هێزه‌كانی عێراق ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری قه‌زای گه‌یاره له باشوری موسڵ ده‌پارێزن له پاشماوه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)، به‌رپرسێكی ناوخۆ دووشه‌ممه (18 تشرینی دووه‌م) رایگه‌یاند.
به‌ڕێوبه‌ری قه‌زاكه، سه‌ڵاح حه‌سه‌ن عه‌لی به دیارونای وت فیرقه‌ی 16ی سوپای عێراق و یه‌كه‌كانی هه‌واڵگریی سوپا و پیاوانی خێڵه‌كی ناوچه‌كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا زنجیره‌یه‌ك ئۆپه‌راسیۆنی گه‌ڕان و پشكنینیان ئه‌نجامدا له ده‌وروبه‌ری گه‌یاره بۆ گه‌ڕان به‌دوای چه‌كدارانی داعشدا.
وتی هێزه‌كان چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دووره‌ده‌ستیان پشكنی كه درێژده‌بێته‌وه له باشوری خۆرئاواوه له بیابانی هه‌تره و له باكوریشه‌وه به‌ره‌و شوره و ئاماژه‌ی كرد بۆ ئه‌وه‌ش كه "چه‌ند كیلۆمه‌ترێك چوونه‌ته نێو ناوچه بیابانییه‌كانه‌وه و به‌ووردی شه‌نوكه‌ویان ده‌كه‌ن له‌ڕێی چاودێریی ئاسمانی و زه‌مینییه‌وه".
وتیشی هێزه ئه‌منییه‌كان رووبه‌ڕووی هیچ پاشماوه‌یه‌كی داعش نه‌بوونه‌وه له‌كاتی ئۆپه‌راسیۆنی گه‌ڕان و پشكنینه‌كاندا، به‌ڵام توانییان "ده‌سه‌ڵاتی خۆیان جێگیربكه‌ن له ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی بیابانه‌كه‌دا و مه‌ترسی هه‌ڕه‌شه تیرۆریستییه‌كان دووربخه‌نه‌وه و به‌ته‌واوی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری گه‌یاره ئه‌مینبكه‌ن".
عه‌لی وتی هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كان له ناحیه و شارۆچكه‌كانی باشوری موسڵ له دوو مانگی رابردوودا "زه‌بری كوشنه‌ده‌یان له پاشماوه‌كانی داعش داوه و زۆریان لێ كوشتوون له چه‌ند هێرشێكی سه‌ركه‌وتووی ئاسمانی‌دا كه بوونه هۆی له‌ناوبردنی تونێله‌كان و مۆڵگه نهێنییه‌كان و حه‌شارگه‌كانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیشیان".
هه‌روه‌ها وتی دۆخه‌كه له گه‌یاره ماوه‌یه‌كی زۆره ئارامه، "سوپاس بۆ هه‌وڵه نایابه‌كانی هێزه هاوبه‌شه‌كان كه دانیشتوانی ناوچه‌كه پشتیوانی‌یان ده‌كه‌ن".