێت له بۆردومانكردن.
هه‌رێمی ئیدلیب، كه له ده‌ستپێكی ئه‌مساڵه‌وه له‌ژێر كۆنترۆڵی ته‌حریر شامدایه، یه‌كێك له دواهه‌مین به‌شه‌كانی وڵاته‌كه‌یه كه له‌ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌تی دیمه‌شقدا نه‌بێت.
ئه‌و ناوچه‌یه‌ی سه‌ر سنووری توركیا ماڵی سێ ملیۆن كه‌سه، نزیكه‌ی نیوه‌یان ئاواره‌ی به‌شه‌كانی تری وڵاته‌كه بوون به‌هۆی شه‌ڕه هه‌شت ساڵه‌كه‌ی سوریاوه.
چه‌ندین جاریش كراوه‌ته ئامانجی بۆردومانه‌كانی رژێم و روسیای هاوپه‌یمانی، كه له دواهه‌مین شه‌پۆلی تووندوتیژییه‌كانی ئایاردا بۆ ئاب، 1,000 مه‌ده‌نی كوژراون و 400,000 كه‌سی دیكه‌ش ئاواره بوون.
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ناچاركران ماڵه‌كانیان به‌جێبهێڵن، به‌ره‌و باكور و سه‌ر سنووری توركیا هه‌ڵهاتن.
له گوندی قاح، له‌نزیك كه‌مپه‌كه، ئه‌بو محه‌مه‌د قاوغێكی گه‌وره‌ی سه‌وزی موشه‌كێكی پیشاندا كه له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی كه‌وتبووه سه‌ر تراكتۆره‌كه‌ی.
پیاوه ریشداره‌كه، كه رۆبێكی درێژی ره‌شی له‌به‌ردابوو، یه‌شماخێكیش به‌سه‌ریه‌وه، به ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "ئێمه له ماڵه‌وه بووین كاتێك له‌ناكاو شتێك له ئاسماندا ته‌قییه‌وه."
"كاتێك هاتمه ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌ی توانیم بیبینم ئه‌و موشه‌كه بوو له نزیك دیواره‌كه."
'منداڵن نه‌ك تیرۆریست'
وته‌بێژێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێنجشه‌مه داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی له رووداوه‌كه كرد.
مارك كه‌تس وتی: "ئه‌م رووداوه مه‌ترسیداره ده‌بێت به‌ته‌واوی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه بكرێت."
وتیشی: "ئه‌م كه‌مپانه شوێنی خه‌ڵكانێكن كه له‌به‌ر تووندوتیژی هه‌ڵهاتوون و به‌دوای ئارامی و په‌ناگه‌دا ده‌گه‌ڕێن."
ئه‌مریكا پێنجشه‌ممه به‌تووندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشی سه‌ر كه‌مپه‌كه‌ی كرد.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، مۆرگان ئۆرتاگوس وتی: "ئه‌م رووداوه ترسناكه دوای چه‌ند هێرشێكی پلانبۆدانراوی گوماناوی دێن بۆسه‌ر مه‌ده‌نییه‌كان و ژێرخان له‌لایه‌ن رژێمی ئه‌سه‌ده‌وه، به‌پشتیوانیی روسیا و ئێران."
دوای چه‌ندین ساڵ له شكستی گفتوگۆكانی ئاشتی به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریكا بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی سوریا، روسیای هاوپه‌یمانی رژێم و توركیای پشتیوانی ئۆپۆزسیۆن سه‌رپه‌رشتیی چه‌ندین گه‌ڕی گفتوگۆیان كردووه.
چه‌ند رێكه‌وتننامه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی هه‌رێمی ئیدلیب شكستیان هێناوه له راوه‌ستاندنی خوێنڕێژییه‌كه.
به‌ڵام ئاگربه‌سه‌ته راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی روسیا له ئابی رابردووه‌وه به‌رده‌وام بووه -- جگه له جارجاره بۆردومان و شه‌ڕ و پێكدادان -- تا ئێستا، له ناوچه‌كانی باشوری قاح.
دانیشتووی كه‌مپێكی تر، كه ئه‌ویش ناوی ئه‌بو محه‌مه‌د بوو، وتی بۆردومانه‌كه تێڕوانینێكی بڵاوی له‌و ناوچانه‌ی سه‌ر سنووری توركیای له‌ناوبرد كه گوایه پارێزراون.
به‌تووڕه‌ییه‌وه وتی: "ئه‌م ناوچه‌یه و پارێزراوی؟ كوا ئه‌و ناوچه پارێزراوه‌ی باسی لێده‌كه‌ن؟"
"وازمان لێبێنن. ئه‌مانه منداڵن نه‌ك تیرۆریست."