هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

ریزبه‌ندییه‌ك: تیرۆریزم كاریگه‌ریی له‌سه‌ر وڵاتانی زیاتر هه‌یه‌ سه‌ره‌ڕای داكشانی ژماره‌ی كوژراوان

ئاژانسی فرانس پرێس

ئه‌م وێنه‌ ئه‌رشیفیه‌ كه‌ 15 تشرینی دووه‌م 2015 گیراوه‌، گیتارێك پیشانده‌دات له‌ناو گوڵ و مۆمدا له‌ جێگه‌یه‌كی یادكردنه‌وه‌ی كاتی له‌به‌رده‌م شانۆی باتاكلاندا، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ جێگه‌كانی هێرشه‌ تیرۆریستیه‌كان له‌ شاری پاریس كه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه‌ به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ی گیرایه‌ ئه‌ستۆ. به‌گوێره‌ی ریزبه‌ندیی تیرۆریزمی جیهانی 2019، هیچ هێرشێكی گه‌وره‌ی تیرۆریستی له‌ ساڵی 2018 له‌ ئه‌ورپا تۆمارنه‌كراوه‌. [فرانك فیفێ\ئاژانسی فرانس پرێس]

ئه‌م وێنه‌ ئه‌رشیفیه‌ كه‌ 15 تشرینی دووه‌م 2015 گیراوه‌، گیتارێك پیشانده‌دات له‌ناو گوڵ و مۆمدا له‌ جێگه‌یه‌كی یادكردنه‌وه‌ی كاتی له‌به‌رده‌م شانۆی باتاكلاندا، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ جێگه‌كانی هێرشه‌ تیرۆریستیه‌كان له‌ شاری پاریس كه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه‌ به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ی گیرایه‌ ئه‌ستۆ. به‌گوێره‌ی ریزبه‌ندیی تیرۆریزمی جیهانی 2019، هیچ هێرشێكی گه‌وره‌ی تیرۆریستی له‌ ساڵی 2018 له‌ ئه‌ورپا تۆمارنه‌كراوه‌. [فرانك فیفێ\ئاژانسی فرانس پرێس]

ژماره‌ی كوژراوانی تیرۆریزم له‌ جیهاندا ساڵی 2018 دابه‌زیوه‌ بۆ له‌سه‌دا 15.2، ته‌نانه‌ت له‌كاتێكدا ژماره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌لایه‌ن تیرۆریزمه‌وه‌ زیانیان پێگه‌یشتووه‌ زیادیكردووه‌، به‌گوێره‌ی ریزبه‌ندی تیرۆریزمی جیهانی 2019.

ژماره‌ی كوژراوانی ده‌ستی تیرۆریزم كه‌ له‌ 2014، ئه‌و كاته‌ی داعش ده‌یان هه‌زار تووندڕه‌وی بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست راكێشا، گه‌یشته‌ 33,555 كه‌س، دابه‌زیوه‌ بۆ كه‌متر له‌ نیوه‌ی، 15,952 له‌ ساڵی 2018، به‌گوێره‌ی ریزبه‌ندییه‌كه‌ كه‌ له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی ئابوری و ئاشتیه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌، كه‌ بنكه‌كه‌ی له‌ شاری سیدنیه‌.

گه‌وره‌ترین داكشان له‌ عێراق تۆماركراوه‌ له‌ ساڵی 2018 كه‌ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر داعشدا راگه‌یاند له‌ ساڵی پێشتردا و سۆماڵیش كه‌ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هێرشی ئاسمانییان دژی تووندڕه‌وانی شه‌باب ئه‌نجامداوه‌ له‌ 2017ه‌وه‌.

بۆ یه‌كه‌مجار له‌ 2003ه‌وه‌، عێراق ئه‌و وڵاته‌ نییه‌ كه‌ تیرۆریزم خراپترین زیانی پێگه‌یاندبێت، به‌گوێره‌ی ریزبه‌ندییه‌ك كه‌ وا پێناسه‌ی تیرۆریزم ده‌كات كه‌ بریتییه‌ له‌ "به‌كارهێنانی راسته‌قینه‌ یان هه‌ڕه‌شه‌ی هێزی نایاسایی یان تووندوتیژی له‌لایه‌ن ئه‌كته‌ری ناده‌وڵه‌تیه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی ده‌ستكه‌وتی سیاسی، ئابوری، ئایینی یان كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ڕێی ترس و زۆره‌ملێیی یان هه‌ڕه‌شه‌لێكردنه‌وه‌".

ئه‌فغانستان، كه‌ تیایدا تاڵیبان پێش داعش كه‌وت وه‌ك خوێناویترین گروپی تیرۆر، له‌سه‌رووی خشته‌كه‌دایه‌ كه‌ تیایدا 1,433 هێرش ئه‌نجامدراوه‌ و بوونه‌ته‌ هۆی كوشتنی 7,379 كه‌س و دوای ئه‌ویش عێراق دێت كه‌ تیایدا 1,131 هێرش ئه‌نجامدراوه‌ و بۆته‌ هۆی كوشتنی 1,054 كه‌س و دواتریش نێجیریا كه‌ تیایدا 562 هێرش ئه‌نجامدراوه‌ و 2,040 كه‌س كوژراون.

سوریا له‌ ریزبه‌ندیی چواره‌مدایه‌ كه‌ 131 هێرشی لێ ئه‌نجامدراوه‌ و 662 كه‌س كوژراون.

له‌ ئه‌وروپاش، هیچ هێرشێكی گه‌وره‌ له‌ ساڵی 2018 ئه‌نجامنه‌دراوه‌ و ژماره‌ی كوژراوه‌كان له‌ 200 كه‌سه‌وه‌ له‌ ساڵی 2017 دابه‌زیوه‌ بۆ 20 كه‌س.

تیرۆریزم 'هێشتا به‌ربڵاوه‌'

سه‌رۆكی كارگێڕیی دامه‌زراوه‌كه‌، ستیڤ كیلیلیا، له‌ راگه‌یاندراوێكی هاوپێچی راپۆرته‌كه‌دا وتی: "داڕمانی داعش یه‌كێك بوو له‌و هۆكارانه‌ی بواری دا به‌ ئه‌وروپا كه‌مترین ژماره‌ی رووداو تۆماربكات له‌ ساڵی 2012ه‌وه‌ به‌بێ هیچ كوژرانێك له‌سه‌ر ده‌ستی گروپه‌كه‌ ساڵی 2018".

وتی: "له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، ڕه‌وشه‌كه‌ هێشتا ناجێگیره‌ و به‌شێكی زۆری سوریا ململانێی له‌سه‌ره‌ و گروپی بچوكتركه‌ هاوسۆزن له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی داعشدا چالاكن و ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری هێرشی ئیسلامی له‌ ئه‌ورپا ده‌هێڵه‌ته‌وه‌."

راپۆرته‌كه‌ باسی له‌وه‌ش كرد كه‌ هه‌رچه‌نده‌ "چڕیی تیرۆریزم داكشاوه‌ ... تیرۆریزم هێشتا به‌ربڵاوه‌ و له‌ زیادبووندایه‌".

ساڵی 2018، 71 وڵات به‌هۆی تیرۆریزمه‌وه زیانیان پێگه‌یشتووه‌ كه‌ لانیكه‌م یه‌ك رووداویان تێدا تۆماركراوه‌، ئه‌مه‌ش به‌رزترین ژماره‌یه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م سه‌ده‌یه‌وه‌.

هه‌روه‌ها، ریزبه‌ندییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ كه‌ بازدانێكی گه‌وره‌ رویداوه‌ په‌یوه‌ست به‌ كوژران له‌ ئه‌نجامی تیرۆریزمی راستڕه‌ودا له‌ ئه‌وروپای خۆرئاوا و ئه‌مه‌ریكای باكور و ئۆقیانوسیا كه‌ تیایاندا ژماره‌ی كوژراوان به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 320 زیادیكردووه‌ له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا.

راپۆرته‌كه‌ راشیگه‌یاند كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا زۆربه‌ی زۆری هێرشه‌ تیرۆریستیه‌كان له‌و وڵاتانه‌دا ئه‌نجامدراون كه‌ ململانێی چه‌كدارییان تێدایه‌.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500