هەواڵگریی سەربازیی عێراق چوارشەممە (13 تشرینی دووەم) ئەندامێکی باڵای "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ی دەستگیرکرد لە پارێزگای نەینەوا، كه وەك "فەرماندەی هێرشبردن"ی گروپەکە ناسێنرا.
شرۆڤەکاری ئەمنی فازڵ ئەبو رەغیف وتی دوای شوێنکەوتنی جموجۆڵەکانی لەنزیکەوە، هێزەکانی هەواڵگریی عێراق ئەندامەکەی داعشیان خستە کەمینەوە لە کەمپی جهدعه لە ناوچەی گەیارە، باشوری موسڵ.
وتی بەناو "فەرماندەی هێرشبردن" سەرکردەیەکی باڵای داعش بووە لە "ویلایەتی موسڵ" و بەرپرسە لە چەندین هێرشی تیرۆریستی.
ئەبو رەغیف وتی ئەو پیاوه لەپشت چەندین هیرشەوە بووە کە لە دوو ساڵی رابردوودا ئەنجامدراون لە ناوچەکانی رۆژئاوای نەینەوا وەك شەنگال و عەیازییە و قەیرەوان، هەروەها لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی موسڵ.
وتی "فەرماندەی هێرشبردن" یەکیك لە کەسە سەرەکییەکانی سەر لیستی داواکراوان بووە لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراقهوه و تۆمەتبارە بە "کۆتایهێنان بە ژیانی بیتاوانەکان لەڕێی تەقاندنەوەی ئۆتۆمۆبیل و فەرمانکردن بە خۆکوژەکان".
ئەبو رەغیف وتی هیواخوازە دەستگیرکردنی ببێتە دەسخستنی "زانیاری زیاتر لەسەر جموجۆڵەکانی پاشماوەکانی داعش و تاوانەکانی پێشوویان و شانە شاراوەکانیان".
ئەندامەکەی داعش دوای ددانپێدانانی ئهندامانی شانەیەکی 14 ئەندامی لە پارێزگای نەینەوا دۆزرایەوە.
ددانپێدانانی سەرکردەیهكی داعش، بەدر زەرکوتی، بووە هۆی گرتنی، كه خۆی لە تەمموز دەستگیرکرا و پێشتر بەشدارببوو لە چەندین هێرشی خوێناویدا لە ناوەند و باشوری عێراق کە ژمارەیەکی زۆر مەدەنییان تێدا کوژرا و بریندار بوون.
'بانکێكی زانیاریی فراوان'
ئەبو ڕەغیف وتی لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەدا چوارشەممە، هێزەکانی هەواڵگریی عێراق شەش ئەندامی شانەیەکی داعشیان دەستگیرکرد کە وەك بەشێكی "ویلایەتی موسڵ" کاریانکردبوو لە چەندین بەشی پارێزگای نەینەوا.
وتی شانەکە "ئهركی وەك چاودێریکردنیان" ئهنجامدهدا، جگە لە ئهركی كارگێڕیی دیکە، وەك سەپاندنی لێكدانهوهی تووندی گروپەکە بۆ شەریعە.
وتی ئەوەش "بەشێك بوو لە شانەیەکی گەورەتر کە ئیستا ئهندامهكانی لەژیر چاودێریدان".
ئەبو رەغیف وتی دەزگاکانی هەواڵگری بانکێكی زانیاریی بەرفراوانیان هەیە لەسەر "ویلایەتی موسڵ"ی داعش، کە تۆمارە ئەلیکترۆنییەکان و ددانپێدانانەکان لەخۆدەگرێت لەگەڵ ئەو دۆکیومێنتانەی لە هەڵمەتی سەر حەشارگەکانی گروپەکەدا دۆزراونەتەوە.
وتیشی ئەو زانیاریانە "بوونەته هۆکاری دەستگیرکردن و دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەدان لە پاشماوەکانی داعش کە لە بیابان و چیا و دۆڵەکاندا خۆیان حەشاردابوو یان وەك شانە شاراوەکان لە شارەکان و لەناو کەمپی ئاوارەکاندا بوون".
بژین قارهمانهكانی هێزه ئهمنییهكانمان!
وهڵام بدهرهوه2 كۆمێنت
من له خودا دهپاڕێمهوه كه بتانپارێزێت، ئهی قارهمانانی هێزه ئهمنییهكان.
وهڵام بدهرهوه2 كۆمێنت