سه‌ردانێكی چاوه‌ڕوانكراوی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، ئیمانوێل كامرۆن، بۆ عێراق له‌م مانگه‌دا هیوای دروستكردووه له‌ناو بازنه عێراقیه‌كاندا كه ده‌بێته هۆی بونیادنانی په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌وتر له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا و بره‌ودان به وه‌به‌رهێنانی ئابوریی ئه‌و وڵاته له عێراقدا.
شاره‌زایان به دیارونایان وت هه‌ردوو وڵات چاوه‌ڕوانی بونیادنانی هه‌ماهه‌نگیه‌كی تۆكمه‌تر ده‌كه‌ن له‌نێوان دوو وڵاته‌كه‌دا له بواری ئه‌منی، سه‌ربازی، وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌سه‌ندندا.
ده‌ڵێن په‌یوه‌ندی ئه‌رێنیی نێوان دوو وڵاته‌كه، كه له ماوه‌ی جه‌نگی دژ به رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)دا دروستبوو، كلیلی هاوبه‌شییه‌كی درێژخایه‌ن و پشتبه‌خۆبه‌ستووه.
خه‌ڵكی عێراق سوپاسگوزارن بۆ ئه‌و رۆڵه‌ی فه‌ره‌نسا بینی له شه‌ڕی دژ به داعشدا، به‌گوێره‌ی مامۆستای زانسته سیاسیه‌كان له زانكۆی مو‌سته‌نسریه له به‌غدا، عیسام فه‌یلی.
فه‌یلی به دیارونای وت: "ره‌گی په‌یوه‌ندی نێوان خه‌ڵكی عێراق و فه‌ره‌نسا قوڵه و له میانه‌ی پاڵپشتیی فه‌ره‌نسادا بۆ عێراقیه‌كان له جه‌نگی دژی تیرۆریزمدا ئه‌م په‌یوه‌ندیه به‌هێزتر بوو."
سه‌ره‌ڕای توندوتیژی شه‌ڕه‌كه و كاریگه‌ریه‌كانی، ئه‌م په‌یوه‌ندیه به‌هێزه به‌رگه‌ی گرتووه و به‌گوێره‌ی وته‌كانی فه‌یلی "فاكته‌رێكی گرنگه بۆ ده‌ستپێكی هاوبه‌شییه‌كی فره لایه‌نه‌ی جێگیر و درێژخایه‌ن".
باشتركردنی هاوبه‌شی له‌ڕێی رێكه‌وتنه‌وه
وتیشی ده‌كرێت له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ماكرۆندا لایه‌نه‌كانی ئه‌م هاوبه‌شیه باشتربكرێن له‌شێوه‌ی رێكه‌وتن و یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتندا، به‌تایبه‌تیش له شه‌ڕی به‌رده‌وامدا دژ به گروپه تیرۆریستیه‌كان.
فه‌یلی وتی: "ئێمه ئێستا خاوه‌نی ئالیكارییه‌كی سودبه‌خشین له‌م لایه‌نه‌وه به‌ڵام هیوادارین سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك ماكرۆن ببێته هۆی ئه‌نجامدانی رێكه‌وتنی دوولایه‌نه به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی توانای ته‌كنه‌لۆجیی خزمه‌تگوزارییه ئه‌منیه‌كانمان له‌ڕووی په‌یوه‌ندی و چاودێریكردن و به‌دواداگه‌ڕانه‌وه."
فه‌یلی باسی گرنگیی ئاڵوگۆڕی زانیاری هه‌واڵگریشی كرد له‌سه‌ر جموجۆڵی تووندڕه‌وه‌كان، ئه‌مه جگه له هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كان بۆ نوێكردنه‌وه‌ی توانای به‌رگری سوپای عێراق و پاراستنی سنووره‌كانی وڵاته‌كه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ژان ئیڤس لۆ دریانیش له 17 تشرینی یه‌كه‌مدا سه‌ردانی به‌غدای كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسه باڵاكاندا كۆبووه‌وه له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له بابه‌ت له‌وانه ئالیكاری ئه‌منی و دژه‌تیرۆریزم.
شاره‌زای بواری ئه‌منی له عێراق، ئه‌حمه‌د شه‌ریفی به دیارونای وت فه‌ره‌نسا ده‌ستی عێراقی گرتووه و له مه‌ترسی رزگاریكردووه.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه سه‌ره‌ڕای نرخی زۆری هێرشه ئاسمانیه‌كانی فڕیكه‌كانی رافاڵی فه‌ره‌نسی، پاریس دوودڵ نه‌بووه یان دوانه‌كه‌وتووه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكانی عێراق و پشتگیریكردن و ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانی به‌زه‌بر دژی بنكه‌كانی تێرۆریستان.
شه‌ریفی وتی: "حكومه‌تی فه‌ره‌نسا ئه‌مڕۆ پشتگیریده‌كات له پلانه‌كانی عێراق بۆ به‌هێزكردنی دامه‌زراوه ئه‌منیه‌كانی له شه‌ڕی دژ به تیرۆریزمدا تا بتوانێت سه‌روه‌ری نیشتمانی و ئاشتیش بپارێزێت."
وتیشی: "رێكه‌وتنی هاوبه‌شی ستراتیجی له‌سه‌ر ئاستی سه‌ربازی ده‌بێت پێشبخرێت به‌ره‌و نوێكردنه‌وه‌ی سیستمی به‌رگری و جه‌نگاوه‌ریمان له‌ڕووی پڕچه‌ككردن و ته‌قه‌مه‌نی و هاریكاریی لۆجیستی و ته‌كنیكیه‌وه، ئه‌مه جگه له راهێنانی سه‌رچاوه مرۆییه‌كان."
هه‌روه‌ها وتی ده‌بێت به‌هه‌مانشێوه ده‌رفه‌تی ئابوری و وه‌به‌رهێنان تاووتوێ بكرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی عێراق تازه له شه‌ڕ هه‌ستاوه‌ته‌وه و ژێرخانه‌كه‌ی ماندووكردووه و ئێستا پێویستی به پشتگیرییه‌كی زۆر هه‌یه له‌لایه‌ن هاوڕێ و هاوه‌ڵه‌كانیه‌وه، به‌تایبه‌تیش فه‌ره‌نسا.
گه‌شبین به‌رامبه‌ر به سه‌ردانه‌كه
به‌رپرسانی هه‌ردوو وڵات هیواخوازن ئاڵوگۆڕی بازرگانی ساڵانه‌ی نێوان دوو وڵاته‌كه به‌رزبكه‌نه‌وه. له ئێستادا، هه‌نارده‌ی فه‌ره‌نسا بۆ عێراق ده‌گاته 300 ملیۆن یۆرۆ (332 ملیۆن دۆلار) و هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ فه‌ره‌نسا به 480 ملیۆن یۆرۆ (534 ملیۆن دۆلار) ده‌خه‌مڵێندرێت.
بڕی وه‌به‌رهێنانی فه‌ره‌نسا له عێراق 270 ملیۆن یۆرۆیه (300 ملیۆن دۆلار).
فه‌ره‌نسا 455 ملیۆن یۆرۆی ته‌رخانكردووه بۆ هاریكاریكردنی بونیادنانه‌وه له عێراق، له‌م بڕه‌ش 430 ملیۆنی له شێوه‌ی قه‌رز و 25 ملیۆنیشی ده‌ستنیشانكراوه بۆ خزمه‌تگوزاریه‌كان له شاره ئازادكراوه‌كاندا.
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، حه‌سه‌ن شه‌بیب سه‌بعاوی، وتی فه‌ره‌نسا له دژواترین كاتدا عێراقی پشتگوێنه‌خستووه و پاڵپشتیی كردوه تا ئه‌وكاته‌ی داعش شكستی هێنا.
به دیارونای وت: "فه‌ره‌نسیه‌كان به‌رده‌وامبوون له پاڵپشتیكردنی عێراق و هاریكاریشیان بۆ بونیادنانه‌وه‌ی سوپا و شاره‌كانمان پاشئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن تیرۆریزمه‌وه وێرانكران، باشترین به‌ڵگه‌ی ئه‌و راستیه‌یه."
وتیشی: "ئێمه گه‌شبینین به‌رامبه‌ر به سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و وای ده‌بینین كه ڕه‌نگده‌ره‌وه‌ی بایه‌خی به‌رده‌وامی حكومه‌ته‌كه‌یه له پشتگیریكردنی وڵاته‌كه‌ماندا."