به‌رپرسێكی ناوخۆیی رۆژی سێ شه‌ممه (12 تشرینی دووه‌م) وتی هێزه‌كانی عێراق به پاڵپشتی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌شدارییانكرد له هێرشێكی له‌ناكاودا بۆسه‌ر حه‌شارگه‌كانی رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له ناوچه شاخاوییه‌كانی قه‌زای مه‌خمور.
به‌ڕێوبه‌ری قه‌زای مه‌خمور، رزگار محه‌مه‌د، به دیارونای وت ئۆپه‌راسیۆنه دوو ڕۆژیه‌كه له‌لایه‌ن هێزێكی تایبه‌ته‌وه ئه‌نجامدرا كه پێكهاتبوو له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دژه تیرۆریزم و فیرقه‌ی 14 سوپای عێراق.
محه‌مه‌د وتی هێزه تایبه‌ته‌كه ژماره‌یه‌ك حه‌شارگه‌ی پاشماوه‌كانی داعشیان له‌ناوبرد له زنجیره چیاكانی قه‌ره‌چۆخ له باشوری خۆرهه‌ڵاتی موسڵ.
وتی: "ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌منیه‌كه دوژمنی خافڵگیركرد و بووه‌هۆی كوژرانی لانیكه‌م 14 ئه‌ندامی دوژمن كه له‌و ئه‌شكه‌وتانه‌دا خۆیان حه‌شاردابوو كه وه‌ك مۆڵگه به‌كاریانده‌هێنان".
وتیشی چه‌ندین پاشماوه‌ی داعش كه له ده‌ست هێزه رزگاركه‌ره‌كان هه‌ڵهاتبوون خۆیان له چیاكانی قه‌ره‌چۆخدا حه‌شاردابوو. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه سه‌ره‌ڕای ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌منی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌و ناوچانه هێشتا مه‌ترسی مابوو.
محه‌مه‌د وتی: "چه‌كداره تیرۆریسته‌كان ته‌نها له گرده‌كاندا خۆیان ناشارنه‌وه، به‌ڵكو له گونده خاپوركراو و چۆڵكراوه‌كانیشدا."
وتیشی 76 گوندی بچوك له‌و ناوچه‌یه هه‌ن و ته‌نها نیوه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه له‌دوای شه‌ڕی بنه‌بڕكردنی داعشه‌وه به‌هۆی ئه‌و وێرانكاریه‌ی به‌سه‌ر ماڵ و خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌كاندا هاتبوو.
هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌رده‌وام
محه‌مه‌د وتی هێشتا پاشماوه‌كانی داعش هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی گوندنشینه‌كان و باسی له‌وه‌ش كرد كه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له گوندی عه‌دلا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا.
وتیشی له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی دواییدا یه‌ك كه‌س كوژراوه و دوانی دیكه‌ش برینداربوون.
محه‌مه‌د داوای له هێزه ئه‌منیه‌كان كرد به‌رده‌وامبن له هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش و ژماره‌ی هێزه‌كانیان له‌و ناوچانه‌دا زیادبكه‌ن.
وتیشی: "هێزه‌كانی فیرقه‌ی 14ی لیوای 50 له ئێستادا به‌رپرسن له ئاسایش و به كاراییه‌كی زۆر باشه‌وه ئه‌ركه‌كانیان جێه‌جێ‌ده‌كه‌ن."
هه‌روه‌ها وتی قه‌زای مه‌خمور پێشوازیده‌كات له سه‌ربازی زیاتر و پته‌وكردنی هه‌وڵه‌كان بۆ پاراستنی قه‌زاكه.
محه‌مه‌د وتی مه‌سه‌له‌ی ئاسایش ته‌نها ئاڵنگاری نیه.
وتی له‌كاتێكدا نزیكه‌ی له‌سه‌دا 90 دانیشتوانی ئاواره‌ی ناوه‌ڕاستی قه‌زاكه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا كه‌موكورتی هه‌یه له خزمه‌تگوزاریه‌كاندا.
وتیشی به‌رپرسانی ناوخۆیی سه‌رچاوه‌ی ته‌واویان له‌به‌رده‌ستدا نییه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و ژێرخانه‌ی له‌ماوه‌ی شه‌ڕی دژی داعشدا وێرانكرا و داوای له حكومه‌تی فیدراڵی كرد بێته‌پێشه‌وه بۆ باشتركردنی ڕه‌وشی خزمه‌تگوزاریه‌كانی قه‌زاكه.
زۆر نایاب و باشه.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه1 كۆمێنت