چالاکوانێکی ناوخۆ بە دیارونای وت هێزەکانی رژێمی سوریا کەوتوونەتە شەڕی سەختەوە لە دێهاتەکانی رۆژهەڵاتی ئیدلیب لەگەڵ تەحریر شام و هاوپەیمانەکانی بە هاوکاری بۆردومانێکی زۆر لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی روسیاوە.
چالاکوانێكی ئیدلیب، موسعەب عەساف وتی هێزەکانی رژێم و میلیشیا هەوادارەکانی پێشڕەوییان کرد لە ناوچەکە و گوندی میشهرفهیان گرت.
بە دیارونای وت دواتر تەحریر شام و هاپەیمانەکانی هێرشی پێچەوانەیان ئەنجامدا و گوندەکە و کێڵگەکانی چواردەوریان گرتەوە دوای شەڕێکی سەخت کە لە هەردوولا قوربانی لێکەوتەوە.
راپۆرتەکانی دواتر دەریانخست ئەو شوێنە کەوتۆتەوە دەست رژێم و شەڕیش تیایدا بەردەوامە.
بەگوێرهی عەساف، چالاکوانانی ناوچەکە وتویانە ژمارەیەك سەربازی رژێم کە ئەفسەری پلە باڵایان تیادایە خۆیان رادەستی تەحریر شام کردووە و ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبیل لەناوبران، لهنێویاندا ئۆتۆمبیلی سەربازیش.
وتی ئهو هێزانهی هێرشەكهیان ئەنجامدا بریتیبوون لە فیرقەی 25 بۆ ئەرکە تایبەتەکان لە سوپای سوریا (هێزەکانی پڵنگ) و فهیلهقی 5 کە لەلایەن روسیاوە پشتیوانیدەکرێت.
وتی شەڕی سەخت لە ناوچەی تل مسهیتیف روویدا و پێگەیهكی رژێم بەتەواوی تێكشكێنرا.
عەساف وتی تەحریر شام و هاوپەیمانەکانی بەیعەتیان داوە بە سەرۆکەکەیان ئەبو محەمەد جۆلانی، لەژێر ئاڵای هاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆن بەرەی رزگاری نیشتمانیدا شەڕدەکەن لە هەرێمەکە.
وتی بەیاننامە سەربازییهكان لەسەر شەڕە بەردەوامەکە لەژێر ناوی بەرەی رزگاری نیشتمانیدا بڵاودەبنەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه تەحریر شام دەستیکردووە بە ستراتیژی دەرنەکەوتنی ناو و ناوبانگی بۆ پاراستنی چەکدارەکانی.
وتی ئهم خۆلکاندنهی بە هاوپەیمانییەكی میانڕەوترهوه هەوڵێکی تەحریر شامە تا چەکدارەکانی وەك "تیرۆریست" نەکرێنە ئامانج.
مەدەنییەکان لە هێرشە ئاسمانییەکاندا کوژران
رێكخراوی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگهیاند كه هێرشه ئاسمانییهكانی رژێم و روسیا لە پارێزگای ئیدلیب چوارشەممە (20 تشرینی دووەم) لانیکەم 21 مەدەنییان کوشت، لەنێویاندا 10 منداڵ.
لە سەرژمێرییهکی نوێدا، رهكخراوهكه رایگهیاند موشەكێكی زەمین بۆ زەمین کە لەلایەن هێزەکانی رژێمەوە تەقێندرابوو بەر کەمپێکی نافەرمیی ئاوارەکان کەوت و 15 مەدەنی کوشت، لهنێویاندا چوار مدناڵ و 40 کەسی دیکەشی بریندارکرد لە نزیك گوندی قاح.
راشیگهیاند كه موشەکەکە بەر شوێنێکی نزیك دەزگایەکی منداڵبوون کەوتبوو لە کەمپەکەدا.
عەساف وتی فڕۆکە جەنگییەکانی سوریا و روسیا هێرشە ئاسمانییەکانیان زیادکردووە لە ناوچەکانی دەوروبەری رۆژهەڵاتی مەعەرەت نوعمان و گوندی سارج بەتەنیا 20 جار کەوتۆتە بەر هێرشی ئاسمانی.
روانگەکە راشیگهیاند كه "فڕۆکەکانی روسیا و سوریا" مەعرەت نوعمانیان کردە ئامانج و "شەش مەدەنی کوژران، چواریان منداڵ بوون".
سەرۆکی روانگەکە، رامی عەبدولرەحمان وتی هەندێك لە بریندارەکان "لە رەوشێکی خراپدان" و وتیشی ئەگەری زۆر هەیە ژمارەی کوژراوەکان زیادبكات.
عەساف وتی رژێم سەدان موشەکی گرتە رۆژهەڵات و رۆژئاوای دێهاتەکانی ئیدلیب، شارۆچکەکانی کەفر نەبل و مەعرەت نوعمان و حاس بەر هێرشی ئاسمانی و تۆپبارانی چڕ کەوتوون.